چای یان قاوە كامیان تەندروستترە؟

چای یان قاوە  كامیان تەندروستترە؟

 چای و قاوە، هەردووكیان سوودبەخشن بۆ تەندروستی، بەڵام هەر یەكەیان بەپێی پێویستیی كەسی دەبێتە هەڵبژاردەیەكی باشتر، بۆنموونە خواردنەوەی چای بۆ هێوربوونەوە و هێشتنەوەی ئاستێكی جێگیری وزە بە ڕێژەیەكی كەمتری كافائین سوودبەخشە، چونكە چای دەوڵەمەندە بە ماددی تیانین L-theanine كە هانی هێربوونەوە دەدات، هەروەها پۆلیفینۆلەكان لەخۆدەگرێت كە ئاستی سترێس كەم دەكەنەوە. لە لایەكی دیكە خواردنەوەی قاوە زیاتر بۆ زیادكردنی خێرای وزە و بەرزكردنەوەی ئاستی ئاگایی فیزیكی سوودبەخشە، چونكە ڕێژەیەكی بەرزتر لە چای كافائینی تێدایە لەگەڵ ماددە دژەئۆكسانەكان، كە هانی میتابۆلیزم دەدەن. چای و قاوە، بەتایبەتی كە بێ شەكر یان بە بڕێكی كەمی شەكر بخورێنەوە، سوودی تەندروستیی تریان هەیە وەكو: كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، نەخۆشیی شەكرەی جۆری 2، نەخۆشیی جگەر، خڵەفان Dementia، هەروەها نەخۆشیی ئەلزهایمەر و پاركینسۆن.

 

Top