بۆچی ئازار لە شەودا توندتر دەبێت؟
ئازار لە کاتی شەودا توندتر دەبێت لەبەر چەند ھۆکارێک بەیەکەوە کە بریتین لە: دابەزینی ئاستی ھۆرمۆنی کۆرتیزۆل، ژینگەی ھێمن و سەرقاڵ نەبوونی مێشک، ھەروەھا کەمیی جووڵە لەکاتی شەودا کە ھۆکارە بۆ سخبوونی جومگەکان و لەسەرخۆبوونەوەی سووڕی خوێن. لەکاتی شەودا، چەند گۆڕانێکی ھۆرمۆنی و بایۆلۆژی لە لەشدا ڕوو دەدەن، بۆنموونە ئاستی ھۆرمۆنی کۆرتیزۆل دادەبەزێت و لە نیوەشەودا دەگاتە نزمترین ئاست کە ھۆکارە بۆ بەرجەستەبوونی سیگنالەکانی ھەوکردن و ئازار، کاتژمێری بایۆلۆژیی لەش ئاستی ھەستکردن بە ئازار ڕێک دەخات واتە وا لە کۆتاییە دەمارییەکان دەکات کە زیاتر ھەستیاربن لەکاتی تاریکیدا، ھەروەھا ھۆرمۆنی میلاتۆنین (ھۆرمۆنی خەو) کە کاریگەری دەکاتە سەر ڕێڕەوەکانی ھەستکردن بە ئازار لە مێشکدا، گەلێک جاریش ئەگەری پەستی و سترێس لەکاتەکانی چوونە خەودا زیاد دەبێت. لە لایەکی دیکەوە پاڵکەوتن بە کاریگەریی ھێزی کێشکردنی زەوی دابەشبوونی فشار لەسەر بەشەکانی لەشدا دەگۆڕێت، بۆیە ھەستی ئازار توندتر دەبێت، بەتاییەتی لە حاڵەتەکانی پشتئێشە و ھەوکردنی جومگەدا.
