تیشکی خۆرھەڵاتن شەکری خوێن ڕێک دەخات

تیشکی خۆرھەڵاتن شەکری خوێن ڕێک دەخات

ئەگەرچی تیشکی خۆرھەڵاتن و کاتەکانی بەیانی کاریگەریی ڕاستەوخۆ ناکاتە سەر ئاستی شەکری خوێن، بەڵام ڕیتمی کاتژمێری بایۆلۆژیی لەش ڕێک دەخات کە ڕۆڵی گرنگی زۆری ھەیە بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵێک فرمان لە لەشدا. لێکۆڵینەوەکان جەخت دەکەنەوە کە خۆدانە بەر تیشکی خۆرھەڵاتن ھاندەرێکی سرووشتییە بۆ ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن لە ڕێگەی ڕێکخستنی ڕیتمی کاتژمێری بایۆلۆژیی لەش، کە ڕۆڵی ھەیە لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن، کوالێتیی خەو، ھەستیاریی خانەکانی لەش بۆ ھۆرمۆنی ئینسولین، لەگەڵ ڕێکخستنی میتابۆلیزم و ئارەزووی خواردن لە ڕێگەی ھێشتنەوەی ھاوسەنگیی نێوان ھۆرمۆنەکانی ھەستکردن بە برسیبوون و تێربوون واتە ھۆرمۆنی لیپتین Leptin و گھرێلین Ghrelin بە شێوەی جێگیربوونی ئارەزووی خواردن تا کاتەکانی نێوەڕۆ، ھەروەھا کەمبوونەوەی ئەگەری دابەزینی ئاستی وزەی لەش، لەگەڵ ھاندانی ڕێکخستنی کاتی ژەمەکانی خواردن.

Top