گۆڕینی ڕەنگی چاو

گۆڕینی ڕەنگی چاو

گۆڕینی ڕەنگی چاو بەگشتی ڕیسك و لێكەوتەی نەخوازراوی لێ دەكەوێتەوە، ئەكادیمیای ئەمریكیی تەندروستی و نەخۆشییەكانی چاو AAO هوشداریی توندی دژی ئەم هەنگاوەی جوانكاریی چاو داوە. گۆڕینی هەمیشەیی ڕەنگی چاو بە سێ ڕێگە ئەنجام دەدرێت: یەكەم، تاتۆكردنی چینی كۆڕنیای چاو Corneal tattooing كە بریتییە لە كونكردنی چینی كۆرنیا بە لەیزەر، یان دەرزیی ورد، ئینجا خستەناوەوەی بۆیەی تایبەت لەم كونەی چینی كۆڕنیاوە، واتە تاتۆ لەسەر چینی گلێنەی چاودا. دووەم، لابردن یان تێكشكاندنی ڕەنگی میلانینی سرووشتیی گلێنەی چاو بە لەیزەر، واتە گۆڕینی شانەی سرووشتیی گلێنە و بڵاوبوونەوەی تەنۆلكەی بۆیەی میلانین بەناو گۆی چاودا، كە لەوانەیە ببنە هۆی گیرانی سیستمی سووڕانی شلەی ناو چاو، ئەمەش هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی ناو چاو و دروستبوونی ئاوی شین Glaucoma. سێیەم، نەشتەرگەریی چاندنی سیلیكۆنی ڕەنگكراو لە شوێن گلێنەی سرووشتیی چاودا، واتە چاندنی گلێنەی دەستكرد، ئەمەش مەترسیی تووشبوونی بە ئاوی سپی، هەوكردنی درێژخایەن، ئاوی شین، هەروەها جیابوونەوەی شینی تۆڕەی چاوی لێ دەكەوێتەوە.

 

Top