ماڵئاوا گوڵە سیسبووەكانی ناو گوڵدان
بێگومان گوڵی سرووشتیی ناو گوڵدان سەرنجڕاكێشە و زۆرجار بۆنێكی خۆشی هەیە، بەڵام سەرەڕای تێچووەكەی زۆر زوو سیس دەبێت.
چڵە گوڵی لۆكە، جێگرەوەیەكی بەردەوام بۆ گوڵ:
ئەمانە چڵە دارن كە تۆپە لۆكەی سپی و نەرمیان پێوەیە، دیمەنێكی گوندنشین و سرووشتییان هەیە. لۆكە هێمایە بۆ «قەدرگرتنی ئازیزان، خۆشەویستیی پاك و خۆڕاگری. لە هەندێك كولتووریشدا هێمای بەخت و خۆشگوزەرانییە.
گیای پامپاس (Pampas) بۆ جوانییەكی درێژخایەن بێ ماندووبوون:
گیای پامپاس بە سادەیی لە گوڵدانێكی شیكدا دابنێ و لێگەڕێ بە ڕەنگە هێمنەكەی بدرەوشێتەوە! ئەگەر دیوارەكانی ماڵەكەت سپین، پامپاس لە گوڵدانێكی گەورەدا دیكۆری ماڵەكەت دەوڵەمەند دەكات. هەروەها لەسەر مێزی نانخواردنیش دیمەنێكی ناوازەی هەیە.
گوڵەگەنم؛ هێمای ڕۆزی لە جوانی دیكۆردا:
ئەگەر گۆزەیەكی مس یان دەفرێكی كۆنت هەیە كە شوێنەواری كاتی پێوە دیارە، چەپكێك گوڵەگەنمە وشككراوەی تێ بكە. لە كاتی ڕێكخستنی مێزدا بەكاری بهێنە و دەستبەجێ هەست بە گۆڕانی كەشی ماڵەكەت دەكەیت.
