جەنگی میلیشیا سێبەرەکان بەشێکە لە ناسەقامگیری ناوچەکە: ستراتیژیی ئێران و ئەمریکا لە هاوکێشەی جیهانی نوێدا.

جەنگی میلیشیا سێبەرەکان بەشێکە لە  ناسەقامگیری ناوچەکە:  ستراتیژیی ئێران و ئەمریکا لە هاوکێشەی جیهانی نوێدا.

 

 پەیوەندیی و ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران وەک گەمەی منداڵانی جاران و شەڕی کۆڵان بە کۆڵانی لێهاتووە؛ چەندین جار شاخ لەیەک دەگیردەکەن و دواتر بە شێوەیەکی کاتی هێور دەبنەوە. هەمیشە هەڕەشەی سڕینەوە دەکرێت، بەڵام لە واقیعدا ڕاگەیاندنی پێشوەختەی شەڕ تەنها هۆکارێکە بۆ گوشار و هەڕەشە، نەک هێرشی ڕاستەقینە. لەم جیهانەدا کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی جیوپۆلۆتیکی ئابووری دابەش بووە، ئەم ململانێیە لە سێ قۆناغی سەرەکیدا  دەبینرێتەوە.

١ - نە شەڕێکی بەردەوام و نە ئاشتییەکی یەکجاری ئەم ململانێیە نا گاتە جەنگێکی سەرتاسەری و نە دەبێتە جەنگێکی کۆتایی یەکجاری، و نە دەشبێتە هۆی ئاشتییەکی سەقامگیر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. زلهێزەکان جەنگ بۆ بەرژەوەندی هیچ لایەنێک ناکەن؛ گۆڕانی دەسەڵاتدارانیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چواردەوری کوردستان، هیچ لە جەوهەری ململانێکان ناگۆڕێت؛ دەسەڵاتەکان بێدەنگ دەبن بە مەبەستی خۆڕێک خستنەوە  خەریک دەبن بە کۆکردنەوەی هێز.  تا دواتر هەمان سیاسەتی ڕابردوو دووبارە بکەنەوە.

٢-   کات کوشتن و داڕمانی بنکەی ئابووری:

 لە لایەک ئێران بە هەموو شێوەیەک هەوڵی "کات کوشتن" دەدات تاوەکو بتوانێت هەیکەلی ئابوورییە تێکشکاوەکەی سەرلەنوێ ڕێکبکاتەوە و بنیاتی بنێتەوە، لە لایەکی ترەوە ئەمریکا هەوڵدەدات ئەم دەرفەتە بپێکێت. ئەمریکا ئاگاداری ئەوەیە کە ڕووسیا بەدەست قەیرانی ئۆکرانیاوە گیری کردووە و چینیش سەرقاڵی کێشەی تایوان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانیەتی لە کانزاکانی ئێراندا؛ بۆیە واشنتۆن کار لەسەر کۆکردنەوەی هەر سێ وڵات (ئێران، ڕووسیا و چین) دەکات لە "سێگۆشەیەکی گۆشەگیرکردن"دا، تا لەڕێگەی جەنگی ئابوورییەوە گۆشەگیریان بکات و لە ئاستی پێشبڕکێی زلهێزیی جیهانیدا دەریانبهێنێت.

 ٣-  لەناوبردنی هێزە سێبەرە دروستکراوەکان:

 لە دوای جەنگە جیهانیەکانەوە ، زلهێزەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەجێنداکانیان هێزی سێبەری (وەکالەتیان) دروست کرد بۆ خۆیان. ئەم سێبەرانە نەەک هەر بۆ جەنگ، بەڵکو وەک گۆڕەپانێک بۆ تاقیکردنەوەی چەکە نوێیەکان بەکاردەهێنرێن تا کاریگەریی تەکنەلۆژیای سەربازیی زلهێزەکان دەربکەوێت. لە کۆتاییشدا، ئامانجی یارییەکە لاوازکردن یان لەناوبردنی ئەم هێزە سێبەرانەیە کاتێک مێژووی بەکارهێنانیان بەسەر دەچێت.

لە ڕوانگەیەکی دیکەوە ئەمەریکا کار بۆ ئەوە دەکات ڕکەبەرەی زیاتر دژ بە ئێران بچێنێت وەک کۆکردنەوەی دەوڵەتەکانی ناوچەکە لە بازنەیەکدا. وەک ئێستا دیارە دەوڵەتە عەرەبیەکان کوەیت ئیمارات ئەردەن بەحرەین و سوریا بزیسکی ئاگریان بەرکەوتووە. لە لایەکی دیکەوە بازنەی نوێی هاوپەیمانێتی سعودیەو  تورکیاو پاکستان. ڕۆڵێکی گەورەو مەترسیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.

-       کورد لە کوێی ئەم هاوکێشانەدایە؟

وڵاتان خۆیان کۆدەکەنەوە بۆ مەترسیەکی گەورەو سەرهەڵدانی شەڕێکی ترسناک. لەم ڕۆژانەدا تەقینەوە لە لێواری سنوری هەر دەوڵەتێکی ناوچەکە خۆی زەق کردبویەوە. ئێمەی کوردیش پەرتەوازەو بێ دەرەتان  بە هەنگاوێکی کورت کاردەکەین بۆ ئەوەی بەرژەوەندیە کاتیەکان بپارێزین. چاو لەسەر ئەوەنیە ئەگەر شکستێک سەر هەڵبدات بەرژەوەندی و ئەوەشی هەیە هەمووی لەناو دەچێت. ئەمە مانای ڕەشبینی نیە واقعێکە هاتوەتە ناوچەکە ئەگەر خۆمان کۆنەکەینەوە کەس خەمخۆرمان نابێت.

لە لایەکی دیکە دەکرێت  لە خۆمان بپرسین کێ هەنگاوی سەرەتا هەڵبهێنێت بۆ کۆدەنگی کوردان. جگە سەرۆک مسعود بارزانی کەس ناتوانێت ئەم تەمە بڕەوێنێتەوە. جەنابی سەرۆک دەبێت وەک مەرجەعی کورد لە دۆسیەکە بڕوانێت. سەرۆکایەتی پارتی بخاتە لایەکی دیکە. بەم نەفەسە هەم پێگەی بەڕێزیان گەورەترو  باڵاتر دەبێت و هەم برینی قەتماغە  بەستوی  جەستەی کوردستان ساڕێژدەکات.

کەسایەتی بەهێزی دبلۆماسیەتی ڕێزدار جەنابی سەرۆکی هەرێم کاک نێچیرڤان بارزانی نابێت نادیدە بگیرێت. بەڕێزیان کلیلی ئاشتی و پێکەوە گونجان و شکاندنی بەستەڵەکی ریگا سەختەکانە. جوڵەکانی زۆر هیوابەخشن بۆ هەر جێگایەک دەڕوات کاریگەری ئەرێنی دروست دەبێت.

کەواتە جوڵەی جەنابی  سەرۆکی هەرێم  تواناو ئیرادەی لەبن نەهاتوی ڕێزدار سەرۆک مەسعود

 بارزانی ئەگەر نیەتێکی گەورە بکرێت یەک خستنی ماڵی کورد دێتە چارەسەر کردن. چونکە کۆکردنەوەی سەرۆکی  لایەنەکان و ڕاشکاوی لەم بارودءخەی ناوچەکەی گرتوەتەوە. هیچ ڕێگایەک نیە جگە خۆیەکخستن نەبێت.

                                                  سەلام مەحمود محەمەد

                                                       ٩/٨/٢٠٢٦

 

 

Top