یاسا، پەنجەمۆر (بەصمە)ی شاراوە چییە؟!

یاسا، پەنجەمۆر (بەصمە)ی شاراوە چییە؟!

هەموو پەنجەمۆرێك بە چاوی ئاسایی نابینرێت، هەندێك پەنجەمۆر تەواو شاراوەن، بەڵام تاوانبار ڕیسوا دەكەن بێ ئەوەی خۆی پێی بزانێت، پەنجەمۆری شاراوە (Latent Prints)، ئەوانە ئاسەواری پەنجەمۆرن كە ڕاستەوخۆ دەرناكەون، چونكە كەسەكە دەستی لە ڕوویەكی خاوێن داوە بێ ئەوەی خوێن یان مەرەكەبی پێوە بێت، بەڵام ئەمانەی لەدوای خۆی جێ هێشتووە: ئارەقە، چەوری، ڕۆنی سرووشتیی پێست. ئەم ئاسەوارانە دەكرێت ئاشكرا بكرێن بە بەكارهێنانی ماددەی تایبەت، تیشكی UV (سەروو بنەوشەیی)، یان پاودەری تایبەتی پەنجەمۆر. چۆن دەیدۆزنەوە؟ پاودەری بەصمە (Fingerprint Powder)، دەكرێت بەسەر ڕووەكەدا و پەنجەمۆركە دەردەخات، هەروەها تیشكی سەروو بنەوشەیی (UV) یان تیشكی ژێر سوور: ڕۆن و ئارەقەكە ڕووناك دەكاتەوە و دەری دەخات، هەڵمی كیمیایی (Cyanoacrylate Fuming): بە تایبەت بۆ سەر ڕووە پلاستیكی یان كانزاییەكان بەكار دێت.

 

Top