منداڵبوون لە تەمەنی 63 ساڵیدا
August 5, 2026
رەنگا و ڕەنگ
دەگوترێت دوای (40) ساڵی، هەلی منداڵبوون لای ئافرەتان كەم دەبێتەوە، كەچی حاڵەتی ئەم ئافرەتە ئەو بڕوایەی پێچەوانە كردەوە، ژنێكی ئازەربایجانی لە تەمەنی شەست و سێ ساڵیدا، بۆ یەكەمجار بوو بە دایك، ئەو ژنە پاش (63)ساڵ لە نەزۆكی، دوای گەشتێكی درێژخایەنی چارەسەركردن كە چەندین ساڵی خایاند، توانی منداڵێكی تەندروست و ساغ بێنێتە دنیاوە، بوو بە دایك، كە تێیدا دوای پرۆسەیەكی درێژخایەنی چارەسەری پزیشكی كە چەندین ساڵی خایاند، ئەمەش بووە یەكێك لە حاڵەتە دەگمەنەكانی تەندروستی و منداڵ بوون، پێشتر ئافرەتێكی 70 ساڵ لە كیشوەری ئەفریقیا منداڵی بووە و ئافرەتێكی دیكەش تەمەنی 66 ساڵ لە ئوسترالیا منداڵی بووە.
