هێنانەخوارەوەی پلەی گەرمی بە ئاوڕشێن
كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون لە هەرێمی شانشی لە چین، سیستمێكی پرژاندنی ئاوی لەسەر سەربانەكان داناوە، كە دڵۆپە ئاوی زۆر ورد دەپرژێنێت و دەستبەجێ لە هەوای هاویندا دەبن بە هەڵم. لەگەڵ گۆڕانی ئاوەكە بۆ هەڵم، گەرمییەكە لە سەربانەكە دوور دەخاتەوە، ئەمەش وا دەكات باڵەخانەكە بە شێوەیەكی سرووشتی سارد ببێتەوە بەبێ ئەوەی پێویست بە كارپێكردنی ئامێری فێنككەرەوەی زیادە بكات. ئەم سیستمە لە كاتی وەرزی گەرمدا بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی كاردەكات، و دانیشتووانەكەش جەخت لەوە دەكەنەوە كە جیاوازییەكە لە ماوەی چەند خولەكێكی كەمدا بە ڕوونی هەستی پێ دەكرێت، ئەم سیستەمە پشت بە بنەمای سەرەكیی ساردكردنەوە بە هەڵمبوون دەبەستێت، كە هەمان ئەو بنەما زانستییەیە كە جەستە لە ڕێگەیەوە ئارەقە دەردەدات بۆ ساردكردنەوەی پێستمان، بەڵام لێرەدا لەسەر ئاستێكی بەرفراوان جێبەجێ كراوە بۆ ئەوەی تەواوی سەربانی باڵەخانەكان بگرێتەوە. ئەم چیرۆكە بە شێوەیەكی بەرفراوان بڵاو بووەوە، دوای ئەوەی كەناڵی «فرانس ٢٤» لە كاتی شەپۆلێكی گەرمای خنكێنەردا كە ڕووی لە فەرەنسا كردبوو تیشكی خستە سەری، كە تێیدا بینەران بە بیرۆكەیەكی تێچوو كەم و شایەنی لاساییكردنەوە وەسفیان كرد.
