منداڵی بێ لووت

منداڵی بێ لووت

ناوی ئەم منداڵە «ئیلی تۆمپسن»ـە بەبێ لووت لە دایك بووە. سەبارەت بە دۆخی تەندروستییەكەی: ئیلی بەبێ لووت و كەناڵەكانی هەناسەدان وكوونی لووت لەدایك بوو، ئەوەش بەهۆی حاڵەتێكی زۆر دەگمەنی پزیشكییەوە بوو كە پێی دەگوترێت «نەبوونی لووتی زگماكیی تەواو» هەڵوێستی دایك و باوكی: دایك و باوكی ڕەتیان كردەوە لە تەمەنی منداڵیدا هیچ نەشتەرگەرییەكی جوانكاریی بۆ بكەن بە مەبەستی دروستكردنی لووت بۆی؛ بڕیاریاندا چاوەڕێ بكەن تا كاتێك گەورە دەبێت و خۆی بڕیار لەسەر ئەوە دەدات. دایكی لەو كاتەدا گوتبووی: «ئێمە پێمان وایە ئەو هەر بەم شێوەیەی ئێستای تەواو و بێوێنەیە، تا ئەو ڕۆژەی خۆی حەز بە هەبوونی لووت نەكات، دەستكاریی ناكەین».

 

Top