رۆڵی ئافرەت لە کۆمەڵگەی کوردیدا

رۆڵی ئافرەت لە کۆمەڵگەی کوردیدا

 

 

ئافرەت ئەو بونەوەرەیە لە غیابی ئەودا ژیان هاوکێشەیەکی پڕ لە کەموکوڕی و ناتەباو ناتەواو دەبێت،راستە کە گوتویانە ئافرەت نیوەی کۆمەڵەو دایکی نیوەکەی تریشیەتی،کەواتە گرنگە ڕۆڵی ئافرەت کە لەم چەند پەیڤەدا مەبەستمانە گرنگی بونی ژنی کورد دەستنیشان بکەین و تیشک بخەینە سەر کاریگەری رۆڵی ئافرەتی کورد لە رابردو و ئێستاو داهاتودا،کە چەندە ئافرەت گرنگە بۆ هەموو بوارەکانی ژیانی مرۆڤایەتی،ئافرەتی کورد هەر لە دێر زەمانەوە شان بە شانی پیاو لە بنیات نانی کۆمەڵگای کوردەواری رۆڵی بەرچاوی هەبوەو شانی داوەتە بەر ئەرکی قرس و هاوکارو یارمەتی دەری پیاوی بوە لە کشتوکاڵ و خەلەو خەرمان هاودەمی ژان و ماندوبونی هاوسەرو براو کورو کەس و کارو خوێشی بوە،سەرەڕای بەخێوکردنی مناڵ و ئیش وکاری ناوماڵ و خواردن دروس کردن و منڵ بەخێوکردن و پەروەردەکردنێکی ژیرو تەندروست،هاودەست و یارمەتی دەری پیاو بوە لە راپەراندنی ئیشو کاری رۆژانەی لە دەست و پێ نەرم کردنی ئەرکی پیاودا بێ سەڵەمینەوە خۆی بە ناو خەلەو خەرمان دا کردوەو وەک و پیاو دەست و مەچەکی بە دورنەو کێڵانی زەوی و دابین کردنی ژیانی رۆژانە نەرم کردوە،ئەوە ژنی کورد بوە کە جگە لەوەی ئەرکی خۆی لە مناڵ دروست کردن و پەروەردە کردنی و ڕاپەڕاندنی ئیش و کاری ماڵەوەو راپەڕاندنی ئەرکی کابانی دەستی بۆ ئیشی پیاویش بردوەو تەواوکەری ئیش و کاری تاقەت پروکێنی پیاویش بوە.
بۆیە دەبینین ئافرەتی کورد زۆرجار لەقورسایی خۆی وەک بینراوە زیاتر گەشەی کردوەو سنورە دیاری کراوەکانی دەوری خۆی بڕیوەو دڕی بەو شەوە زەنگە هێناوە کە بۆ ئافرەت دەسنیشان کراوە و ویستراوە ژن لە پانتاییەکی دیاری کراو بخولێتەوەو هەندێک هەنگاو بڤە بێت بۆ دەست بردنی و لە چوارچێوەیەک دا قەتیس بکرێن،بەڵام ئەوە تەنها خەون بوە لای پیاو سالاری و ژنی کورد زۆر زیاتر لەوە بونەتە جێگەی سەرسوڕمانی پڕکردنەوەی زۆر پێگەی باڵای کۆمەڵایەتی و جێگای سەرنج و دەوری بەڕێوەبەری خێڵ و دیوەخان و لەشکرو سەرکردایەتی شەڕی دوژمن زۆر سەروەری تر کە لە ژنی کوردا جێگای هەڵوەستە کردن بوە لە مێژوی رابردوی گەلەکەمان دا،کە زۆر نمونەی قارەمانێتی و شۆڕەژنی وا لە مێژووی کوردەواری لاپەڕەکانیان پڕ لە شانازی کردوە بۆ ئایندەی میلەتەکەمان وەک قەدەمخێر و حەپسەخانی نەقیب وعادیلە خانم و دەیان ژنی تر کە جێگای شانازین لە هەموو بورە جیاجیاکان دا ،بۆیە ئەمڕۆی ژنی کورد وای کردوە کۆمەڵ وا رابێنێ نەتوانێ پشت گوێی بخات و بەشدار بێت لە هەموو جومگەکانی بەڕێوەبردن و سیاسەت و کۆمەڵایەتی دا،ئەوە توانای ژنی کوردە کە کۆمەڵگا هەست بە بونی بکات و لە پێگە هەستیارەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کارگێڕی دا جێگای ژن دیار بێت و رۆڵی هەبێت،بۆیە دەبینین ئەمڕۆ ژنی کورد گەیشتۆتە ئاستێک لە هەموو جومگە هەستیارەکان دا پێگەی خۆیان هەیەو شان بە شانی پیاو لە بنیات نانی کۆمەڵگای پێشکەوتوو رۆڵ دەگێڕن و جێ پەنجەیان دیارە،بەو توانا بەرچاوەی ئافرەتی سەلاری کورد وای کردوە بوار بۆ ژن بڕەخسێ لە ناوەندە کۆمەڵایەتی و سیاسی و کارگێڕی و ناوەندە ئەدەبی و هونەری و ڕۆشنبیریەکان دا ئافرەت ببێتە ژمارەو لەبەرامبەر بە پیاو کەمتر نەبن و ئێستا وەزیر بن و مومارەسەی بەڕێوەبەری گشتی بکەن و نوێنەرایەتی کۆمەڵ بکەن لە پەڕلەمان دڕ بەوە بهێننن کە پێشتر خرابوە ئەستۆی ئافرەت و بە کەم سەیر دەکراو ژن تەنها بۆ مناڵ بەخێو کردن و خزمەتکردنی پیاو ئەفراندرابوو،بەڵام ئەوە دەبینین ئەو رۆژگارە بەسەر چوو ئێستا ئافرەتی کورد لەوە دەرچوە وا بیری لێ بکرێتەوە،
1:5

Top