سایكۆلۆژیاى تووندوتیژى: سه‌ید قۆتب وه‌ك نموونه
پێشه‌كى و تۆپۆلۆژیاى ئه‌م گۆتاره:
له‌وانه‌یه كه خوێنه‌ر له میانه‌ى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م گۆتاره ئه‌م پرسیاره له مێشكی‌دا گه‌ڵاله ببێ كه بۆچى ئه‌م گۆتاره نووسراوه و چ په‌یوه‌ندى به كورده‌وه هه‌یه؟ له وڵامدا ده‌بێ بگۆترێ كه له سایكۆلۆژیاى تۆپۆلۆژیدا تیۆریى بوار (field theory) كه بیردۆزێكى رێبازى ئه‌ڵمانیى گشتالتییه و خاوه‌نه‌كه‌ى كورت لیڤینه (Kurt Lewin)، به شێوه‌یه‌كى ئه‌ندازیارى تیۆرییه‌كه‌ى خۆى پێشكه‌ش ده‌كات و له‌و بواره‌وه بازنه‌یه‌ك ده‌كێشێ و ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌ر شتێك له نێو ئه‌و بازنه‌یه‌دا بێ وه‌ك ژینگه‌ى فیزیكى یان كۆمه‌ڵایه‌تى و سایكۆلۆژیى ئه‌و كه‌سه‌یه و كاریگه‌رى به سه‌ر هه‌موو فسیۆلۆجیا و بیركردنه‌وه و سایكۆلۆژیاى ده‌كات. بۆ نموونه له‌وانه‌یه تسونامییه‌ك كه له ئه‌ندونیزییا ڕووبدات به شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریى له سه‌ر منى كورد له كوردستان نه‌بێ، به‌ڵام بابه‌تى ئه‌م گۆتاره به شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته نێو بازنه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى سه‌ر منى تاكى كورد و وه‌ك ده‌بینن هێشتان ئێمه‌ى كورد به‌ده‌ست كاریگه‌رییه نه‌رێنیییه‌كانى ئه‌م كه‌سه ده‌ناڵێنین و زیانى زۆرمان به‌ركه‌وتووه. هێشتان بیروباوه‌ره تووندهاژۆه‌كانى سه‌ید قۆتب ئاسته‌نگ و ئاڵنگارین له به‌رده‌م ئازادیى كورد و كوردستان و هه‌ر كه‌س له ڕاستاى ئه‌و بیروباوه‌رانه هه‌نگاو بنێ، به زانین یان نه‌زانین، كاریگه‌رى له سه‌ر منى كورد هه‌یه و من له سۆنگه‌ى كاریگه‌ریى نه‌رێنى ئه‌و بیروباوه‌رانه مافى خۆمه ڕه‌خنه‌یان لێبگرم و بۆ خوێنه‌ران ڕوونى بكه‌م كه چین و سه‌رچاوه‌یان چیه؟
من و سه‌ید قۆتب:
له بیرمه ئه‌و ساڵانه‌ى دواى نسكۆى 1975 به خێزانه‌وه له به‌ر شه‌ڕئه‌نگێزى و دڕندایه‌تیى ڕ‌ژێمى به‌عسى فاشیستى و سه‌دامى گۆڕبه‌گۆڕ ئاواره‌ى وڵاتى ئێران بووین، دواجار له شارى نه‌غه‌ده‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان نیشته‌جێ بووین. سه‌ره‌تاى ساڵانى 80 یه‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو بوو، و من له قۆناغى ناوه‌ندى ده‌مخوێند، و زۆر خولیاى خوێندنه‌وه‌م هه‌بوو به‌ڵام به هۆى بارى سه‌ختى بژێوى خێزانى نه‌مده‌توانى په‌رتووك بكڕم، بۆیه به ناچارى ڕووم له په‌رتووكخانه‌ى باره‌گاى به‌سیج كه له شه‌قامى بالخچى ئه‌و شاره ده‌كرد و په‌رتووكم به ئه‌مانه‌ت وه‌رده‌گرت و ده‌مخوێند. له بیرمه زۆرجار له په‌رتووكه‌كان ناوى سه‌ید قۆتب ده‌هاته به‌رچاوم و بابه‌ته‌كان و بیروباوه‌ره‌كانى له‌خۆده‌گرت و بیروباوه‌ره‌كانى له‌و په‌رتووكانه‌دا ده‌هات.
ئێستا و دواى نزیكه‌ى 45 ساڵ به سه‌ر ئه‌و ڕۆژانه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه و جیهان له ئاگرى بیروباوه‌ره شه‌ڕئه‌نگێزه‌كانى ئه‌و كه‌سه ده‌سووتێ و قه‌یرانێكى جیهانى له ناوچه‌كه‌دا له ئارادایه كه له دواى تاوانى 7ى ئۆكتۆبه‌ر زیاتر گڕى گرتووه و هه‌موو جیهان به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێ.
هه‌ڵبه‌ت من له‌م گۆتاره‌دا هانده‌رى وڵاتى ئیسرائیل نیم كه دواى ئه‌م ڕووداوه چ تاوانى به سه‌ر خه‌ڵكى بێتاوانى غه‌زه‌ى هێناوه، و له په‌ناى به‌رگرى له‌خۆكردن به ده‌هان هزار ژن و منداڵى بێ‌تاوان كوشتووه، به‌ڵام زیاتر تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر بیروباوه‌ره تووندهاژۆیه‌كانى سه‌ید قۆتب كه شه‌ڕئه‌نگێزى پێوه دیاره و زۆر كاریگه‌رى نه‌رێنى به سه‌ر ناوچه و جیهان هه‌بووه و له سایه‌ى ناوه‌رۆكى ئه‌و بیروباوه‌رانه زۆر زیان به‌ر جیهان كه‌وتووه، و من یه‌كێكم له ملیۆنان قوربانیانى ئه‌و بیروباوه‌ره شه‌ڕئه‌نگێزانه، كه سه‌ره‌تایه‌كه‌ى بۆ ڕ‌ژێمى به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چه‌ندین جار بۆوه‌ته هۆكارى ده‌ربه‌ده‌رى خێزانه‌كه‌م، ته‌نانه‌ت من خۆم له به‌ر هۆكارى ئه‌و ده‌ربه‌ده‌رییه له دارستان هاتوومه‌ته ئه‌م جیهانه، و .... و دواتر بۆ نیشته‌جێبوونى خێزانه‌كه‌م له بارزان ئاواى شارى شنۆى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌تى ئیسلامیى سیاسیى شێعه‌ى ئێران، كه زۆر له ژێر كاریگه‌رى بیروباوه‌ره‌كانى سه‌ید قۆتب بوو و دژایه‌تى كوردى ده‌كرد، ته‌نانه‌ت ئێمه‌ى دانیشتوانى ئه‌و شاره‌دێیه‌ى له زۆر پێداویستیى ژیان وه‌ك ئاوى خواردنه‌وه و كاره‌با بێبه‌ش كردبوو و له كاتێكدا كه له نێوان بارزان ئاوا و شارى شنۆ ته‌نها 2-3 ستوون دوور بوو تا كاره‌باى بۆ ڕابكێشرێ، به‌ڵام ئێمه له‌و نیعمه‌ته بۆ نزیكه‌ى ده‌ه ساڵ بێبه‌ش بووین و من خوێندنى ناوه‌ندى و ئاماده‌ییم به بێ كاره‌با به‌ڕێ كرد و هزاران كه‌س له‌و مه‌ینه‌تییه‌دا بووین، چونكه ڕ‌ژێمى ئیسلامیى سیاسیى ئێران بنه‌ماكانى ڕێبازى سه‌ید قۆتبى له سه‌ر ئێمه جێبه‌جێ ده‌كرد. هه‌روه‌ها دژایه‌تیكردنى ریفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان نموونه‌یه‌كى دیكه‌ى ئه‌و زۆردارییه‌یه و به‌شێكه له دژایه‌تییه به‌رده‌وامه‌كه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له گوشاره‌كانى تاران به سه‌ر به‌غدا و هه‌ولێر. بۆیه ئه‌و زۆڵم و زۆردارییه تا ماوم له یاد ناكه‌م. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه واتاى ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه له به‌رامبه‌ر خراپه‌كار هه‌مان ڕه‌فتار بكه‌م ئه‌گه‌ینا جیاوازییم نیه له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵكو به به‌رپرسیاره‌تى ئه‌خلاقى ده‌كه‌م و ته‌نها له یادگه‌مدا ده‌مێنێته‌وه و به‌س. ئه‌وه به‌ده‌ست خۆم نیه كه دوو شت له ژیاندا له‌بیر ناكرێن: چاكه و خراپه. ئه‌وه‌ى كه چاكه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كات و ئه‌وه‌ى كه خراپه‌ت له به‌رامبه‌ردا ده‌كات، به‌تایبه‌ت خراپه‌یه‌ك كه كاریگه‌ریى هه‌میشه‌یى هه‌بێ، و ئه‌وه‌ش به‌شێكه له تیۆریى زیگمۆند فرۆید كه تام و چێژوه‌رگرتن له شته‌كان و به‌ره‌و پیرییه‌وه ڕۆیشتن، و له به‌رامبه‌ریشیدا دووره‌په‌رێزى و ڕاكردن له ئێش و ئازار وه‌ك دوو پاڵده‌رى سه‌ره‌كیى ژیان له نێو مرۆڤه‌كاندا ( ته‌نانه‌ت گیانه‌وه‌رانیش) هه‌ژمار ده‌كات. به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌بێ بڵێم كه ئه‌م گۆتاره بێڕێزى به كه‌س و لایه‌ن و شته‌ك نیه به‌ڵكو ڕه‌خنه‌یه‌كى بنیاتنه‌ره له‌و بیروباوه‌رانه‌ى كه ئه‌مرۆ به‌رهه‌مه تاڵه‌كه‌ى له جیهان و ناوچه‌كه به چاوى خۆمان ده‌بینین و هه‌ستى پێده‌كه‌ین كه ئه‌گه‌ر نه‌بوایه له‌وانه‌یه ئه‌و وێرانییه‌ى به‌دوادا نه‌ده‌هات.
مه‌هدى نه‌سیرى، سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى به‌ناووبانگى ئێرانى واته (كه‌یهان) بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵ له سه‌رده‌مى كۆمارى ئیسلامیى ئێران سه‌ید قۆتب به باوكى هزرى و ئایدیۆلۆژیكى كۆمارى ئیسلامیى ئێران ناو ده‌بات و پێیوایه كه سه‌ید قۆتب كاریگه‌رییه‌كى به‌هێزى له سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیى ئایینى له ئێران هه‌بووه، به‌تایبه‌ت به سه‌ر خۆمه‌ینى و خامه‌نه‌یى، ته‌نانه‌ت به سه‌رچاوه‌ى كۆمارى ئیسلامیلا ئێرانیش هه‌ژمارى ده‌كات.
ژیانى سه‌ید قۆتب:
سه‌ید قۆتب نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و تیۆریزانى ئیسلامى سیاسیى هاوچه‌رخ و ڕێبه‌رى هزریى ئیخوان ئه‌لمۆسلمین ده‌ناسرێت، و له ساڵى 1906 له گوندێك له میسر له‌دایكبووه و له قاهیره به‌رده‌وامى به خوێندنى ده‌دات و ماوه‌یه‌ك له سنوورى وزاره‌تى په‌روه‌رده‌ى ئه‌و وڵاته كارى كردووه. پێده‌چێ له سه‌ره‌تاوه به هۆى ناڵه‌باریى دۆخى ئابووریى خێزانه‌كه‌ى ژیانێكى سه‌ختى به‌ڕێكردبێ، و هه‌روه‌ها هه‌ر به‌م هۆكاره له ته‌مه‌نێكى زوو ئه‌ركى كاركردنى كه‌تووه‌ته ئه‌ستۆى تا به كاركردن یارمه‌تیده‌رى بژێو و ژیانى خێزانه‌كه‌ى بێ، و هه‌روه‌ها به پێى زانیارییه‌كانى سایتى ویكیپێدییا سه‌ید قۆتب سه‌ربۆرێكى ناخۆش و تاڵ و پڕ له شكستى سۆزدارى له ژیانى به‌دیده‌كرێت، كه بێگومان هه‌موو ئه‌و هۆكارانه، وه‌ك زانایانى سایكۆلۆژیى وه‌ك فرۆید، هۆڕناى، فرۆم، ئێریكسۆن، ماسلو، ئه‌دلێر و ... هتد، پێیانوایه بێ كاریگه‌ر نابن له سه‌ر قۆناغه‌كانى داهاتووى ژیانى و به تایبه‌ت بیروبۆچوونه تووندهاژۆ و ڕادیكاله‌كانى. له ته‌مه‌نى لاوێتیدا كه‌سێكى ئه‌ده‌بى و كولتوورى و ڕۆشنبیر بووه، به‌ڵام له كۆتایى ساڵانى 1940 بۆ ئه‌ركێكى په‌یوه‌ست به په‌روه‌رده گه‌شتێكى وڵاتى ئه‌مریكا ده‌كات و ماوه‌ى 2 ساڵ له‌و وڵاته ده‌بێ و دواى گه‌ڕانه‌وه له ئه‌مریكا له ئیخوان نزیك ده‌بێته‌وه و دواى كۆده‌تاى 1952 ى ئه‌فسه‌رانى ئازاد له دژى جه‌مال عه‌بدۆلناسر، سه‌رۆككۆمارى ئه‌و كاتى میسر، سه‌ید قۆتب ده‌ستگیر ده‌كرێ (1954) و چه‌ند ساڵ زیندانى ده‌كرێت. گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانى هزریى سه‌ید قۆتب له‌م ماوه‌یه‌دا نووسراون، به‌تایبه‌ت هزره ڕادیكال و نه‌ریتخوازه‌كانى كه له دوو په‌رتووكه به‌ناووبانگه‌كه‌ى، واته ( فی چلال القرا‌ن ) و ( معالم فی الگریق). هه‌ڵبه‌ت سه‌ید قۆتب به‌رهه‌مى دیكه‌شى هه‌یه، بۆ نموونه ( دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له ئیسلامدا)، كه ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ى كاریگه‌ریى زۆریان به سه‌ر لایه‌نگران و شوێنكه‌وتوانى هه‌بووه و هه‌یه. له ساڵى 1958 جارێكى دیكه به تۆمه‌تى به‌شداریكردن له پیلان دژى حكومه‌تى عه‌بدولناسر و دروستكردنى ڕێكخستنى نهێنى چه‌كدارى ئیخوانى ده‌ستگیر ده‌كرێت و له 1966 له سێداره ده‌درێت. په‌رتووكه‌كانى به گشتى و به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنى ( نیشانه‌كانى ڕێگه) ــیه‌كه‌ى دواى خۆى كاریگه‌رییه‌كى زۆرى به سه‌ر جووله‌ى جیاوازى ئایدیۆلۆژیكى به تایبه‌ت به سه‌ر جیهادییه‌كان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران هه‌بووه. مه‌هدى نه‌سیرى پێیوایه كه چوونى سه‌ید قۆتب بۆ ئه‌مریكا بێ كاریگه‌ر نه‌بووه له سه‌ر دروستبوونى بیروباوه‌ره‌كانى، و به پێچه‌وانه‌ى زۆر كه‌س كه كاتێك ده‌چن بۆ وڵاتانى ڕۆژئاوایى و ئه‌مریكا سه‌رسام ده‌بن به كولتوور و ژیانى ئه‌و وڵاتانه و به‌تایبه‌ت پێشكه‌وتنه‌كانى، به‌ڵام بابه‌ته‌كه بۆ سه‌ید قۆتب پێچه‌وانه بووه. سه‌ید قۆتب په‌رتووكێك ده‌نووسێ به‌ناوى ( ئه‌و ئه‌مریكایه‌ى كه من ناسیم) و تیایدا داده‌به‌زێته سه‌ر ئه‌مریكا و شارستانیه‌تى ڕۆژئاوا و ته‌نانه‌ت نكۆلێشى لێده‌كات. زۆر كه‌س پێیوایه له‌وانه‌یه هه‌ندێ له ڕه‌خنه‌كانى سه‌ید قۆتب له باره‌ى وڵاتانى ڕۆژئاوا له جێگه‌ى خۆیاندا بن و ڕاست بن، ته‌نانه‌ت زۆر كه‌س له خودى ئه‌و وڵاتانه ئاماژه به‌و خاڵه لاوازییانه‌یان داوه، به‌ڵام سه‌ید قۆتب تاكلایه‌نانه و به شێوه‌یه‌كى ئایدیۆلۆژیك و زیاده‌رۆیى هه‌ڵساوه به ڕه‌خنه‌گرتنه‌كانى له ڕۆژئاوا و ئه‌مریكا، له كاتێكدا نابێ نكۆڵى له‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وته زانستى، ته‌كنیكى، ڕه‌وشتیى شارستانیه‌تى ڕۆژئاوا بكرێت، كه سه‌ید قۆتب نكۆڵییان لێوه ده‌كات و پاشگۆى خستوونى. سه‌ید قۆتب وه‌ك زۆرینه‌ى خه‌ڵكى وڵاتى خۆى سه‌ر به مه‌زهه‌بى حه‌نه‌فى بووه، به‌ڵام خۆى ئه‌وه‌نده به تووندى وه‌رى نه‌گرتووه و خۆى پابه‌ندى هیچ مه‌زهه‌بێكى دیاریكراو نه‌كردووه و ته‌نها ته‌ركیزى له سه‌ر قۆرئان و ڕێنماییه‌كانى قۆرئان كردووه.
بنه‌ماكانى سه‌ره‌كییه‌كانى هزریى سه‌ید قۆتب:
مه‌هدى نه‌سیرى پێیوایه ده‌كرێ گرنگترین بنه‌ماى بیروباوه‌ره‌كانى سه‌ید قۆتب له خاڵه‌كانى خواره‌وه‌دا كورت بكرێت:
1-یه‌كه‌م و ته‌وه‌رى سه‌ره‌كیى بنه‌ماكانى سه‌ید قۆتب خۆى له‌و خاڵه‌دا ده‌بینێ كه پێیوایه " حوكمى ڕه‌ها ته‌نها هی خودایه"، و ده‌ڵێ كه ته‌نها سه‌رچاوه‌ى ڕه‌وا بۆ یاسادانان و سیاسه‌ت و حكومه‌ته‌كان خودایه نه‌ك مرۆڤ، یان میلله‌ت یان په‌رله‌مان، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه حكومه‌ته سیكولار و دیمۆكراته‌كاندا هه‌یه. سه‌ید قۆتب ده‌ڵێ كه هه‌ر سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتێكى سیاسى كه بیه‌وێ له سه‌ر بنه‌مایه‌كى جگه له خودا یاسا دابنێ هیچ شه‌رعیه‌ت و ڕه‌وایه‌تییه‌كى نیه. ده‌قى هه‌ندێ له وته‌كانى سه‌ید قۆتب له‌و باره‌یه‌وه بریتین له:" هیچ مرۆڤێك مافى دانانى یاساى نیه چونكه یاسادانان جۆرێكه له عیباده‌ت و عیباده‌ت ته‌نها بۆ خودایه و هه‌ر سیسته‌مێك كه له سه‌ر بنه‌ماى حوكمى خودا دانه‌نرابێ سیسته‌مێكى تاغوتییه و بانگه‌شه‌كردنى خه‌ڵك بۆ به‌شداریكردن له دانانى یاسا دا شۆڕه‌شێكه له دژى خودا. حوكمى ده‌سه‌ڵات ته‌نیا تایبه‌ته به خودا و مرۆڤه‌كان هیچ مافێكیان تیایدا نیه و پێدانى مافى یاسادانان به مرۆڤه‌كان مه‌ترسیدارترین شركه". لێره‌دا سه‌ید قۆتب ده‌ڵێ كه حوكمى مرۆڤه‌كان ناشه‌رعى و ناڕه‌وایه و متمانه‌پێكراو نیه و گرێبه‌ستى كۆمه‌ڵایه‌تى هیچ بابه‌تیانه نیه و به‌هاى خۆى نیه، ته‌نانه‌ت ڕاى زۆرینه‌ش هیچ به‌ها و نرخێكى نیه به‌ڵكو ئه‌وه‌ى كه ده‌بێ بنه‌ماى سه‌ره‌كى بێ حوكمى شه‌ریعه‌ته و ئه‌وه واتاى ئه‌وه‌یه كه مافى هه‌ڵبژاردن و پێدانى مافى یاسادانان به مرۆڤ و دروستكردنى په‌رله‌مان و دیمۆكراسى له ڕوانگه‌ى سه‌ید قۆتبه‌وه جۆرێك له شرك و دروستكردنى هاوتایه بۆ خودا. ئه‌و بیرۆكه‌یه زیاترین كاریگه‌ریى خۆى به سه‌ر ئیسلامى سیاسیى ڕادیكال و نه‌ریتخوازى جیهانى ئیسلام هه‌بووه.
2- سه‌ید قۆتب چه‌مكێك به‌كار دێنێ به‌ناوى " جاهلیه‌تى مۆدێرن"، و ده‌ڵێ كه جاهلیه‌ت ته‌نها ئه‌و ماوه‌یه‌ى پێش هاتنى ئیسلام نیه به‌ڵكو هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه له سه‌ر بنه‌ماى یاساكانى نائیلاهى به‌ڕێوه ببردرێت كۆمه‌ڵگه‌ى جاهلین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ڕووى ته‌كنیكى و زانستى پێشكه‌وتووش بن. ئه‌مانه هه‌ندێ له قسه‌كانى خودى سه‌ید قۆتبه كه له په‌رتووكى ( نیشانه‌كانى ڕێگه)دا هاتوون:" هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كانى ئه‌مرۆى جیهان جاهلین، چونكه له سه‌ر ئه‌وه‌ى خودا ناردوویه‌تى به‌ڕێوه ناچن. ئێمه ئه‌مرۆ له جاهلیه‌تێكدا ده‌ژین كه وه‌ك جاهلیه‌تى سه‌رده‌مى پێش ئیسلام ته‌نانه‌ت له‌ویش جاهلیتر داین". بنه‌ماى هزریى ئه‌م بیرۆكه‌یه بنه‌ماى به‌كافركردنى موسلمان و ناموسلمانانه، كه لاى خوێنه‌ر ڕوون و ئاشكرایه. سه‌ید قۆتب ده‌ڵێ:" ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ى كه حوكمى خۆیان له سه‌رچاوه‌یه‌كى دیكه‌ى جگه له شه‌ریعه‌تى خودا وه‌رده‌گرن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نوێژیش بكه‌ن و ڕۆژووش بگرن، و هه‌ر سیسته‌مێك كه حوكمى خۆى به حوكمى خودا نه‌زانێ سیسته‌مێكى جاهلییه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناوى موسلمان و ئیسلامیشى له خۆى نابێ". كه‌واته له ڕوانگه‌ى سه‌ید قۆتب هه‌موو وڵاتانى ئیسلامى كه حكومه‌ته‌كانیان له سه‌ر بنه‌ماى شه‌ریعه‌ت دانه‌نراوه یان ڕه‌هه‌ندێكى سیكولاریان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر بنه‌ماى دیكه‌ى ئیسلامیش به جێ بگه‌ینن و پابه‌ندى بن، كۆمه‌ڵگه‌ى جاهلین و به جۆرێك له جۆره‌كان ته‌كفیریان ده‌كات و به موشركیان له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
3- سه‌ید قۆتب پێیوایه كه قۆرئان نه‌ك ته‌نها ده‌قێكى عیبادى یا ئه‌خلاقى تاكییه به‌ڵكو به‌رنامه‌یه‌كى ته‌واوه بۆ سیاسه‌ت، ئابوورى، و كولتوور و فه‌رهه‌نگ. واته سه‌ید قۆتب ئیسلام و قۆرئان وه‌ك پرۆژه‌یه‌كى سیاسى ده‌بینێ كه ده‌بێ سیاسه‌ت و هێزى به‌ده‌سته‌وه بێ. له‌وانه‌یه لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دروست ببێ كه ئایا موسلمانانى دیكه‌ش ڕوانگه‌یان بۆ قۆرئان و ئیسلام به هه‌مان شێوه‌یه؟ و وڵام " نه"یه. شێعه و سۆننه‌كان ڕوانگه‌یه‌كى له‌و جۆره‌یان بۆ ئیسلام نیه. زۆر له زانایانى شیعه و سۆننه له سه‌رده‌مى جیاوازدا هه‌وڵیان نه‌داوه كه دژى ده‌سه‌ڵات شۆڕه‌ش بكه‌ن یان ده‌سه‌ڵاتیان لێ بستێنین، ته‌نانه‌ت زۆرجار ده‌سه‌ڵاتداران حوكمه عۆرفییه نه‌نوسراوه‌كانیان له جیاتى حوكمه شه‌رعیه‌كان جێبه‌جێ كردووه و هیچ كێشه‌یه‌كیشیان له‌گه‌ڵ فۆقه‌هاى شیعه و سۆننه له‌و بابه‌ته‌دا نه‌بووه و نموونه‌شى ده‌سه‌ڵاتى سیاسیى ئێستاى زۆر وڵاتى ئیسلامیى وه‌ك سعۆدیه، ئیمارات، میسر، ئۆردۆن، و عۆممانه و ... .
4-بنه‌مایه‌كى دیكه‌ى بیروباوه‌ره‌كانى سه‌ید قۆتب دژایه‌تیكردنى سیكولاریزم و لیبرالیزمه. سه‌ید قۆتب پێیوایه كه جیاكردنى ئایین له سیاسه‌ت جۆرێكى جاهلیه‌ته، و و به چاوێكى شرك ته‌ماشه‌ى یاساكانى ڕۆژئاوا ده‌كات كه سه‌رچاوه‌ى نه‌شه‌ریعه‌تیان هه‌یه و به جاهلیه‌تیان ده‌زانێ.
5-بنه‌مایه‌كه‌ى دیكه ئایدیۆلۆژیكه، و سه‌ید قۆتب له‌م بنه‌مایه‌دا چه‌مكى "باوه‌ردارانى پێشه‌نگ" (الگلیعه المۆمنه) به‌كار دێنێ و ده‌ڵێ كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌ى ئیسلامى له سه‌ر ده‌ستى زۆرینه‌ى بێده‌نگ و نه‌رێنى دروست نابێ و ناهێته‌دى، به‌ڵكو پێویستى به كه‌مینه‌یه‌كى وریا و ئاگادار و پابه‌ند و پێشرۆ و شۆڕه‌شگێڕه، كه بتوانن كۆمه‌ڵگه ئاراسته بكه‌ن.
6- سه‌ید قۆتب جیهادى وه‌ك ئامرازێك بۆ گۆڕ‌انى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ژمار ده‌كرد و ده‌ڵێ كه " جیهاد ته‌نها به‌رگرییه‌كى كه‌سى و تایبه‌ت نیه به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ شكاندنى سیسته‌مى جاهلیه‌ت و ئازادیى مرۆڤه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌كانه له ده‌سه‌ڵاته نائیلاهییه‌كان و كافر و سیكولار". ئه‌و پێیوایه كه جیهادى سه‌ره‌تایى بۆ "فه‌تحكردنى" ناوچه‌كانى جاهلى و كافره، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر موسلمانیش بن، به‌ڵام حكومه‌تى شه‌رعیان نیه، و ئه‌و كاره‌ى پێ ڕه‌وا بووه، و داكۆكى لێوه ده‌كرد به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر توانایى ئه‌و كاره و هێزى ئه‌نجامدانى له‌به‌رده‌ست بن به ئه‌ركێكى سه‌ره‌كى ده‌یزانى. ده‌نووسێ:" ئیسلام له‌گه‌ڵ جاهلیه‌ت ناتوانێ بگونجێ و بگاته سازان، و جاهلیه‌ت ناتوانێ له نێو خۆوه چاكسازیى تیایدا بكرێت به‌ڵكو ده‌بێ ڕه‌گ و ڕیشه‌ه‌و ده‌ربهێنرێت"، و نموونه‌ى ئه‌و جیهاده‌یه كه له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناموسلمان و سیكولار له ئێستادا له ئارادایه.
فۆقه‌هاى شیعه هیچ گرنگییه‌ك به جیهاد له سه‌ر بنه‌ماى گرتنى وڵاتانى دیكه ناده‌ن، به‌ڵام كاتێك له ساڵى 1979 كۆمارى ئیسلامى ئێران دامه‌زرا ئه‌و بابه‌ته هاته نێو بابه‌ته‌كان كه وه‌لى فه‌قیهى شیعه جیهادى سه‌ره‌تایى هێڕشبه‌رانه و ده‌ستپێشخه‌رانه ئه‌نجام بدات و له هه‌ندێ له به‌رهه‌مه‌كانى خۆمه‌ینى ئاماژه به‌و خاڵه دراوه، به‌ڵام به هاتنى خامه‌نه‌یى ئه‌و زۆر به ڕاشكاوانه به‌رگرى له جیهادى سه‌ره‌تایى ده‌كات پێیوایه كه كه‌سى وه‌لى فه‌قیه له سه‌رده‌مى ونبوون (غه‌یبه‌تى ئیمام مه‌هدى-ئیمامى دوانزده‌هه‌مى شیعه‌كان) ده‌توانێ بۆ بڵاوكردنى سنوورى جیهانى ئیسلام و گرتنى وڵاتان و كۆمه‌ڵگه كافره‌كان و جاهلى ( وه‌ك سه‌ید قۆتب به‌كاریهێناوه) خه‌ریكى جیهاد و جه‌نگ بێ. لێره‌دا زۆر به ڕاشكاوانه كاریگه‌ریى سه‌ید قۆتب به سه‌ر خۆمه‌ینى و خامه‌نه‌ییدا ده‌بینین.
7-بنه‌مایه‌كى دیكه ڕه‌وشتى شۆڕه‌شگێڕى و ئارمانجگه‌رایانه‌یه، كه سه‌ید قۆتب پێیوایه كه ئه‌و ئه‌خلاقه ئیسلامییه په‌روه‌رده‌كردنى مرۆڤى چاك نیه به‌ڵكو دروستكردنى مرۆڤێكى شۆڕه‌شگێڕ و سه‌رقاڵ به جه‌نگه له دژى جاهلیه‌ت.
8-بنه‌مایه‌كى دیكه‌ى سه‌ید قۆتب دژایه‌تیكردنى ڕۆژئاوایه. سه‌ید قۆتب له دواى گه‌شته‌كه‌ى خۆى بۆ ئه‌مریكا، وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، به ته‌واوه‌تى دژایه‌تییه‌كى تووندى ڕۆژئاوا ده‌كات، و ئه‌و بیرۆكه‌یه له نووسینى كه‌سانى دیكه‌ى شیعه‌ش، كه سه‌رسامن به بیروباوه‌ره‌كانى سه‌ید قۆتب، وه‌ك جه‌لالى ئالى ئه‌حمه‌د له ئێران و له په‌رتووكه به‌ناووبانگه‌كه‌ى "ڕۆژئاوایلێدراو" ده‌بینرێت. ئه‌و پێیوایه كه مۆدێرنیته جۆرێكه له جاهلیه‌تى نوێ.
ئه‌و دژایه‌تییه نه‌ك ته‌نها وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان له‌خۆده‌گرێ، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ى كه به جۆرێك له جۆره‌كان له‌و وڵاتانه نزیك ببن، بۆ نموونه كورد له باشوورى كوردستانیش له‌خۆده‌گرێ، كاتێك كه ده‌بینین ئیخوانه‌كان له سه‌رتانسه‌رى وڵاتانى ئیسلامیى ئێران و لایه‌نه عێراقییه‌كانى شیعه‌ى نزیك له ئێران و ته‌نانه‌ت سۆننه‌كان و ته‌نانه‌ت پارته سیاسییه‌كانى كوردیى به‌ره‌ى ئیسلامیى سیاسیى له كوردستان و پارچه جیاوازه‌كانى كوردستان بۆ كورد و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى و ناسیۆنالیستییان به‌هێزه، زۆر به ڕاشكاوانه به‌دى ده‌كرێ، و ئه‌و دژایه‌تیكردنه له به‌رامبه‌ر پارتى دیمۆكراتى كوردستان و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى له لووتكه‌دایه كه پرۆژه‌یه‌كى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى له ئه‌جێنداى سیاسییاندا هه‌یه و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ئایدیۆلۆژى و سیاسیى ئه‌و تاخمه ناگونجێ.
9-خوێندنه‌وه‌ى شۆڕه‌شگێڕانه‌ى (عاشووراى ئیمام حۆسێن كوڕى عه‌لى كۆڕى ئه‌بیتالیب سێیه‌م ئیمامى شیعه‌كان)، بابه‌تێك كه له نێو مه‌زهه‌بى سۆننه‌دا ئه‌و بایه‌خه‌ى پێنه‌دراوه، كه شیعه پێیده‌دات، به‌ڵام سه‌ید قۆتب بایه‌خى پێده‌دات و هه‌ست ده‌كات به كه‌ڵك بیروباوه‌ره‌كانى دێت. هه‌رچه‌نده كه سه‌ید قۆتب په‌رتووكێكى تایبه‌ت له‌م بواره‌دا نه‌نووسیوه به‌ڵام له هه‌ندێ شوێندا وێنه‌یه‌كى شۆڕه‌شگێڕانه له عاشوورا پێشكه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێ:" حوسێن قسه‌ى خۆى نه‌ك به نووسین به‌ڵكو به خوێن گۆتى"، و " حوسێن به ته‌نیا ڕاوه‌ستا چونكه ڕاستى به زۆرینه ناپێورێت".
مه‌هدى نه‌سیرى پێیوایه له‌و بنه‌مایه‌دا سێ نهێنى ئاخێنراوه، كه له بنه‌ماكانى ڕاپه‌رین و شۆڕه‌شگێڕیى هزرى هاوچه‌رخى جیهانى ئیسلامه، كه ته‌نانه‌ت له بیروباوه‌ر و بۆچوون و هزره‌كانى خۆمه‌ینى و خامه‌نه‌ییدا به ئاشكرا ده‌بینرێن، و ئه‌و سێ بنه‌مایه بریتین له:
أ-گرنگیى شه‌هیدبوون و خوێندانه، و ئه‌وه‌ى كه خوێن به سه‌ر شمشێردا سه‌رده‌كه‌وێ، چونكه ئه‌و پێیوایه كه ده‌بێ به بوێرییه‌وه به پیر خوێندان ڕۆیشت و پێشوازى له مرگ و شه‌هیدبوون كرد.
ب-ئێمه ئه‌ركێكمان له سه‌ر شانه و ده‌بێ ئه‌نجامى بده‌ین، نه‌وه‌ك ئه‌ركى ئه‌نجامى و كۆتاییمان هه‌بێ، به واتایه‌كیتر " ئێمه ئه‌ركێكمان له سه‌ر شانه ده‌بێ ئه‌نجامى بده‌ین" و ئه‌و بنه‌مایه زۆرجار له لایه‌ن خۆمه‌ینى و خامه‌نه‌یى دووباره كراوه و گۆتوویانه كه ده‌بێ ئه‌و ئه‌ركه به جێ بگه‌یه‌نین و گرنگ نیه كه سه‌ربكه‌وێ یان شكست بهێنن یان گرنگ نیه كه به هۆیه‌وه خه‌ڵكى زۆر تووشى زیان به‌ركه‌وتن ببن یان زیان به‌ر وڵاتمان بكه‌وێ.
ج-زۆرینه هیچ كاریگه‌رى و ڕۆڵیان له دیاریكردنى شته‌كان و ڕووداوه‌كاندا نیه، و زۆرینه نابیته سه‌رچاوه‌ى ڕه‌وایه‌تى، به‌ڵكو تو ده‌توانى كه‌مینه‌ش بى به‌ڵام له هه‌مانكاتدا وه‌ك كه‌مینه خۆت به گرنگ بزانى و شۆڕه‌شێك بكه‌ى و ته‌نانه‌ت له به‌رامبه‌ر زۆرینه و دژیان بوه‌ستى. سۆننه‌كان پێشتر له ڕوانگه‌یه‌وه بایه‌خێكى ئه‌وتۆیان نه‌داوه‌ته بابه‌تى عاشووراى حوسێنى به‌ڵام ته‌نها له دواى سه‌ید قۆتب ڕووداوى عاشوورا وه‌ك به‌رهه‌ڵستكارییه‌ك و خۆڕاگرییه‌كى ڕه‌وا و شه‌رعى له دژى ده‌سه‌ڵاتى ئایینى و كه‌سان و حاكمه‌كانى كه له ڕوانگه‌ى سه‌ید قۆتب جاهلى مۆدێرنن و گه‌نده‌ڵ و ناڕه‌وان، ئه‌نجام ده‌درێت. له‌و بابه‌ته‌دا سه‌ید قۆتب هاوڕایه له‌گه‌ڵ تیۆریزانى شیعه، د. عه‌لى شه‌ریعه‌تى، كه وه‌ك یه‌ك خوێندنه‌وه‌یه‌كى شۆڕه‌شگێڕانه‌ى بۆ ئایین هه‌یه. وه‌ك ده‌زانین، عه‌ل شه‌ریعه‌تى، له په‌رتووكه‌كانى خۆیدا ناوى سه‌ید قۆتب ده‌هێنێ و ڕوانگه‌یه‌كى ئه‌رێنى به‌رامبه‌رى هه‌بووه و له ساڵانى 1950 به‌شێك له په‌رتووكێكى به‌ناوى ( دادپه‌روه‌رى له ئیسلامدا) وه‌رده‌گێڕێ بۆ سه‌ر زمانى فارسى و ئه‌وه‌ى كه بۆ عه‌لى شه‌ریعه‌تى گرنگ بووه ئه‌وه‌یه كه سه‌ید قۆتب ئیسلام وه‌ك پرۆژه‌یه‌كى سیاسى وه‌ك ئایدیۆلۆژیاى كۆمه‌ڵایه‌تى و شۆڕه‌شگێڕى ده‌بینێ و سه‌ید قۆتب له‌م په‌رتووكه‌یدا باس له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و جه‌نگ له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران و خۆزلكه‌ر و سه‌رمایه‌دارى ده‌كات و هه‌ر له هه‌مان په‌رتووكدا سه‌ید قۆتب ڕه‌خنه‌ى تووند له شارستانیه‌تى ڕۆژئاوایى ده‌گرێ و ئه‌وانه‌ش به دڵى عه‌لى شه‌ریعه‌تى بووه.
10-بنه‌مایه‌كى دیكه‌ى هزروبیره‌كانى سه‌ید قۆتب دژایه‌تیكردنى جووله‌كه بووه، و له به‌رهه‌مه‌كانیدا به ڕاشكاوانه دژایه‌تى جووله‌كه ده‌كات، كه ئه‌و ده‌وڵه‌تى جووه‌كانى به به‌شێك له جیهانى دژبه‌ر و ته‌نانه‌ت وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیى زاڵبوونى رۆژئاوا به سه‌ر رۆژهه‌ڵات و وڵاتانى ئیسلامى هه‌ژمار ده‌كرد، و له نزیتكرین خاڵه‌كانى دژایه‌تیكردن ده‌یزانى و وه‌ك به‌ره‌ى پێشه‌وه هه‌ژمارى ده‌كرد، ته‌نانه‌ت په‌رتووكێكى هه‌یه به‌ناوى ( جه‌نگى ئیسلام له دژى جووه‌كان) و له‌م په‌رتووكه‌دا وێنه‌یه‌كى زۆر خراپ و نه‌رێنى له جووه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات و وه‌ك دوژمنى مێژوویى ئیسلام پێشانى ده‌دات و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیى وه‌ك خیانه‌ت، پیلانگێڕى، گه‌نده‌ڵى و خراپیى ئه‌خلاقى به شێوه‌یه‌كى گشتى و به كۆمه‌ڵ ده‌خاته پاڵ هه‌موو جووه‌كان و گشتاندنى ده‌كات، و له گۆتارێكى خۆیدا له باره‌ى قه‌تلوعام و جینۆسایدى جووه‌كان له لایه‌ن نازییه‌كانى هیتله‌رى ده‌نووسێ:" له‌وانه‌یه خودا هیتله‌رى به سه‌ر جووه‌كاندا زاڵ كرد تاوه‌كو ته‌مبێیان بكات و به‌شێك له‌و كارانه‌ى كه ئه‌وانه‌ى خۆیان ئه‌نجام داوه به سه‌ریان بهێنێ تا بچێژن"، واته شیكردنه‌وه و پاساوهێنانه‌وه‌یه‌كى ئیلاهیانه بۆ جینۆسایدى هۆلاكۆست ده‌هێنێ.
وه‌ك ده‌بینین ئه‌م بۆچوونه چۆن له نێو گرووپه ڕادیكال و تووندهاژۆه‌كانى وه‌ك حه‌ماس، كۆمارى ئیسلامى، حیزبۆڵلاى لوبنانى، و ... هتد، ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه و كاریگه‌رى به‌سه‌ریاندا هه‌بووه، ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تاى ساڵانى هه‌شتایه‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو كه كۆمارى ئیسلامى ئێران هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات دژبه‌رایه‌تى جووه‌كان چه‌ند ئه‌وه‌نده‌یتر زیاتر بووه و چه‌ندین شه‌ڕى لێهاتووه‌ته ئاراوه كه دواینییان جینۆسایدى 7ى ئۆكتۆبه‌رى 2023 بووه كه به پێى ئاماره‌كان هزاران ژن و منداڵ و پیر و خه‌ڵكى سیڤیل له‌و هێڕشه‌دا له لایه‌ن گرووپى تیرۆریستیى حه‌ماس له ئیسرائیل كوژراون. هه‌ڵبه‌ت من لێره‌دا نامه‌وێ پشتیوانى له تاوانه‌كانى ئیسرائیل بكه‌م، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه تاوانه‌كانى وه‌ك سه‌برا و شه‌تیلا و هه‌روه‌ها كوشتنى هزاران ژن و منداڵى بێتاوانى فه‌له‌ستینى له غه‌ززه و به پاساوى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له تیرۆریستانى حه‌ماس له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به په‌ڵه‌یه‌كى ڕه‌ش به‌نێوچاوانى حكومه‌تى ئێستاى ئیسرائیل ده‌بینم، به‌ڵام ده‌بێ ڕاستكۆ بین و بزانین كه هه‌موو ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كانى دواترى و ته‌نانه‌ت جه‌نگه‌كانى 12 و 39 ڕۆژه‌ى ئیسرائیل و ئه‌مریكا له دژى ئێران به‌رهه‌مى تاوانى 7 ئۆكتۆبه‌ر بووه، كه به‌رپرسانى حه‌ماس له قه‌ته‌ر "سۆجده‌ى شۆكر"یان بۆ كرد. و تاوانه‌كه هه‌ر به‌ه‌وه نه‌وه‌ستاوه به‌ڵكو له سایه‌ى بیروبۆچوونه دوژمنكارییه تووندهاژۆ و تاكلایه‌نانه‌ى سه‌ید قۆتب دژى جووه‌كان هه‌ر ته‌نها به جووه‌كانه‌وه كۆتایى پێنه‌هاتووه به‌ڵكو ئه‌وانه‌ش له خۆده‌گرێ كه به جۆرێك له جۆره‌كان و به قسه‌ى خۆیان له ڕاستاى ئیسرائیل هه‌نگاو ده‌نێن، كه ئه‌مه خۆى له خۆیدا بۆختانێكه كه ده‌خرێته پاڵ ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و نه‌ته‌وانه، و نموونه‌ى هه‌ره‌دیاریشى ناوزه‌دكردنى میلله‌تى كورد به "ئیسرائیلى دووه‌م" ـه، كه به هه‌موو شێوازێك له لایه‌ن وڵاتان و نه‌ته‌وه‌كانى ناوچه‌كه هه‌موو تووندوتیژییه‌كیان له به‌رامبه‌ردا ده‌كرێت و به‌تایبه‌ت هه‌رێمى كوردستان له‌و به‌ینه زیاترین زیانى له‌م بیرۆكه‌یه به‌ركه‌وتووه و هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو و له ژێر په‌رده‌ى ئه‌و ناو و ناتۆره‌یه هه‌ر چى نه‌شرینه و له فه‌رهه‌نگى تاواندا جێى ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ كورد و كوردستان كراوه، و ته‌نانه‌ت له جه‌نگى 39 ڕۆژه‌دا نزیكه‌ى هزار جار به درۆن و موشه‌ك هێڕشى كراوه‌ته‌وه سه‌ر و چه‌نده‌ها شه‌هیدى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و گوناحى ئه‌و تاوانانه هه‌مووى له سه‌ر شانى سه‌ید قۆتب و بیروبۆچوونه تووندهاژۆه‌كانیه‌تى، كه هانده‌رى حه‌ماس بووه بۆ تاوانى 7 ئۆكتۆبه‌ر و هانده‌ر میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران له عێراق و له نێو حه‌شدى شه‌عبى عێراق و هه‌روه‌ها كۆمارى ئیلامى كه ببنه هۆكارى ئه‌و هه‌موو تاوانانه به‌رامبه‌ر به‌و وڵات و نه‌ته‌وه‌كانى ناوچه‌كه و به‌تایبه‌ت.
ته‌نانه‌ت هه‌وڵه‌كانى كۆمارى ئیسلامى بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به چه‌كى ئه‌تۆمى و خه‌رجكردنى ملیارها دۆلار له‌و كاره‌ى له سفره‌ى خۆراكى خه‌ڵكى داماوى ئێران هه‌ر له‌و ڕاستایه و له سه‌ر بنه‌ماكانى دژایه‌تیكردنى نه‌ته‌وه‌ى جووه‌كان بووه، كه ململانێیه‌كانى ئێستاى ناوچه‌كه و ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ى كه جیهان له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێ، لێكه‌وتووه‌ته‌وه. و له‌م به‌ینه‌دا و له سایه‌ى "بنه‌ماى دژایه‌تیكردنى جووه‌كان" ى سه‌ید قۆتب كه‌س ئه‌وه‌نده‌ى كورد زیانى به‌رنه‌كه‌وتووه. بۆیه ئه‌گه‌ر ڕێبازى سه‌ید قۆتب ئه‌و تووندهاژۆییه بێ كه كورد زیانمه‌ندى یه‌كه‌میه‌تى، ده‌بێ چۆن متمانه به‌و كه‌س و لایه‌نانه بكرێ كه له سه‌ر بنه‌ماكانى ڕێبازى سه‌ید قۆتب دامه‌زراون و به هه‌مان ئاراسته‌ى سه‌ید قۆتب له كورد ده‌ڕوانن و ئه‌گه‌ر شتێكیان به‌رامبه‌ر به كورد نه‌كردووه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه له ده‌ستیان نایه‌ت ئه‌گه‌ینا هه‌مان بیرۆكه و بیروباوه‌ره تووندهاژۆیانه به سه‌ر مێشكیاندا زاڵه و به كه‌ڵكى دۆزى ره‌واى كورد نایه‌ن.
مه‌هدى نه‌سیرى پێیوایه كه بیروباوه‌ره‌كانى سه‌ید قۆتب له جیهانى ئیسلامى سۆننه‌دا نموونه‌یه‌كى ڕێزپه‌ڕه نه‌ك یاسا و ته‌نانه‌ت زۆر كه‌س ڕه‌خنه‌شى لێده‌گرن و دژایه‌تیشى ده‌كه‌ن، و پێیانوایه كه خوێندنه‌وه‌یه‌كى نوێیه كه پاشخانێكى له ئیسلامى شیعه و سۆننه‌دا نیه، به تایبه‌ت زانایانى میانه‌ڕۆى وه‌ك زانایانى زانكۆى ئه‌زهه‌رى میسرى، و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له سه‌له‌فییه‌كانى وه‌هابیش، كه خۆیان له به‌رامبه‌ر شیعه‌كان ته‌كفیرین و شیعه‌كان به هۆى هه‌ندێ له بیروباوه‌ره‌كانیان به كافر ده‌زانن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م سه‌له‌فیانه له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونه‌كانى سه‌ید قۆتب و به‌شێك له ئیخوان كه له ژێر كاریگه‌ریى بیروباوه‌ركانیدان، ناكۆكن و دژى ده‌وه‌ستن. وه‌هابیه سه‌له‌فییه‌كان ده‌ڵێن:" سه‌ید قۆتب ته‌فسیركار و زاناى شه‌رعى نه‌بووه به‌ڵكو ته‌نها وێژه‌زان و ئه‌دیبێكى شۆڕه‌شگێڕه"، و به واتایه‌كى دیكه چه‌كدار و شۆڕه‌شگێڕ و نووسه‌ریك بووه، و ڕه‌خنه‌ى تووند له به‌شێك له دیدگه و ڕوانگه جیهادییه‌كانى سه‌ید قۆتب ده‌گرن و ده‌ڵێن:" تۆ به به‌كافركردن ده‌رگاى كافركردنى هه‌موو ئۆممه‌تى ئیسلامى ده‌كه‌یه‌وه و ده‌بێ به هۆكارى لێكترازان و ململانێى به‌رده‌وام و هه‌میشه‌یى له نێو موسلماناندا". ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه له ململانێیه‌كانى سه‌ید قۆتب له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى موسلمان ده‌گرن، كه پێیانوایه له ڕابردوودا وێنه‌ى نه‌بووه و له ڕابردوودا بانگه‌شه‌ى گۆێڕایه‌ڵى خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵاتدارانى موسلمان كراوه و ئه‌و كاره به ئه‌رك زانراوه و به سه‌ید قۆتب ده‌ڵێن كه:" تۆ خه‌ریكى بناغه‌ى شۆڕه‌ش و دژایه‌تیكردنى ده‌سه‌ڵاتدارانى موسلمان داده‌ڕێژى" و ئه‌وه ده‌بێته هۆكارى تووندوتیژى و تیرۆر و دژایه‌تیكردنى خه‌ڵك له دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى موسلمان.
سه‌ید قۆتب و ئیخوان:
بزووتنه‌وه‌ى ئیخوانۆلمۆسلمین له ساڵى 1928 به هاوكاریى چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌وه له میسر له لایه‌ن كه‌سێك به‌ناوى حه‌سه‌ن به‌نا دامه‌زرا، و به یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین جووڵه‌كانى ئیسلامى سیاسیى سه‌ده‌ى ڕابردوو هه‌ژمار ده‌كرێت، و ئامانجى سه‌ره‌كیشى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى ئیسلامییه بۆ ڕێنماییه‌كانى ئیسلام و دژایه‌تیكردنى داگیركاریى ڕۆژئاواییه‌كان بوو له لایه‌ن موسلمانانه‌وه و تا له ئاكامدا بتوانێ وه‌ك حكومه‌تێكى ئایینى و شه‌رعى به سه‌ر وڵاتانى موسلماندا زاڵ ببێ. له ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌مدا په‌ره‌ى سه‌ند و بووه بزووتنه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى و تۆڕێكى قوتابخانه و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تى و چالاكى سیاسیى پێكهێنا. چه‌ندین بیرۆكه‌ى جیاواز ته‌وه‌رى سه‌ره‌كیى ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه‌یه وه‌ك دژایه‌تیكردنى وڵاتانى ڕۆژئاوا و كاریگه‌رییه‌كانى و كۆنترۆڵ و ڕۆڵیان له وڵاتانى ئیسلامى، و له‌و پێناوه‌شدا بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان ڕێكخستنى به‌رنامه بۆ داڕێژراویان دروست كرد. له‌و گرژییانه‌ى كه له ساڵانى چله‌كان له نێوان ئیخوان و عه‌بدولناسر دروست ببوو له 1949 حه‌سه‌ن به‌نا كوژرا. دواى ئه‌وه سه‌ید قۆتب بووه یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین سه‌ركرده‌كانى ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه، و ئه‌و په‌یوه‌ندییه به 3 قۆناغدا تێپه‌ڕ ده‌بێ:
1-له ساڵى 1950 سه‌ید قۆتب ده‌بێته ئه‌ندامێكى كارا و كاریگه‌رى ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه و تیۆریزانى سه‌ره‌كیى ئیخوان.
2-قۆناغى ململانێى ئیخوان و حكومه‌تى عه‌بدولناسر، كه هزاران ئه‌ندامى ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه ده‌ستگیر ده‌كرێن و له‌و ده‌ستگیركراوانه‌ش سه‌ید قۆتب بوو كه زیندانى كرا، و له زینداندا ئه‌وه‌نده‌یتر ڕادیكالتر ده‌بێ و چه‌ندین به‌رهه‌مى خۆى هه‌ر له زینداندا ده‌نووسێ و له 1966 له‌سێداره ده‌درێ.
3-قۆناغى دواى مردنى سه‌ید قۆتب، كه هه‌ندێ له ئه‌ندامانى ئیخوان بیروباوه‌ره‌كانى سه‌ید قۆتبیان گۆڕى و به‌ره‌و ئاراسته‌ى ئیسلامى سیاسیى به‌شداركه‌رانه‌یان برد، به‌ڵام هه‌ندێ له گرووپه ڕادیكال و تووندهاژۆه‌كان بیردۆزه‌كانى سه‌ید قۆتبیان په‌ره‌پێدا و دواتر بیروباوه‌ره‌كانى بوونه ئیلهامبه‌خشى گرووپى تووندڕۆى وه‌ك ئه‌لقاعیده و داعش. هه‌رچه‌نده كه ئیخوانه‌كانى فه‌رمى جووڵه‌كانى وه‌ك ئه‌لقاعیده و داعش سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له دوایدا به دواى حكومه‌تێكى ئیسلامى و شه‌رعیدان، به‌ڵام پێیانوایه ئه‌و كاره ده‌بێ له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ڕووبدات و ئه‌گه‌ر توانیمان له ڕێگه‌ى خه‌باتى په‌رله‌مانى ده‌سه‌ڵات بگرینه‌ده‌ست زۆر باشتره. ئیخوانى فه‌رمى، هاوشێوه‌ى سه‌ید قۆتب ڕوانگه‌یه‌كى جیهادییان نیه.
سه‌ید قۆتب و ماركسیزم لێنینیزم:
یه‌كێك له خاڵه‌كانى سه‌ره‌كى و گرنگه‌كانى ژیانى سه‌ید قۆتب كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریى بیروباوه‌ره‌كانى ماركسیسمه، كه شوێن په‌نجه و ئاسه‌وارى ئه‌و كاریگه‌رییه زۆر به ڕاشكاوانه له بیروباوه‌ره‌كانى سه‌ید قۆتب ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه، و ئه‌وه‌ش پێشانده‌رى ڕۆڵى وێرانكه‌رانه‌ى چه‌پگه‌راییه له مێژووى هاوچه‌رخى جیهانى ئیسلام و ناوچه‌كه‌دا.
وه‌ك ده‌زانین گرنگترین بنه‌ما و ته‌وه‌ره‌كانى بیرۆكه و بیردۆزه‌كانى ماركسیسم لینینیسم بریتین له‌مانه‌ى خواره‌وه:
1-مێژوو گۆڕه‌پانى ململانێ و جه‌نگى چینه‌كانه.
2-سه‌رمایه‌دارى قۆناغێكى كاتى و ڕاگۆزه‌ره.
3-شۆڕه‌شى پرۆلیتارییا سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى له‌ناو ده‌بات و شكستى پێده‌هێنێ.
4-دواى ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ى چینایه‌تى جێگیر ده‌بێ و داده‌مه‌زرێ.
ئه‌مانه قسه‌ى ماركسن، به‌ڵام لینین دێت و كۆمه‌ڵێك بیرۆباوه‌رى دیكه ده‌خاته سه‌ر قسه‌كانى ماركس و ده‌ڵێ:" كۆمه‌ڵى خه‌ڵك له خۆڕا ناگه‌نه ئاستى ئاگاهیى شۆڕه‌شگێڕى به‌ڵكو ده‌بێ حیزبێكى پێشه‌نگ كه پێكدێت له شۆڕه‌شگێڕانى لێهاتوو و شاره‌زا ڕێبه‌رایه‌تیى ئه‌و شۆڕه‌شه و ڕاپه‌رینه بگرنه ده‌ستخۆیانه‌وه. ئه‌و پارته له ڕێگه‌ى دیسپلینى ئاسنین یان پۆڵایین و پێكهاته‌یه‌كى نیمچه میلیشیایى ئه‌و ڕاپه‌رینه ڕێكده‌خات"، و پێیوایه كه جیهان دابه‌شى سه‌ر دوو به‌ره ده‌بێ: یه‌كێكیان به‌ره‌ى ئیمپریالیزم، و به‌ره‌ى دیكه‌یان پرۆلیتارییا و جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵك، و له نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه ململانێ و جه‌نگێكى هه‌میشه‌یى له ئارادایه. بۆیه لینینیزم به چاوى شۆڕه‌شێكى هه‌مه لایه‌نه و پرۆژه‌یه‌كى ڕێكخراو و ئایدیۆلۆژیك كه له لایه‌ن هێزێكى پێشه‌نگ ئاراسته ده‌كرێت ته‌ماشه‌ى بابه‌ته‌كه ده‌كات و هه‌موو قورسایى خۆى ده‌خاته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته. هه‌ر ئه‌م چه‌مكانه‌ى وه‌ك پێشه‌نگ، شۆڕه‌شێكى هه‌مه لایه‌نه و گشتگیر، دووانه‌یى ڕه‌هاى جیهان كاریگه‌ریى به‌سه‌ر سه‌ید قۆتبه‌وه هه‌بووه، و وێكچوونێكى زۆر له نێوان ئه‌ده‌بیات و چه‌مكه‌كانى ئه‌واندا بوونى هه‌یه. له توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن توێژه‌رانى ئه‌مریكى ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه كه وێكچوونه‌ك له نێوانیاندا و هه‌روه‌ها نێوان ناسیۆنالیستى سۆسیالیستی‌دا هه‌یه، و ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ر سێ ئه‌م لایه‌نانه ته‌ركیز ده‌كه‌نه سه‌ر سێ شت، كه بریتین له:
1-بانگه‌شه‌ى ڕاستیى ڕه‌ها.
2-هه‌ر سێیان جیهان وه‌ك گۆڕه‌پانى شه‌ڕ و ململانێ نێوان هێزه‌كانى خێر و شه‌ڕئه‌نگێزى هه‌ژمار ده‌كه‌ن، كه وه‌ك زاناى بوارى سایكۆلۆژى، جۆرج كێلى (George A. Kelly, 1905-1967) له تیۆریى خۆیدا كه به‌ناوى تیۆریى بنیات-كه‌سایه‌تى (personal construct theory) ناسراوه و ده‌كه‌وێته خانه‌ى بیردۆزه‌كانى كه‌سایه‌تى-زانه‌كى (مه‌عریفى)، و تیایدا كێلى بنیاته كه‌سییه‌كان دابه‌شى سه‌ر دوو جه‌مسه‌ر ده‌كات، كه دژبه‌رى یه‌كترن، بۆیه كه‌سه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌ترسیدار/نه‌مه‌ترسیدار، خۆپه‌رست/مرۆڤدۆست، دۆست/دوژمن، كافر/نه‌كافر، و .... هتد، پله‌به‌ندى ده‌كرێن، و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و پۆلینكردنه هه‌ڵوێست ده‌نوێنن و هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانى ڕه‌فتاره‌كانیان به پێى نزیكى یان دوورى هه‌ر یه‌كه له‌و چه‌مكانه له بیروبۆچوونه‌كه‌ى خۆیان. كه بێگومان دوور نیه تووندوتیژى و ناكۆكى و ململانێشى لێ بكه‌وێته‌وه.
3-هه‌ر سێ زمانێكى هاوبه‌شى ڕه‌هاى دوژمن به‌كار ده‌هێنن، وه‌ك له چه‌مكه‌كانى ( برجوازى، جووله‌كه و یه‌هودیه‌ت و صه‌هیۆنى، و جاهلیه‌ت، و ...هتد)، و له به‌راوردكردنى په‌رتووكى (دادپه‌روه‌ریى كۆمه‌ڵایه‌تى) سه‌ید قۆتب ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌ندێ وشه‌ى وه‌ك چین، یه‌كسانى، شۆڕه‌شگێڕى، شه‌ڕى هه‌میشه‌یى، و ...هتد، به‌كار ده‌هێنێ كه زیاتر ده‌كه‌ونه خانه‌ى ئه‌و وشه و چه‌مكانه‌ى كه خۆیان له گۆتارى مۆدێرنى ماركسیستیدا ده‌بینن نه‌وه‌ك ده‌قه كلاسیكییه‌كانى ئیسلامى و فقهى، و سه‌ید قۆتب ئه‌و چه‌مك و زاراوانه‌ى به ئیسلامیسازى كردووه، و هه‌روه‌ها چه‌مكه‌كانى وه‌ك هه‌ژارى، سته‌ملێكراوى و لاوازى، گرنگیى لابردنى سته‌مى پێكهاته‌یى و بنچینه‌یى كه له لایه‌ن سه‌ید قۆتبه‌وه به‌كارهاتوون نزیكن له ئه‌ده‌بیات و چه‌مكانه‌ى كه له دادپه‌روه‌ریخوازیى چه‌په ماركسیسته‌كانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت. هه‌روه‌ها سه‌له‌فییه‌كانى كه ڕه‌خنه له سه‌ید قۆتب و ئیخوان ده‌گرن، ئه‌وانیش ئاماژه‌یان به‌و وێكچوونانه ده‌كه‌ن.
به‌شێك له‌و وێكچوونانه‌ى له نێوان ئه‌و چه‌مك و زاراوه و وشانه‌ى كه سه‌ید قۆتب به‌كار ده‌هێنێ و ئه‌وه‌ى له ئه‌ده‌بیاتى ماركسیستى -لینینیزمدا هه‌ن، به شێوه‌ى خواره‌وه‌ن:
1-ته‌فسیرى دووانیزم و ڕه‌ها له باره‌ى جیهان: له ماركسیزم‌دا، جیهان دابه‌شى سه‌ر دوو به‌ره‌ى: ئه‌مپریالیزم و سه‌رمایه‌دارى له به‌رامبه‌ر چینى پرۆلیتاریا و بێبه‌شكراو و كارگه‌رى ده‌كرێت، كه هه‌ر جۆره سازان له نێوانیاندا خیانه‌ته و ئاشته‌وایى به‌دینایه‌ت مه‌گه‌ر سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى له نێو ببرێت و ئه‌مپریالیزم ته‌سلیم ببێ، و له ڕوانگه‌ى سه‌ید قۆتب جیهان دابه‌شى سه‌ر دوو به‌ره ده‌بن: ئیسلام و كوفر، كه به‌ره‌ى ئیسلام كه ته‌نها خودا و شه‌ریعه‌ت قبووڵ ده‌كات و ته‌وحیدییه، و به‌ره‌ى كوفر ، كه حوكمى مرۆڤ و دیمۆكراسییه و جاهلیه‌ته. له ڕوانگه‌ى سه‌ید قۆتب مێژوو گۆڕه‌پانى ململانێ و جه‌نگێكى گشتگیره له نێوان خودا و تاغوت، واته نێوان ئیسلام و كوفر، نه‌ك ته‌نها له سه‌ر ئاستى تاكى به‌ڵكو له سه‌ر ئاستى پێكهاته‌یى و شارستانى. وه‌ك دیاره ئه‌م 2 ڕوانگه‌یه، واته سه‌ید قۆتب و ماركسیزم لینینیزم وه‌ك یه‌كن، و دیسان ده‌چنه خانه‌ى تیۆریى جۆرج كێلى، و ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ى ئه‌و تیۆره‌وه لێكبدرێن ده‌بینین ده‌بنه سه‌رچاوه‌ى ململانێ و ڕكابه‌رایه‌تى و كێشه و ئاڵۆزى، چ له سه‌ر ئاستى تاكى و چ له سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵگه و سیاسى.
2-هه‌م سه‌ید قۆتب و هه‌م ماركسیزم لینینیزم باس له چه‌مكى سته‌م و جاهلیه‌تى پێكهاته‌یى و بنیاتى ده‌كه‌ن. بۆ ماركس دوژمن سه‌رمایه‌دارى نیه به‌ڵكو دوژمن پێكهاته‌ى سته‌مكارانه‌ى سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارییه. و بۆ سه‌ید قۆتبیش دوژمن ده‌سه‌ڵاتدار و حاكمى وڵاتێك نیه به‌ڵكو پێكهاته جاهلییه‌كه‌ى ئه‌و وڵاته و سیسته‌مه‌كه‌ى و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه كه وه‌ك دوژمن هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه سیسته‌مه‌كه له سه‌ر بنه‌ماى دیكه‌ى جگه له خودا بنیاتنراوه.
3-هه‌م له ماركسیزم لینینیزم و هه‌م له بیروباوه‌ره‌كانى سه‌ید قۆتبدا چه‌مكى شۆڕه‌شگێڕى هه‌مه لایه‌نه و گشتگیر به‌كار دێت. ماركسیسته‌كان ده‌ڵێن كه شۆڕه‌ش و ڕاپه‌رین ته‌نها گۆڕینى حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات نیه به‌ڵكو گۆڕانكاریى ته‌واوى پێكهاته‌ى سیاسى ئابوورى كولتوورى كۆمه‌ڵگه‌یه، و هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه له‌و جۆره نه‌بێ هیچ به‌هاى نیه و ته‌نها ڕیفۆرم و چاكسازییه‌كه و فریوده‌رانه‌یه. له بیروباوه‌ره‌كانى سه‌ید قۆتبدا كۆمه‌ڵگه‌ى جاهلى ناكرێ چاكسازى تیایدا بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێ كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه (ئۆممه‌ت) یه‌ك نوێ سه‌ر له نوێ بنیات بنرێت. هه‌م ماركسیزم لینینیزم و هه‌م سه‌ید قۆتب بڕوایان به چاكسازیى په‌یژه‌یى و په‌یتاپه‌یتا نیه و به كارێكى ناته‌واوى ده‌زانن، به‌ڵكو بڕوایان به هه‌ڵته‌كاندنى ڕادیكال و بنه‌ڕه‌تى هه‌یه.
4-چه‌مكى پێشه‌نگ و تاخم و گرووپى پێشه‌نگ، كه لینین پێیوایه كه كاركه‌ر به شێوه‌یه‌كى سروشتى ته‌نها و ته‌نها ده‌گاته ئاگاهیى پیشه‌یى نه‌ك ئاگاهیى شۆڕه‌شگێڕانه، و ده‌بێ حزبێكى پێشه‌نگ هه‌بێ كه له كۆمه‌ڵێك ڕ‌ۆشنبیرى شۆڕه‌شگێڕ پێك بێت تا ئه‌و ئاگاهییه بگوازێته نێو چین و توێژه جیاوازه‌كان و كاركه‌ران. و سه‌ید قۆتبیش ده‌ڵێ كه كۆمه‌ڵانى موسلمان له ئێستادا له نێو جاهلیه‌ت و نه‌زانیندا نقوم بوونه‌ته‌وه و پێویسته پێشه‌نگێكى بڕودادار، گرووپێكى بچووك به‌ڵام دڵسۆز و ئاگا و هۆشیار دروست ده‌كه‌ن، و ئه‌ركیان ئه‌و كۆمه‌ڵگه جاهلییه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئیسلامى ئاراسته بكه‌ن.
5-چه‌مكى شارى ئارمانى و یۆتۆپییا: ماركسیزم به‌ڵێنى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى بێ چینى كۆمۆنیستى ده‌دات، و سه‌ید قۆتبیش به‌ڵێنى كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌دات كه تیایدا ته‌نها شه‌ریعه‌تى خودا حاكم و ده‌سه‌ڵاتدار بێ و هه‌ر جۆره چه‌وساندنه‌وه و سته‌م تیایدا نه‌مێنێ و كۆمه‌ڵگه‌كه گه‌یشتبێته لووتكه‌ى دادپه‌روه‌رى.
وه‌ك دیاره و ده‌زانین ئه‌و بیرۆكه‌یه شتێكى نوێ نیه و ته‌نانه‌ت پێشتریش له لایه‌ن زۆر فه‌یله‌سۆفى وه‌ك فارابى، و پێش ئه‌ویش باسكراوه، به‌ڵام به‌دیهاتنى له سایه‌ى سروشتى تایبه‌تى مرۆڤ و ململانێ و ڕكابه‌رایه‌تى و جیاوازى تواناكان، وه‌ك له تیۆریى چارلز داروین، شاهى زانایان،یشدا هاتووه، شتێكى ئه‌سته‌مه و ئه‌و به‌ڵێنانه دوورن له ڕاستى و واقیعى كۆمه‌ڵگه و سروشتى مرۆڤ، و ته‌نها مه‌ركه‌بێكه له سه‌ر كاغه‌ز. خه‌ونێكه له‌وانه‌یه هه‌ر له سه‌رده‌مى گلگامێشه‌وه و له‌وانه‌شه پێشتریش له خه‌یاڵى مرۆڤدا بووه و هه‌رگیز نه‌هاتووه‌ته‌دى و ناشهێته‌دى.
هه‌ر دوو لایه‌نى، ماركسیزم لینینیز و سه‌ید قۆتب، دوو سه‌ره‌داوه‌كه ته‌نها وه‌ك دۆخێكى ئارمانى و ئامانجى ته‌واو ده‌بینن، هه‌رچه‌نده كه یه‌كێكیان سیكولار و ئه‌ویتریان ڕه‌هه‌ندێكى ئایینى هه‌یه. سه‌ید قۆتب به‌و دیدگه‌یه و وێكچوونى له‌گه‌ڵ ماركسیزم ئیسلامى له ئایینێك كه ده‌هان خوێندنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرا گۆڕى بۆ ئایدیۆلۆژییه‌كى شۆڕه‌شگێڕانه‌ى داخراو و تۆتالیتا‌ر (شموولى) كه ڕاستییه‌كانى ته‌نها له یه‌ك ڕوانگه و خوێندنه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ ئیسلام بنیاتنا. بۆیه هه‌ندێ له توێژه‌رانى ڕۆژئاوایى سه‌ید قۆتبیان به لاوه جۆرێك له تۆتالیتاریسمى ئیسلامى ناوزه‌دكردووه كه ڕوونه كه سه‌ید قۆتب له ڕووى هزرى و بیروباوه‌ره ماركسیست نه‌بووه به‌ڵكو موسلمانێكى ڕادیكال و ده‌مارگرژ بووه، به‌ڵام ئه‌و موسلمانه‌تییه‌ى له زۆر ڕووه له ژێر كاریگه‌رى به‌هێزى مه‌به‌ست و ئایدیۆلۆژییه‌كه‌ى ماركسیزم لینینیزم بووه.
كاریگه‌ریى سه‌ید قۆتب له سه‌ر ئه‌لقاعیده:
سه‌ید قۆتب یاسا و هاوكێشه‌یه‌كى 3 قۆناغیى هه‌بوو و ده‌یگۆت كه: 1- ئێمه‌ى رۆشنبیرى سه‌رده‌م له رێگه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى هاوچه‌رخ و راگه‌یاندن كۆمه‌لگه ئاشناى بیروباوه‌ره‌كانمان ده‌كه‌ین. 2-دواى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر بیرى خه‌ڵك زاڵ بووین، خه‌ڵك چیتر گوێڕایه‌ڵى حكومه‌ته‌كانیان نابن، به‌ڵكۆ ملكه‌چى بیروباوه‌ركانى ئێمه ده‌بن. 3-قۆناغى سێیه‌م كاتێك ده‌ست پێده‌كات كه هه‌ر دوو قۆناغه‌كانى پێشووترمان به سه‌ركه‌وتوویى بڕى، ئه‌و كات ده‌ست به جیهاد و خه‌باتى چه‌كدارى دژى رۆژئاوا ده‌كه‌ین. ئه‌وه یاسایه‌ك بوو كه ئه‌وانه‌ى دواى سه‌ید قۆتب كه‌وتن و ئێستاش هه‌مان رێبازیان هه‌یه، به یاسایه زێڕینه‌كه‌ى ئیخوان بوو و تا ئێستاش به‌رده‌وامه و كاریگه‌رى به‌سه‌ر لقه‌كانى دیكه‌ى ئه‌و گرووپه و له هه‌موو ناوچه‌كانى جیهان هه‌بووه و هه‌یه‌تى.
له هه‌ندێ توێژینه‌وه‌كانى له‌شكه‌ریى ئه‌مریكا هاتووه كه سه‌ید قۆتب به باوكى ئایدیۆلۆژیاى ئه‌لقاعیده هه‌ژمارده‌كرێت. براى سه‌ید قۆتب به‌ناوى موحه‌مه‌د قۆتب له سعۆدیه وانه‌ى وتووه، و یه‌كێك له قوتابیانى ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى بووه كه په‌یوه‌ندى هه‌بووه به ئۆسامه بن لادن. به شێوه‌یه‌كى گشتى سه‌ید قۆتب ئیلهامبه‌خشى گرووپه ڕادیكال و تووندهاژۆه‌كانى میسر بووه و ئه‌و گرووپانه په‌یوه‌ندییان به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌بووه. ئه‌و توێژینه‌وانه كه له دواى ڕووداوى 11 سپته‌مبه‌ر ئه‌نجامدراون پێشان ده‌ده‌ن كه نووسینه‌كانى سه‌ید قۆتب چوارچێوه‌یه‌كى پۆلینكراوى ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى بووه و په‌رتووكه‌كه‌ى سه‌ید قۆتب ( نیشانه‌كانى ڕێگه) به سه‌رچاوه‌ى خوێندنه‌وه‌ى زه‌واهیرى ده‌زاندرێت. ئه‌و توێژینه‌وانه ئاماژه به ئاخاوتنه‌كانى دادگاییكردنه‌كانى تایبه‌ت به‌م ڕووداوه و گێڕانه‌وه‌كانى قۆناغى لاوێتیى زه‌واهیرى ده‌كه‌ن كه له دۆخێكى سه‌ركوتكردنى ئیخوان و له‌سێداره‌دانى سه‌ید قۆتب له ساڵانى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو به‌ره‌و دامه‌زراندنى گرووپى ئیسلامگه‌راى جیهادى هه‌نگاو بنێ و ته‌نانه‌ت خودى زه‌واهیرى دان به كاریگه‌ریى بیروباوه‌ره‌كانى سه‌ید قۆتب له سه‌ر خۆى ده‌كات و ئه‌و دانپێدانه له په‌رتووكى ( جه‌نگاوه‌رانى قاره‌مان له ژێر ئاڵاى په‌یامبه‌ر)ى زه‌واهیریدا هاتووه، و له‌و په‌رتووكه‌یدا وه‌ك خاڵێكى وه‌رچه‌رخان باس له سه‌ید قۆتب ده‌كات و ده‌نووسێ:" سه‌ید قۆتب به پێنووسى خۆى هێڵێكى كێشا كه دواتر بووه جیهادێكى جیهانى"، و له‌سێداره‌دانى سه‌ید قۆتبى وه‌ك پریشكێك هه‌ژمار ده‌كات كه ڕۆحى جیهادى له دڵى زه‌واهیریدا، زیندوو كرد. و سه‌باره‌ت به بن لادنیش، له‌و توێژینه‌وانه‌دا هاتووه، كه په‌رتووكه‌كانى سه‌ید قۆتبى خوێندووه و ئاگاداریانه و له ژینگه‌ى سعۆدیه‌دا له‌گه‌ڵ كه‌سانى وه‌ك محه‌مه‌د قۆتب ئاشنایه‌تى هه‌بووه. و له گۆتارێكى شیكاریى دیكه، ویلسۆن (Wilson) نووسیویه‌تى هاتووه كه بیروباوه‌ره‌كانى سه‌ید قۆتب كاریگه‌ریى به سه‌ر ئه‌لقاعیده و داعش هه‌بووه.
كاریگه‌ریى سه‌ید قۆتب به سه‌ر خامه‌نه‌یى:
یه‌كه‌م ئێرانى كه چاوى به سه‌ید قۆتب كه‌وتبێ نه‌وابى صه‌فه‌وى بوو له ساڵى 1954، كه دامه‌زرێنه‌رى حزبى تروریستیى فه‌دائیانى ئیسلام بوو، و ئه‌و چاوپێكه‌وتنه له ئۆردن له په‌راوێزى كۆنفرانسێك بووه له باره‌ى قۆدس و دواتر سه‌ید قۆتب بانگه‌هێشتى صه‌فه‌وى ده‌كات و جارێكى دیكه له میسر یه‌كتر ده‌بینن. واته صه‌فه‌وى یه‌كه‌م ئه‌ڵقه‌ى په‌یوه‌ندیى ئیسلامگه‌رایانى ئێرانییه له‌گه‌ڵ سه‌ید قۆتبدا. صه‌فه‌وى ڕێكخه‌رى چه‌ندین كرده‌وه‌ى ترۆریستیى به‌ناوبانگه له ئێران، كه كه‌سانى وه‌ك ئه‌حمه‌د كه‌سره‌ویى به‌هۆى ڕه‌خنه‌گرتن له مه‌زهه‌بى شیعه، و عه‌بدۆلحۆسێن هه‌ژیر و عه‌لى ڕه‌زمئارا، كه دوو سه‌رۆكوه‌زیرانى شاهى ئێران بوون و قوربانیانى ئه‌و تیرۆرانه بوون، و ده‌رخه‌رى ئه‌وه بوون كه صه‌فه‌وى لووتكه‌ى كاره تیرۆریستییه‌كان و باوه‌ره تووندهاژۆیه‌كانى صه‌فه‌وى بوون. له كۆتاییدا هه‌ر به‌هۆى هه‌مان تیرۆرانه له لایه‌ن ڕ‌ژێمى شاهى ئێران له سێداره‌درا. خۆمه‌ینى نه‌وابى صه‌فه‌وى بینیوه و له شێوازى كار و چالاكییه‌كانى ڕ‌ازى بووه و پێیان سه‌رسام بووه. خۆمه‌ینى، به‌پێچه‌وانه‌ى زانا كلاسیكییه‌كانى شیعه، كه ئه‌حمه‌دى خۆمه‌ینى، كۆڕى خۆمه‌ینى، به‌ناوى "مێشك به‌رد" ناویان ده‌بات، لایه‌نگرى له خه‌باتى سیاسى كردووه، و ده‌ڵێ:"چه‌ند باشه كه مامۆستاى ئایینى به جلوبه‌رگى ئایینییه‌وه شه‌هید ببێ". خۆمه‌ینى به‌هۆى له‌سێداره‌دانى صه‌فه‌وییه‌وه تووشى هێدمه‌ى ڕۆحى بوو و زۆرى هه‌وڵدا ڕێگرى لێوه بكات به‌ڵام نه‌كرا. نه‌واب صه‌فه‌وى یه‌كه‌م كه‌س بوو كه بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى ئیسلامیى له ئێران دامه‌زراند و ئه‌و بیرۆكه‌یه دواتر له لایه‌ن خۆمه‌ینییه‌وه به‌كار هێنرا.
خامه‌نه‌یش له گه‌نجاتیى خۆیدا چاوى به صه‌فه‌وى كه‌وتووه و ئه‌و دیداره‌ى خۆى به یه‌كه‌م پریشكى حكومه‌تى ئیسلامى له ناخى خۆیدا هه‌ژمار ده‌كات و خۆى زۆر سه‌رسام به صه‌فه‌وى ده‌زانێ، و تیرۆره‌كانى صه‌فه‌وى و تاقمه‌كه‌ى به كارێكى مه‌زن و سیاسى و كولتوورى هه‌ژمار كرد و به‌تایبه‌ت تیرۆرى ئه‌حمه‌دى كه‌سره‌وى به گرنگ وه‌سف ده‌كات. خۆمه‌ینى له‌گه‌ڵ زانسته‌كانى ڕۆژئاوا زۆر ناكۆك بوو و به جددى دژایه‌تیى ئه‌و زانستانه‌ى ده‌كرد و هێڕشى ده‌كرده سه‌ر زانكۆكان، كه خۆى له خۆیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ى بیرۆكه‌ى دژایه‌تیى ڕۆژئاواى سه‌ید قۆتب بوو. خامه‌نه‌یش كاتێك كه له شارى مه‌شهه‌دى ئێران قوتابى دامه‌زراوه ئایینییه‌كان بوو ئاشناى به‌رهه‌مه‌كانى سه‌ید قۆتب ببوو و ته‌نانه‌ت په‌رتووكى ( داهاتوو و ئایین)ى سه‌ید قۆتبى وه‌رگێڕا بوو سه‌ر زمانى فارسى به ناوى ( داهاتوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئیسلام)، و هه‌روه‌ها په‌رتووكى ( له سایه‌ى قۆرئان)ى سه‌ید قۆتبیشى وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر فارسى، و ئه‌و په‌رتووكانه كاریگه‌رییه‌كى زۆریان به سه‌ر بیروباوه‌ره‌كانى خامه‌نه‌ییدا هه‌بووه و له به‌رهه‌م، گۆتار، شێوازى سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى خامه‌نه‌ییدا به ئاشكرایى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و كاریگه‌رییانه به‌دیده‌كران.
سه‌ید قۆتب بۆ كورد چى پێیه؟
ئه‌گه‌ر بابه‌ت ئیسلامه و ئه‌و ته‌وه‌ره و بنه‌مایانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به ئیسلامه‌وه، ئه‌وه زۆرینه‌ى كورد موسلمانه و هیچ پێویستى كورد به ئایدیۆلۆژیاى سیاسیى سه‌ید قۆتب نیه، و وه‌ك دكتۆر ئه‌حمه‌د مه‌حمود ئه‌لخه‌لیل (2013) ده‌ڵێ یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى زێهنییه‌تى كورد ئه‌وه‌یه كه مه‌یلى سه‌پاندنى بیروباوه‌ره‌كانى خۆى به تووندوتیژى و ته‌بشیر له لا نیه، و له بابه‌تى ئایینییدا دژایه‌تى هیچ ئایین و لایه‌نه‌كى دیكه‌ى نه‌كردووه و له گۆتارى ئایینى خۆیدا پشتى به ڕێبازى زانستى عه‌قڵانى فه‌لسه‌فى به‌ستووه.
به‌ڵام وه‌ك دیاره و هه‌روه‌ها پێشتریش ئاماژه‌م به هه‌ندێ له‌و خاڵانه‌دا و به پێى تیۆریى كێلى ئایدیۆلۆژیاى سیاسیى سه‌ید قۆتب ئافرێنه‌رى ناكۆكى و ململانێ و دژبه‌رییه له بن نه‌هاتووه‌كانه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌وروبه‌رى خۆى و به تایبه‌ت دروستكردنى ناكۆكى نێوان كورد و وڵاتان و شارستانیه‌تى ڕۆژئاوا، كه هه‌ڵگرى ئاڵاى دیمۆكراسى و پێشكه‌وتنن و كورد خۆى هیچ كێشه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ هیچ یه‌ك له وڵاتانى ڕۆژئاوادا نیه، و ئه‌گه‌ر كورد له سه‌ر ده‌ستى هه‌ندێ له وڵاتى ڕۆژئاوایى وه‌ك به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ڕووسیا و ... هتد، له مێژوودا زۆردارى لێكراوه و مافى خوراوه، ئه‌و مافخورانه و زۆردارییه له لایه‌ن وڵاتانى به ناو ئیسلامى جێبه‌جێ كراوه و ئه‌وه‌نده‌ى كورد له‌م وڵاتانه زیانین پێگه‌یشتووه، ئه‌وه‌نده هۆكاره‌كان بۆ وڵاتانى ڕۆژئاوایى ناگه‌ڕێته‌وه، و لێره‌دا ته‌نها ئاماژه به نموونه‌یه‌ك ده‌كه‌م و وه‌ك كورد گۆته‌نى " مشت نموونه‌ى خه‌رواره". ڕاسته كه وڵاتێكى ڕۆژئاوایى گازى كیمیاوى به حكومه‌تى به‌عسى سه‌دامى گۆڕبه‌گۆڕ داوه و فرۆشتوویه‌تى، به‌ڵام ئایا هه‌مان وڵات پێیگۆتووه كه بچى و حه‌له‌بچه و بالیسان و بادینان به چه‌كى كیمیاوى بۆردومان بكات و هزاران كه‌سى بێ‌تاوان بكوژێ؟ و هزاران نموونه‌ى له‌و شێوه‌یه.
ڕێبازى سه‌ید قۆتب تۆى دووبه‌ره‌كى و دژایه‌تى نێوان كورد و شارستانیه‌تى ڕۆژئاوادا دروست ده‌كات و تاكى كورد ده‌خاته نێو بازنه‌یه‌كى ململانێیه‌وه كه هێز و توانایى و وزه‌ى به خۆیه‌وه خه‌ریك ده‌كات و ڕووبه‌ڕووى شارستانیه‌تێك ده‌كات كه جیهانى پێشكه‌وتووى ئێستا قه‌رزدارین و توانیویه‌تى به داهێنانه‌كانى خۆى خزمه‌تێكى مه‌زن به مرۆڤایه‌تى گه‌یاندووه. جگه له‌وه‌ش كورد هیچ سوودێك له‌و ململانێیه نابینێ و له به‌رژه‌وه‌ندى كورددا نیه دژى ئه‌م شارستانیه‌ته ببێته‌وه. له یه‌كێك له وڵامه‌كانى خۆى بۆ بابه‌تێكى من له فیسبووكدا، ئه‌ندامێكى پارتێكى ئیسلامى سیاسى به تێروته‌سه‌لى دژایه‌تى خۆى بۆ ڕۆژئاوا دووپات ده‌كات و ناوى ڕۆژئاواى به "گاوڕ" ده‌هێنا. ئه‌و كه‌سه كه‌سێكى ئاساییش نه‌بوو به‌ڵكو ئه‌ندامێكى دیاریش بووه. ئه‌مه سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك بێ و هێشتان ئه‌و چه‌مكانه، كه به‌رهه‌مى مێشكى ڕزیوى كه‌سانێكى وه‌ك سه‌ید قۆتبه، كه ناخ و ده‌روونى تاكێكى كورددا بوونى هه‌بێ و به سه‌ر بیركردنه‌وه‌ى لۆژیكى ئه‌و كه‌سانه‌دا زاڵ بێ.
بۆ ده‌بێ تاكى كورد ببێته به‌شێك له پرۆژه‌ى سه‌ید قۆتب بۆ دژایه‌تیكردنى ڕۆژئاوا، كه ته‌نانه‌ت خودى ڕۆژئاوا و به‌تایبه‌ت ئه‌وروپا ده‌ستیان له به‌دبه‌ختكردنى خودى خۆیان هه‌یه و به ساڵانه هزاران موسلمانى تووندهاژۆ به ناو و شێواز و به‌هانه‌ى جیاواز ڕوو له ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا ده‌كه‌نه و بوونه‌ته به‌شێك له ئاسته‌نگ و ئاڵنگارى و كێشه‌كانى ئه‌و وڵاتانه و ته‌نانه‌ت كاریگه‌رییان به سه‌ر سیاسه‌ته‌كانى ئه‌و وڵاتانه‌یان هه‌بووه، و نموونه‌شى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌ستیان له تیرۆركردنى شه‌هید د. قاسملو و شه‌ره‌فكه‌ندى و ... هه‌بووه، كه بێگومان به‌شێك له كاریگه‌رییه‌كه‌ى بۆ كاریگه‌ریى ئایدیۆلۆژیاى سیاسیى كۆمارى ئیسلامى ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا بیر له چاره‌سه‌رییه‌كى بنه‌ڕه‌تى نه‌كه‌ن له داهاتوودا ئه‌و جۆره كه‌سانه سیماى شارستانیه‌ته‌كه‌یان تێكده‌ده‌ن و دیمۆگرافیاى وڵاته‌كانیان ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى كه‌سانى له‌و جۆره، كه به پاره‌ى هه‌ندێ وڵاتى ئیسلامى كارى تووندوتیژى و تیرۆریستى له دژى ئه‌و وڵاتانه‌ى ڕۆژئاوا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌م موسلمانه تووندهاژۆانه، له سۆنگه‌ى هاوبه‌شییان له چه‌مك و بیروباوه‌ره‌كانیان له‌گه‌ڵ چه‌په تووندڕۆه‌كان له‌و وڵاتانه، بۆ نموونه له ئه‌مریكادا و هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى شاردارى نیویۆرك، كه‌سانى وه‌ك مه‌مدانى، و قسه وه‌همییه یۆتۆپیاییه‌كانى له وڵاتێكى سه‌رمایه‌داریى وه‌ك ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن. له كاتێكدا كه قسه و به‌ڵێن و پرۆژه و بانگه‌شه‌كانى له‌و جۆره كه‌سانه به پێى تیۆریى سایكۆلۆژیاى په‌ره‌سه‌ندنى داروینى (Evolutionary psychology) له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى سروشت و بایۆلۆجى مرۆڤدا ناگونجن و ناكۆكن ته‌نانه‌ت دژین. قسه و به‌ڵێنه‌كانى ئه‌و كه‌سانه، كه به هاوكاریى موسلمانه تووندهاژۆه‌كان دێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، هیچ بنه‌مایه‌كى مرۆڤى و مرۆڤدۆستى تیایدا نیه و ته‌نها دروشمى بریقه‌دارن. نابێ تاك و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى تێكه‌ڵى ئه‌و ململانێیه بێ سووده ببێ و كورد بخاته مه‌ترسییه‌وه و نیشانه‌ى پرسیار له سه‌ر تاكى كوردى دروست ببێ.
ئایدیۆلۆژیاى سیاسیى سه‌ید قۆتب بۆ كورد هیچى تیایدا نیه و به تایبه‌ت میلله‌تان و نه‌ته‌وه‌كان هیچ جێگه و پێگه‌یه‌كیان له‌و ئایدیۆلۆژییه‌دا نیه، و به‌پێچه‌وانه‌وه میلله‌تان و له‌وانه‌ش كورد وه‌ك سووته‌مه‌نى به‌كار دێت و هێشتان به‌شێك نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى شوێنكه‌وتووى بیروباوه‌ره‌كانى سه‌ید قۆتبن بۆ پرۆژه مه‌زنه‌كه‌ى خۆیان و نه‌ته‌وه باڵاده‌ست وه‌ك باب و باپیرانى خۆیان له سه‌رده‌مى خه‌لافه‌تى ئه‌مه‌وییه‌كان بیر ده‌كه‌نه‌وه و كوردیان پێ "مه‌والى" یه، كه ده‌بێ خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب و ئایدیۆلۆژیایه ناسیۆنالیستییه‌كه‌ى بكات.
له ئایدیۆلۆژیاى سه‌ید قۆتبدا هیچ دانپێدانه‌ك به مافى نه‌ته‌وه‌كان به‌دیناكرێت، بۆیه ئه‌و ئایدیۆلۆییه ناتوانێ هیچ سوودێكى بۆ كورد هه‌بێ، و به تایبه‌ت له كاتێكدا كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كى سته‌ملێكراوه، و وه‌ك جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى وه‌ك كولتوورێكى خێزانى هه‌میشه داكۆكى له پێكه‌وه‌ژیان كردووه، و له په‌رتووكى خۆیدا " بۆ مێژوو ... " پێیوایه كه ئێمه‌ى كورد میلله‌تێكین مێژوو، جوگرافیا، زمان، كولتوور، داب و نه‌ریتى تایبه‌تى خۆى هه‌یه و له سه‌ر بنه‌ماكانى پابه‌ندى به لێبۆرده‌یى و پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ میلله‌تان و ئایینه‌كانى دیكه، بۆ ماوه‌ى هزاران ساڵه له سه‌ر خاكى خۆى ده‌ژیت، و هه‌میشه له سه‌نگه‌رى به‌رگریكردندا بووینه نه‌ك دژایه‌تیكردن و كوشتن و داگیركردن، به واتایه‌كى دیكه ڕێبازى میلله‌تمان هزاران خاڵ له ڕێبازى ئایدیۆلۆژیكى تووندهاژۆى سه‌ید قۆتب دووره و هیچ خاڵێكى هاوبه‌ش به‌یه‌كتره‌وه نامانبه‌ستێته‌وه. ( احمد محمود الخلیل)(2013) له په‌رتووكى خۆیدا ( كه‌سایه‌تى كوردى) له باره‌ى زێهنیه‌تى كوردى پێیوایه كه تاكى كوردى هیچ ده‌مارگرژییه‌كى ئایینى و مه‌زهه‌بى نیه، و ئه‌و چه‌نده ده‌مارگیرییه ئایینییه‌ى كه هه‌یه هاورده‌یه، و له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ى ڕۆشنبیریى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌واریدا ناگونجن و نامۆن، و له سه‌ر ده‌ستى هه‌ندێ مامۆستاى تووندهاژۆ و ده‌مارگیر پێگه‌یشتوون. و دكتۆر لێئۆر زیگمۆرد (Leor Zmigroad) مامۆستاى هاوچه‌رخ له زانكۆى كه‌مبریج له په‌رتووكى خۆى، مێشكى ئایدیۆلۆژیك(the ideological brain)دا، كه به‌رهه‌مى كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ى زانستین، ئاماژه‌ى به كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانى ئایدیۆلۆژیایه‌كان به شێوه‌یه‌كى كوێركوێرانه به سه‌ر مێشكى بایۆلۆژى مرۆڤدا ده‌كات، و به‌ره‌و ده‌مارگرژى و تووندهاژۆیى ده‌یبات، و وه‌ك رێگه‌یه‌كى ئازارشكێنانه رێگه له به‌رده‌م دیتنى كه‌موكۆڕییه‌كان ده‌گرێ. و ئه‌وه یه‌كێكه له مه‌ترسییه‌كانى ئه‌و ئایدیۆلۆژیانه به‌سه‌ر سایكۆلۆژیاى كه‌سایه‌تى تاكى كورد، كه رێگرى له دیتنى راستییه‌كان ده‌كات و به‌ره‌و روانگه‌یه‌كى دیماگۆگى و مێشك وشكیان ده‌هاژۆت و هیچ ره‌خنه‌یه‌ك قبووڵ ناكه‌ن و ئاماده‌ى كه‌مترین كرانه‌وه به‌رامبه‌ر نوێیاتى و نوێبوونه‌وه نیه و به تووندترین شێوه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ بچووكترین ره‌فتارى كه به لایانه‌وه نادروسته ده‌كه‌ن و نموونه‌شى ده‌هان تیرۆره كه له ماوه‌ى ساڵانى رابردوو له هه‌موو پارچه‌كانى كوردستان له لایه‌ن ئه‌م كه‌سانه ئه‌نجامدراون. و نموونه‌شى ئه‌و تووندڕۆییانه‌یه كه له به‌شێك له ئه‌ندامانى ئه‌و ئایدیۆلۆژیانه ده‌بینین و هه‌ندێ جار په‌یوه‌ندى به رێكخراو و گرووپه تیرۆریستییه‌كانى وه‌ك داعش و ئه‌لقاعیده و ... هتد، ده‌كه‌ن. و ئه‌وه‌ش وه‌ك تیۆریزانانى فێربوونى كۆمه‌ڵایه‌تى (social learning theory) كه زانایانى وه‌ك وۆلتێرز، و دۆلارد و میللێر و به‌تایبه‌ت پرۆفیسۆر ئا‌لبێرت باندۆرا (Albert Bandura, 1925-2026) زاناى به ره‌گه‌ز ئه‌مریكى-كه‌نه‌دایى جه‌ختى لێوه ده‌كات فێربوون له رێگه‌ى لاساییكردنه‌وه‌ى نموونه، رۆڵ ده‌گێڕێ له دانانى یاساكانى ره‌وشتى لاى مرۆڤه‌كان، و ئه‌مه‌ش به دانانى هه‌ندێ وێنه‌ى عه‌قڵى له مێشكدا به شێوه‌ى كۆد (code)، و دواتر ئه‌و كه‌سه ده‌توانێ ئه‌و وێنه عۆمباركراوانه‌ى نێو مێشكى خۆیدا سه‌ر له نوێ بگه‌ڕێنێته‌وه و بیانكاته كرده‌وه، به‌واتایه‌كى دیكه كرده‌وه و ره‌فتاره‌كانى نموونه‌ى چاولێكردن و لاساییكردنه‌وه‌كانى ده‌بن به نموونه‌یه‌ك بۆ ره‌فتاره‌كانى دواترى ئه‌و كه‌سه، به‌تایبه‌ت ره‌فتاره ئه‌خلاقییه‌كانى و ده‌بن به به‌شه‌ك له توانایى و شاره‌زاییه ره‌فتارییه‌كانى له هه‌ڵوێست و دۆخى هاوشێوه‌دا، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر فاكته‌ره‌كانى پاداشت و سزادانى به‌دواوه بێت، و هه‌روه‌ها به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سیفه‌ته كه‌سایه‌تییه‌كانى نموونه‌ى لاساییكردنه‌وه، به دڵى كه‌سه‌كه بێت، ئه‌وه‌نده‌ى دیكه كاریگه‌رتر ده‌بێ به سه‌ریدا، و ده‌بن به پاڵده‌رێكى به‌هێز بۆ ره‌فتاره‌كانى، چونكه باندۆرا پێیوایه، به‌شێكى زۆر له فێربوونه‌كانى مرۆڤ جۆرى مه‌عریفین. وه‌ك دیاره تاقیكردنه‌وه‌كانى باندۆرا له باره‌ى چۆنیه‌تى فێربوونى تووندوتیژى له لایه‌ن منداڵانه‌وه، له بوارى سایكۆلۆژیادا به‌ناوبانگن. بۆیه هاتنى ئه‌و تیرۆریستانه بۆ نێو ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه به‌شێكى بۆ ئه‌م هۆكاره ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له سایه‌ى ئایدیۆلۆژیاى خۆپه‌رستانه‌ى سه‌ید قۆتب هێشتان و له چه‌رخى بیست و یه‌كه‌میشدا وڵاتانى ناوچه‌كه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى كه سه‌رسۆڕماوى بیرۆكه و هزر و بیروباوه‌رى ئێخوان و سه‌ید قۆتبن، وه‌ك توركیا و ئێران، به تووندترین و ناشرینترین شێوه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ میلله‌تى كورد و به‌تایبه‌ت هه‌رێمى ده‌ستوورى و یاسایى و سیاسیى كوردستان ده‌كه‌ن، و نموونه‌ى بچووكیشى هێڕشه نامه‌ردانه‌ى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بووه له ماوه‌ى جه‌نگى ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى به هزاران درۆن و موشه‌ك، له كاتێكدا كه سه‌ركردایه‌تى سیاسیى كورد له‌م هه‌رێمه بانگه‌شه‌ى بێلایه‌نى ده‌كات له‌و جه‌نگه‌دا و به هه‌موو لایه‌كى ڕاگه‌یاندووه كه " ئێمه نابین به به‌شێك له‌و جه‌نگه".
له توركیاى ئیخوانیدا هێشتان خه‌باتى میلله‌تێكى چه‌ند ده‌ه ملیۆنى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مافه سیاسى و كولتوورییه‌كانى خۆى، به ناوى "تیرۆر" ناوزه‌د ده‌كرێ، ده‌بێ چ ئایدیۆلۆژیایه‌كى له پشت بێ و چ بیروباوه‌رێك به سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆپه‌رسته خۆسه‌پێنه‌دا زاڵ بێ كه به هه‌موو شێوازه‌كانى به‌رده‌ست دژایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و هه‌میشه پێشوازى له بچووكترین ده‌رفه‌ت ده‌كات بۆ گۆرزوه‌شاندن به هه‌رێمه‌كه‌مان، ته‌نانه‌ت شێوازه‌كانى ئابوورى و كولتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌كار ده‌هێنێ و له دژایه‌تیكردنى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو وڵاتان و نه‌ته‌وه‌كانى ناوچه‌كه یه‌كده‌گرن و ناكۆكییه‌كانى خۆیان وه‌لا ده‌نێن و له بیرده‌كه‌ن تاوه‌كو بتوانن په‌لامارى كورد بده‌ن.
ئا له‌م حاله‌ته‌دایه كه زۆر به ئاشكرایى و ڕوونى بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئایدیۆلۆژییه ماوه‌به‌سه‌رچووه‌كه‌ى سه‌ید قۆتب نه‌ك ته‌نها هاوته‌ریب نیه له‌گه‌ڵ ئامانجه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه‌كانى میلله‌تى كورد، به‌ڵكو هه‌ر زوو ئاشكرا ده‌بێ ئه‌و كوردانه‌ى كه خزمه‌ت به‌و ڕێبازه ده‌كه‌ن نه‌ك ته‌نها بۆ كورد هیچییان پێنیه، به‌ڵكو دژى به‌رژه‌وه‌ندى و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه‌كانى كوردن و زیاتر له هه‌ر كه‌س ده‌یانه‌وێ هێز و وزه‌ى كورد بخه‌نه خزمه‌ت بیروباوه‌ره‌كانى سه‌ید قۆتب و نه‌ته‌وه‌كه‌ى. چاره‌نووسى میلله‌تى كورد به ته‌ما و له سایه‌ى بیروباوه‌ره‌كانى سه‌ید قۆتب ته‌نها سه‌راوێكه و هیچ به‌دوادا نایه‌ت، به‌ڵكو ئه‌و داهاتووه ته‌نها له‌ده‌ست ئه‌و ڕێبه‌رانه‌دایه كه پشت به میلله‌تى خۆیان ده‌به‌ستن و ته‌نها له خه‌مى ئه‌و میلله‌ته‌دان و له پێناویدا ئاماده‌ى هه‌ر فیداكارى و قۆربانیدانێكن، و كوردیش ته‌نها بڕواى به‌وانه‌وه هه‌یه نه‌ك شوێنكه‌وتوووانى سه‌ید قۆتبێك، كه وه‌ك له سه‌ره‌وه دیتمان ته‌نها بۆ میلله‌تى خۆشى هیچى پێنه‌بوو جگه له مالوێرانى و دووبه‌ره‌كى و ناكۆكى، و نموونه‌شى غه‌زه و ناوچه‌كه‌یه، كه له ئاگرى جه‌نگدا ده‌كۆڵێ.
سه‌رچاوه‌كان:
1-اسدرو، لستر (2009). روانشناسى، ترجمه: جهانبخش صادقى، چ. 3، مركز تحقیق وتوسعه علوم انسانى، تهران، ص. 483.
2- الخلیل، أحمد محمود ( 2013 ). الشخصیه الكوردیه، دراسه سوسیولوجیه، گ. 1، موكریانى، أربیل، كوردستان.
3-https://ar.wikipedia.org/wiki/ ویكپیدییا
https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%D9%8A%D8%AF_%D9%82%D8%B7%D8%A8
4-مهدی نصیری (2026). سیدقگب، پدر ایدئولوژیک جمهوری اسلامی/ تحلیلی از ریشه های فکری اسلام سیاسی معاصر/ بخش اول (20/5/2026).
https://www.youtube.com/watch?v=BOP7otvxreA
5-مهدی نصیری (2026). مپلپ سید قگب، نواب صفوی و علی خامنه ای/ تحلیلى از ریشه های ایدئولوژی جمهوری اسلامی /بخش 2 (20/5/2026).
https://www.youtube.com/watch?v=41jj_jzjEGU
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*