حەماس ئامادەیی خۆی بۆ پڕۆسەی چەکداماڵین ڕادەگەیەنێت
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندنی ئامادەیی حەماس بۆ داماڵینی چەک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە تاکە "هەواڵی خۆش" زانی و داوای لە لایەنە ناکۆکەکان کرد کە دەرفەتی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە لەدەست نەدەن.
حەماس ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: کە بە پێی پلانێک کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ پێشنیاری کردبوو، دەست بە پرۆسەی چەکداماڵین دەکات.
پلانەکە بریتییە لە “راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست”.
گۆتێرێس، لە پەیامێکدا بۆ ئیسرائیل و حەماس، جەختی لەوە کردەوە کە نەخشەڕێگای ئێستا دەبێت "بەبێ هیچ پرسیار و دوودڵی و هەوڵێک بۆ تێکدانی" جێبەجێ بکرێت و هەموو لایەنەکان دەبێت بەرپرسیارێتی خۆیان قبوڵ بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان.
گوڵان: سەردار خەلیل
