چۆن لە زیپكە وردەكانی سەر ناوچەوان ڕزگارت بێت؟

چۆن لە زیپكە وردەكانی سەر ناوچەوان ڕزگارت بێت؟

هەمیشە هەوڵ دەدەیت بگەیت بەو پێستە سافەی كە جوانییە سرووشتییەكەت و متمانەبەخۆبوونت نیشان دەدات، بەڵام هەندێك جار وردەكاریی بچووكی بێزاركەر دەردەكەون، وەك زیپكە وردەكانی سەر تەوێڵ، كە وا هەست دەكەیت ڕەونەقی ڕوخسارت تێك دەدەن.

هەنگاوە كردارییەكان بۆ ڕزگاربوون لە زیپكە

یەكەم: پاككردنەوەی پێست بەنەرمی نەك بە توندی: ڕۆژانە دوو جار ڕوخسارت بە پاككەرەوەیەكی (غەسول) نەرم بشۆ، زیادەڕۆیی لە پاككردنەوە یان بەكارهێنانی بەرهەمی بەهێز لەوانەیە ئەنجامی پێچەوانەی هەبێت و پێست هان بدات چەوریی زیاتر دەربدات.

دووەم: پاككردنەوە بە شێوەیەكی ڕێكوپێك

١- هەفتەی جارێك بۆ دوو جار لابەرێكی نەرم بەكار بهێنە.

٢- لابەرە كیمیاییە سووكەكان هەڵبژێرە كە یارمەتیی پاككردنەوەی قووڵی كونیلەكان دەدەن.

بەڵام ئاگاداربە: زیادەڕۆیی لە پاككردنەوە لەوانەیە ببێتە هۆی هەوكردنی پێست لەبری چارەسەركردنی.

سێیەم: پێداچوونەوە بە بەرهەمەكانی قژدا

١- دووركەوەرەوە لە لێدانی كرێمەكان لە نێزیك تەوێڵ.

٢- قژت بە ڕێكوپێكی بشۆ.

٣- بەرهەمی سووك هەڵبژێرە كە پاشماوەی چەوری بەجێ نەهێڵن.

Top