چیتر توێكڵی هەنار فڕێمەدە

چیتر توێكڵی هەنار فڕێمەدە

توێكڵی هەنار بۆ چارەسەركردنی هەڵوەرینی قژ: توێكڵی هەنار لە شوێنێكی هەواداردا وشك بكەرەوە، بیهاڕە تا دەبێتە پاودەرێكی نەرم، كەوچكێكی گەورە لە پاودەرەكە لەگەڵ زەیتی گەرچەك یان زەیتی گوێزی هیندی تێكەڵ بكە، سەرتی پێ بشێلە (مەساج بكە) بە نەرمی بۆ ماوەی پێنج خولەك، تێكەڵەكە بۆ ماوەی ٣٠ تا ٤٥ خولەك بە قژتەوە بهێڵەرەوە، قژت بە باشی بشۆ.

توێكڵی هەنار بۆ شێداركردنەوەی قژی وشك و تێكچوو: ئەگەر قژت بەدەست وشكی و بژبوونەوە دەناڵێنێت، توێكڵی هەنار یارمەتی باشتركردنی پێكهاتەكەی دەدات و شێدارییەكی سرووشتیی پێ دەبەخشێت.

ماسكێكی خۆراكبەخش:

پاودەری توێكڵی هەنار لەگەڵ دوو كەوچك ماست و كەوچكێك هەنگوین تێكەڵ بكە، تێكەڵەكە لە ڕەگەوە تاوەكو سەر تاڵەكانی قژ بڵاو بكەرەوە و دواتر بۆ ماوەی ٢٠-٣٠ خولەك بیهێڵەرەوە پاشان بە ئاوی شلەتێن قژت بشۆ.

ئەم ماسكە نەرمی و درەوشانەوەیەكی دیار بە قژت دەبەخشێت هەر لە یەكەم بەكارهێنانەوە.

 

Top