شێوازی ئاسان بۆ پاككردنەوەی سینگی چێشتخانە

شێوازی ئاسان بۆ پاككردنەوەی سینگی چێشتخانە

بەسوودە بزانیت چۆن سینکی چێشتخانە پاك بكەیتەوە بۆ ئەوەی بە پاكوخاوێنی بمێنێتەوە، بەتایبەتی كە سینك لە چێشتخانەدا یەكێكە لەو شوێنانەی كە زۆرترین بەكارهێنانی هەیە بە درێژایی كاتەكان. بۆ ئەوەی سینکی چێشتخانەكە لە باشترین دۆخدا بمێنێتەوە، باشترە هەندێك هەنگاو پەیڕەو بكەیت بۆ تەعقیمكردنی.

- سەرەتا ئاو لەسەر سینكەكە بپرژێنە، پاشان دەست بكە بە ڕشتنی نزیكەی نیو كووپ سۆدەی نان لەسەر ڕووی تەڕی سینكەكە بكە.

- زاهیی قاپشوردن و ئاوی گەرم بخەرە ناو ئیسفەنجێكەوە و بە جووڵەیەكی بازنەیی سینكەكە بشۆ، بەپێی ئاراستە سرووشتییەكەی لە سەرەوە و لە لایەكانەوە بۆ خوارەوە دەست پێ بكە.

بەپێی پێویست زاهی و ئاوی زیاتر بخەرە ناو ئیسفەنجەكەوە و بەردەوامبە لە پاككردنەوەی تا سینكەكە پاك دەبێتەوە.

Top