بەكارهێنانی پاشماوەی مۆمی بۆندار
دروستكردنی مۆمێكی بچووكی نوێ بەم هەنگاوانەی خوارەوە دەبێت:
١- جۆرە هاوشێوەكانی مۆم هەڵبژێرە: دڵنیابەرەوە لەوەی پاشماوەی مۆمە هاوشێوەكان تێكەڵ بەیەك دەكەیت.
٢- پاشماوەی هەر مۆمێك پاك بكەرەوە: پێش تواندنەوەی پاشماوەكان، پلێتە سووتاوەكە یان هەر پیسییەكی ڕەشی لێ بكەرەوە، بۆ ئەوەی دیمەنێكی پیشەگەرانە و سووتانێكی پاكی هەبێت.
٣- مۆمەكە بتوێنەرەوە: ڕێگەی «حەمامی گەرم» بەكار بهێنە؛ سەرەتا پلێتەكە لە ناوەڕاستدا بە قەڵەمێك جێگیر بكە، پاشان پاشماوەكان بخەرە ناو دەفرێكەوە، دەفرەكە بخەرە سەر مەنجەڵێك ئاوی گەرم كە لەسەر ئاگر بێت و بە پلەی گەرمیی نزم بیتاوێنەرەوە.
٤- زەیتی بۆندار زیاد بكە: دوای ئەوەی كەمێك سارد بووەوە، بۆ بەهێزكردنی بۆنەكە دڵۆپێك یان دوو دڵۆپ لە زەیتێكی بۆنداری گونجاو بخەرە ناو تێكەڵە گەرمەكە.
٥- چاوەڕێ بكە تا وشك دەبێتەوە: پێش داگیرساندن لێگەڕێ تێكەڵەكە بۆ ماوەی ٤٨ كاتژمێر بمێنێتەوە تا بە تەواوی وشك دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر پاشماوەكان لە مۆمی سۆیا بوون، ئەوا هەفتەیەك بۆ دوو هەفتە چاوەڕێ بكە.
