چی لە پاشماوەی كرێمی ئەساس دەكەیت؟

چی لە پاشماوەی كرێمی ئەساس دەكەیت؟

كرێمی ئەساس یەكێكە لەو بەرهەمانەی زۆرترین بەكارهێنانی هەیە لە ڕۆتینی مكیاژی ڕۆژانەدا، بەڵام زۆرجار قوتووەکە نیوەی دەمێنێتەوە بەهۆی گۆڕانی ڕەنگی پێست لەگەڵ وەرزەكاندا، یان كڕینی ڕەنگێكی نەگونجاو، یان ئارەزووی تاقیكردنەوەی بەرهەمێكی نوێ.

شێداركەرەوەیەكی ڕەنگدار بە دەستكارییەكی سرووشتی دروست بكە:

دەتوانیت بڕێكی كەم لە كرێمی ئەساسەكە لەگەڵ شێداركەرەوەی ڕۆژانەی دەموچاوت تێكەڵ بكەیت بۆ بەدەستهێنانی شێداركەرەوەیەكی ڕەنگداری سووك، ئەم فێڵە دیمەنێكی سرووشتی و گەشاوە بە پێست دەبەخشێت و بۆ ڕۆژە گەرمەكان یان دەركەوتنی بەیانیان بە خێراییەكی گونجاو.

كرێمی ئەساس بگۆڕە بۆ كۆنسیلەر بۆ شاردنەوەی عەیب و پەڵە:

ئەم بیرۆكەیە بەتایبەت كاتێك بەسوودە كە قوتووەكە خەریكە تەواو دەبێت؛ هەروەها بەكارهێنانی بەرهەمەكە بە شێوەیەكی دیاریكراو یارمەتیدەرە بۆ سوودوەرگرتن لە كۆتا دڵۆپ، پێش فڕێدانی قوتووەكە.

كرێمی ئەساس بۆ ڕێكخستنی پلەی ڕەنگەكانی دیكەی مكیاژ بەكاری بهێنە:

دەتوانرێت كرێمی ئەساسی كاڵ لەگەڵ بەرهەمێكی زۆر تۆخ تێكەڵ بكرێت بۆ بەدەستهێنانی ڕەنگێكی هاوسەنگتر، یان بۆ كەمكردنەوەی خەستیی هەندێك كۆنسیلەری قورس، هەروەها دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت كاتێك ڕەنگی پێست لە نێوان هاوین و زستاندا دەگۆڕێت.

Top