دیمەنە سەیرەكان، دزێكی بەویژدان
July 20, 2026
رەنگا و ڕەنگ
پیاوێك ئۆتۆمبێلێك دەدزێت، بەڵام دەبینێ مناڵێكی تەمەن چوار مانگان لە كوشنی دواوە دانراوە، بڕیار دەدات بگەڕێتەوە بۆ شوێنی دزییەكە، مناڵەكە دەداتەوە دەستی دایكەكە و تاوێكی باش سەرزەنشتی دایكەكە دەكات و ڕیسوای دەكات، بەوەی ئەو مناڵەی بە تەنیا لە نێو ئۆتۆمبێلەكەدا جێهێشتووە و نەشیكوژاندووەتەوە، پاشان بە ئۆتۆمبێلێكی دیكە دەڕوات، وەك ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێ.
