یاسا، كڕینی مۆبایلی بەكارهاتوو چۆن دەتگلێنێتە ناو دادگای سزادان؟

یاسا، كڕینی مۆبایلی بەكارهاتوو چۆن دەتگلێنێتە ناو دادگای سزادان؟

كاتێك دەچیتە بازاڕ بۆ كڕینی مۆبایلێكی بەكارهاتوو (مستعمل)، زۆرجار بەهۆی هەرزانیی نرخەكەی یان پەلەكردن، مۆبایلەكە دەكڕیت بەبێ ئەوەی داوای «وەسڵی فەرمیی دوكان یان فاكتۆری كڕین» بكەیت، یان تەنیا بە كارتۆنی مۆبایلەكە ڕازی دەبیت، كێشە یاساییەكە لە كوێدایە؟.

بەپێی یاسای سزادانی عێراقی، ئەگەر مۆبایلێك بدۆزرێتەوە كە پێشتر دزراو بێت، یان لە تاوانێكی وەك هەڕەشەكردن، ساختەكاری، یان ناوزڕاندندا بەكار هاتبێت، دادگا دەستبەجێ بەپێی ژمارەی شاسی مۆبایلەكە (IMEI) بەدواداچوون دەكات بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسەی كە ئێستا مۆبایلەكەی لایە و سیمكارتی تێدایە.

كاتێك هێزە ئەمنییەكان دێنە سەر هێڵ و تۆ دەستگیر دەكەن، ئەگەر وەسڵێكی فەرمیی دوكانت پێ نەبێت كە بیسەلمێنێت تۆ ئەم مۆبایلەت كڕیوە و بێئاگابوویت لە ڕابردووی، یاسا ڕاستەوخۆ بەم تۆمەتە تاوانبارت دەكات: تۆمەتی دزیكردن یان هاوكاریكردنی تاوانبار، ئەگەر مۆبایلەكە دزراو بێت، شاردنەوەی شتومەكی دزراو، بەپێی ماددەی ٤٦٠ لە یاسای سزادان، هەر كەسێك شتێك بكڕێت، یان لای خۆی بیهێڵێتەوە كە بزانێت، یان گومانی هەبێت كە دزراوە، ڕووبەڕووی سزای بەندكردن دەبێتەوە، دادگاش دەڵێت كڕینی مۆبایل بەبێ وەسڵ و بە نرخێكی زۆر هەرزان، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تۆ گومانت هەبووە كە مۆبایلەكە كێشەی هەیە، بەڵام كارەكیشت كردووە.

 

 

Top