ئایرۆستات (Aerostat) سێرڤەری فڕیو و پاسەوانی زیرەكی ئاسمانی كورستان

ئایرۆستات (Aerostat) سێرڤەری فڕیو و پاسەوانی زیرەكی ئاسمانی كورستان

لە كوردستان ئەو باڵۆنە گەورەیە (ئایرۆستات) لە چەندین شوێن دانراوە، یەكێك لەوانە لەسەر فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتییە، ئەم باڵۆنە تەنیا باڵۆنێكی گەورە نییە، بەڵكو وەك «Node»ـێكی جێگیر و بەهێز لە تۆڕێكی بەرفراواندا وایە، ئەم ئامێرە تێكەڵەیەكە لە فیزیا و ئەندازیاری پێشكەوتوو، ئەم ئامێرە لە هەوا سووكترە و بەهۆی كێبڵێكی بەهێزەوە (Tether) بە زەوییەوە بەستراوەتەوە. ئەم باڵۆنە جیاوازیی سەرەكی لەگەڵ درۆن ئەوەیە كە پێویستی بە وزە نییە بۆ مانەوە لە هەوادا، بەڵكو گازی ناو باڵۆنەكە هەڵیدەگرێت، ئەمەش ڕێگەی پێ دەدات بۆ ماوەی چەندین هەفتە بە بەردەوامی لە ئاسماندا بمێنێتەوە.

ڕاوكەری درۆن و چاوی سیستم: یەكێك لە گرنگترین بەكارهێنانە مۆدێرنەكانی ئایرۆستات، دۆزینەوەی درۆنەكانە بەهۆی ئەوەی لە بەرزاییەكی زۆرەوە (تا ١٥٠٠ مەتر) سەیری خوارەوە دەكات، دەتوانێت: ڕێگری لە درۆنی نزمەفڕ (ئەو درۆنانەی لەژێر ڕاداری ئاساییدا دەفڕن) بكات و چونكە ناتوانن لە چاوی ئایرۆستات خۆیان بشارنەوە. چاودێری ٣٦٠ پلە: بەردەوام و بەبێ وەستان مەودای چەندین كیلۆمەتر كۆنتڕۆڵ دەكات. سێنسەری فرەچەشن: تەنیا كامێرا نییە، بەڵكو ڕادار، سێنسەری دەنگی (Acoustic) و سكانەری شەپۆلە ڕادیۆییەكان (RF)یش هەڵدەگرێت.

 

Top