سەرکەوتنی ئیرادە بەسەر قەیرانەکاندا
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان, حهوت ساڵ پێش ئێستا لە قۆناغێکی هەستیار و پڕ لە ئاڵۆزی دەستی بە کار كرد, لەو کاتەدا زۆر کەس پێیان وابوو کە قەیرانە یەک لەدوای یەکەکان ( کێشەی دارایی، بڕینی بودجە، گوشاری سیاسی, هەڕەشە دەرەکییەکان ) هیچ هیوایەکی بۆ گەشە و چاکسازی نههێشتووه, بەڵام ئەوەی ڕوویدا، پێچەوانەی زۆرێک لەو پێشبینییانە بوو.
کابینەی نۆیەم بە سەرکردایەتی سەرۆکوەزیران ( مەسرور بارزانی ) هەڵیبژارد ( بە دروشم نهژێت، بەکردار قسە بکات).
لە جیاتی بەدواداچوونی چارەسەری کاتی، بناغەی چاکسازییەکی قووڵ و ستراتیژیی دانا, چاکسازییەک کە ئامانجی تەنها چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا نەبوو، بەڵکو بنیادنان بۆ نەوەکانی داهاتووش بوو.
لە ماوەی ئەم حەوت ساڵەدا، هەرێمی کوردستان هەنگاوە گرنگەکانی نا بۆ زامنکردنی ( ئاسایشی خۆراک، پشتگیریی بەرهەمی ناوخۆ، نوێکردنەوەی سیاسەتی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، فراوانکردنی کەرتی گەشتیاری )و جێبەجێکردنی دەیان پڕۆژەی ژێرخانی لە ڕێگا، شەقام و خزمەتگوزارییە گشتییەکان, ئەمانە هەموویان لە کاتێکدا جێبەجێ کران, هەرێم لە ژێر گەورەترین گوشاری دارایی و سیاسیی مێژووی خۆیدا بوو.
لەوانەیە هەندێک دەستکەوت بە ئاسانی ببینرێت، بەڵام گرنگتر لە دەستکەوتەکان، توانای پاراستنی ئاراستەی گەشە بوو, لە کاتێکدا هەوڵ دەدرا کاروانی چاکسازی بوەستێندرێت، بەربەستەکان ببنە هۆی پاشەکشە و ناڕەزایهتی، ئیرادەی حکومەت نەشکا و لهههنگاونان بهرهو ئاوهدانی نەوەستا.
ئێستا، پاش حەوت ساڵ، پرسیارێکی ڕاست و بێلایەنانه لەبەردەم هەمووانە, ئەگەر ئەو هەموو بەربەستە سیاسی و داراییانە, بڕینی بووجه, کێشە دروستکراوەکان, هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێگرتن نەبوونایە، ئێستا هەرێمی کوردستان لە چ ئاستێک لە گەشەی ئابووری و وەبەرهێنان و خزمەتگوزاریدا دەبوو؟
ئەم پرسیارە تەنها بۆ بەرگریکردن لە حکومەت نییە, بانگهێشتێکە بۆ بیرکردنەوە بە ژمارە، بە واقیع و بە دەستکەوت, چونکە دادوەرییەکی دروست ئەوەیە کە سەرکەوتن و کەم و کوڕییەکان، هەردووکیان لە ڕووناکیی بارودۆخەکەدا هەڵدهسهنگێنرێت.
حەوت ساڵی رابردوو یەک ڕاستیی گەورەی سەلماند, کاتێک ئیرادە لەسەر بنیاتنان ههبێت، قەیران دەتوانێت خێرای كهمبكاتهوه، بەڵام ههرگیز ناتوانێت بیوەستێنێت, کاتێک دیدگا ڕوون ههبێت، بەربەست دەبێتە تاقیکردنەوە، نەک کۆتایی ڕێگا.

ئـــهحــمــهد گـــلــی