پێشینان ووتویانە ؛(پیاو بە ئیشە ، نەک بەریشە)

پێشینان ووتویانە ؛(پیاو بە ئیشە ، نەک بەریشە)


حزبی سیاسی بەسیاسەتی نیشتیمانی و حکومەت بە خزمەتگوزاری ، پشتیوانی و متمانەی کۆمەڵانی خەڵک بەدەست دێنن ، جوانترین وڕاستترین نمونە ؛ پارتی و حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
پروژە نوێکانی حکومەتی هەرێم سەرە راى گیروگرفتەکان ، ئەوانەی خراونەتە خزمەتی خەڵک یان لە قوناخی کۆتاییدان و هەندێکیان بەردی بناغەیان بۆ دانران بریتین لە :
- لەم ڕوژانەدا هێژا مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ( پارکی باخچە هەڵواسراوەکانی عەنکاوە)ی کردەوە .

- دانانی بەردی بناغەی ( کۆمپانیای دروستکردنی داوو دەرمان )لە زاخۆ .

دانانی بەردی بناخەی باخچەیەکی گەورە لە شەقڵاوە .

- ڕێگای کۆیە - هەولێر ، بەبەرزترین شێوازى ئەندازیارى ،کاری زۆر باش تێیدا بەردەوامە. .

- ڕێگای باعەدرێ - دهۆک ، لە قوناخی کۆتاییدایە .

لە هەڵەپچەى شەهید ، کۆمپانیای یابانی ، بۆ لێکدانەوەی پارچەی سەیارەی تیوتا ، کرایەوە.

- ڕێگای دوکان - هیزوب ، لە قوناخی کۆتاییدایە.

- پێشکەوتنى پرۆسەى یەکخستنى هێزى پێشمەرگەى کوردستان ، هەر ئەمرۆ خولێکى هاوبەشی ڕاهێنان ، بە سەرپەرشتى هێزەکانى هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆ هەردوو فەرماندەى (١، ٢) دەستپیکرد .

- بۆ کەمکردنەوەی زەرەرو زیانی جوتیارانی کوردستان ، لە ئەنجامی بریاری ستەمکارانەی بەغدا ، لەبارەی وەرنەگرتنی گەنمی ئەمساڵەیان ، هێژا سەرۆکی حکومەت بڕیاری دا بە هەماهەنگی لە گەڵ کەرتی تایبەت ، هەمو ئەو گەنمەی جوتیاران بکڕدڕێت.

- بیناکردنی مزگەوتی ( بارزانی نەمر) ، کە دەبێتە شاکارێکی گەورەی شوێنی خواناسی و شارستانی ، لە هەولێری پایتەخت.

- لە بونەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ، لە سنوری پارێزگای دهۆک ، شاهیەکی گەورەی ( هاوسەرگیری بۆ ٤٠٠ گەنج)ڕێکدەخرێت ، بۆ هەر بوک و زاوایەک بڕی (١٠) ملیون دینار دابیندەکرێت ، سەرەڕای تێچوی شاهیەکە .

بەمشيوەیە ، حکومەتی هەرێم ، بەردەوام دەبێت لەسەر خزمەتگوزارییەکانی دور لە خۆ نواندن و خۆهەڵکێشان و دروشمبازی، پارتی دیموکراتى کوردستان ، هێزە رەسەن و خەمخورەکەى گەل و نیشتیمان ، بەردەوامە لەسەر سیاسەتە سەر ڕاستەکەی ، لە پێناوی کاراکردنەوەی پارلەمان و پێکهێنانی کابینەی نويێ حکومەت و بەهێزکردنی پێگەی هەرێم لە لایەک و ، پشتیوانى حکومەتى هەرێم لە بەدەستهێنانی مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان لەڕێگاى گفتوگوی هاوسەنگ و بەرهەمدار لە گەڵ بەغدا .

Top