مەسروور بارزانى ، ئەندازیارى تێکشکاندنى گۆشەگیرى و گەشەپێکردنى کوردستان

مەسروور بارزانى ، ئەندازیارى تێکشکاندنى گۆشەگیرى و گەشەپێکردنى کوردستان



بە هەڵوەستەکردن وسەرنجدان لەسەر هەلومەرجى ناوچەکە و گۆڕانکارى و پێشهاتەکانى رۆژهەڵاتى ناوەراست و هەروەها 23 ساڵ حکوومڕانى عێراقى نوێى فیدراڵى و کاروهەنگاوەکانى هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى سیاسى و دەستوورى و ئینجا لەڕووى بەڕێوەبردن و گەشەپێکردن و بەراوەردکردنى لەگەڵ رەوشى ژیان و ئاوەدانى و حکوومڕانى لە بەغدا ونقووم بوون لەگەندەڵى و نەبوونى سەرەتایترین خزمەتگوزارییەکان هەر لە ئاوى خواردنەوە بگرە تا دەگاتە کارەبا و ڕێگاوبان و تەندروستى ، ئارامى و بازرگانى وبوارەکانى دیکە نەک تەنها لە سەر ئاستى عێراق بەڵکو لە سەر ئاستى زۆرێک لە وڵاتانى ناوچەکە هەرێمى کوردستان بە سەرکردایەتى مەسروور بارزانى ، توانیوێتى بە ستراتیژ و پلانى ورد و کارا بەرەو قۆناغێکى پێشکەوتوو و گەشەسەندووتر هەنگاو بنێت
سەرۆکى حکوومەتى کوردستان هەر لە سەرەتاى دەستپێکردنى کارەکانى لە ساڵى 2019 ، ڕووبەڕووى چەندین ئاڵنگارى گەورە چ لەسەر ئاستى ناوخۆیی و دەرەوە بووە ، بەڵام بە ئیرادەیەکى پۆڵایین کێشە و ئاستەنگەکانى گۆڕى بۆ پەرەپێدان و پێشخستنى رەوشى کوردستان لە گشت بوارەکاندا ، لە هەمانکاتیشدا توانى خەونى نەیارانى کوردستان کە بەهەموو چەکێک ڕووبەڕووی ئەم گەل و قەوارەیە ببوونەوە ، بە سیاسەت و سەرکردایەتی و بەرێوەبردنێکى ژیرانە خەونى ناحەزان شکست پێبهێنێت و کوردستان لە قۆناغى گۆشەگیرییەوە ببات بەرەو جێبەجێکردنى دەیان پرۆژەى گەشەپێدانى راستەقینە

بەدڵنییاییەوە ، ئەم باوەر و سەرکردایەتییە ژیرانەیە ، سەرچاوەکەى بۆ ڕێبازێکى پڕ لە خۆڕاگرى و کوردپەوەرى و نیشتیمانپەوەرى دەگەڕێتەوە ، کە مەسروور بارزانى ،سەرۆکوەزیرانى کوردستان توانیویەتى بە کەسایەتیی و سەرکردایەتى بەهێزى خۆى بەرگرى لە مافەرەواکانى گەل و نیشتیمانەکەى بکات و کوردوکوردستان بگەێنێتە ئاستى گەشەپێدانى وڵاتانى ناوچەکە و نێودەوڵەتى و پایەیەکانى حکوومڕانیی و کوردستانێکى بەهێزتر لە پێناو بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوە و نیشتیمان بەهێز بکات و بەرژوەندى کوردستانیان بخاتە پێش هەموو بەرژوەندییەکى حزبى و کەسییەوە ، ئەوەش وایکرد ئاستى متمانەى جەماوەرى رۆژ بەرۆژ بەهێزتر بێت و خەونى نەیارانى کوردستان بۆ زیان گەیاندن بە قەوارەى هەرێمى کوردستان شکستخواردوو بێت

حکوومەتى کوردستان لەڕووى گەشەپێکردنى ئابووری

لەماوەى 7 ساڵى رابردووى کابینەى نۆیەم بە سەرۆکایەتى مەسروور بارزانى ، سەرۆکى حکوومەتى کوردستان لە رووى ئابوورییەوە توانى کوردستان لەڕووى گۆشەگیرى و فشارە داراییەکانى دەسەڵاتدارانى بەغدا بگۆڕێت بۆ هەڵێکى زێڕێن ئەویش بەڕێگە بەرنامە و پلانى ستراتیژى پشت بەستن بەخۆ و بونیاتنانى ژێرخانێکى ئابوورى و هەنگاوەکانى چاکسازى و ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى بەڕێگە و پلانى جیاواز گڕتەبەر ، ئەوەش وایکرد ، کوردستان پێ بنێتە قۆناغێکى زۆر باش لەرووى گەشەپێدان و سەرنجى سەرمایەدار و وەبەرهێنەران بەهۆى ئەو ئارامى و ئاسایش و سەقامگیرییە بەرەو کوردستان بۆ لاى خۆى رابکشێت و هەولێرى پایتەخت و شارەکانى دیکەى کوردستان بەو هۆیەوە پێشکەوتنى زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و لەهەمانکاتیشدا کوردستان ببێتە ناوەندێکى متمانەپێکراو لەڕووى ئابوورى و دیپلۆماسى و ئەمنییەوە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

حکوومەتى کوردستان و خزمەتگوزارى و گەشەسەندن لە گشت بوارەکاندا

ئەم خواستە نیشتمانییە هەنگاو و پلان و بەرنامەکانى حکوومەتى کوردستان لەگەڵ ئەوەى ڕووبەڕووى ئاڵنگارى و کێشەى زۆر بوونەوە ، بەڵام بە پلان و ستراتیژى ورد توانى سیماى کوردستان لە بوارەکانى ڕێگاوبان و وزە و ئاستى بەرهەمێنان و دۆزینەوەى بازار بۆ بەروبوومى ناوخۆیی و ئینجا دروستکردنى سەدان کیلۆمەتر ڕێگاوبانە ستراتیژییەکان و گرنگیدان بە سیستەمى دیجیتاڵى ، ژەمارە و پێوەرى زیرە ک و ئەلیکترۆنى ، بەشێوەیەک هەنگاویی گرنگ بۆ چاکسازى و ڕێشەکێش کردنى گەندەڵى گیرایە بەر ، هەروەها لەڕووى ژینگە و ئاو و چاندنى دار و گرنگیدان بە کەرتى کشتوکاڵى و گرنگیدان بە ژینگەى کوردستان ، هەرێمى کوردستان قۆناغى زۆر گرنگ و ستراتیژى بڕیووە بۆ ئەوەى دڵنییاییەک لەڕووى ئاو و پاک و خاوێنى ژینگە و بەرفراوانبوونى ژینگەى پڕ سەوز و پێشکەوتنى کشتوکاڵ بێتە بەرهەم

حکوومەتى کوردستان و گەشەپێکردنى پەیوەندییە سیاسى و دیپلۆماسییەکان

لە ماوەى ئەم چەند ساڵەى رابردوودا ، مەسروور بارزانى ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان ، توانیوێتى لەرووى بەهێزکردنى پەیوەندییەکان ، سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستان بگەێنێتە قۆناغێکى زۆر پێشکەوتوو ، ئەوەش وایکردووە کە ، رۆژ بەرۆژ ئاستى ئەو پەیوەندییانە بگاتە لووتکە و هەموو ئەو سەردان و بانگهێشتە فەرمییانە لە سەر ئاستى ناوچەکە و نێودەوڵەتى لە کۆڕبەندن و کۆنفرانس و ناوەندە ئاکادیمیەکان لە سەر ئاستێکى بەرز باشترین بەڵگەن ، ئەوەش وایکردووە ، هەرێمى کوردستان وەک دوورگەیەکى ستراتیژى و گرنگ لە بوارەکانى ئابوورى و پیشەسازى و کشتوکاڵى بە دوونیایی دەرەوە بناسێنێت ، لە هەمانکاتیشدا ئەو پەیوەندییە دیپلۆماسییانە لەسەر ئاستى کوردستان و عێراقیش کاریگەرى زۆرى هەبووە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لە سەر بنەماى دەستوورى هەمیشەیی و بەدیهێنانى مافەرەواکانى گەلى کورد ، چونکە ئاشتى و سەقامگیرى و ئارامى کوردستان پەیوەستە بە سەقامگیرى عێراق و ناوچەکە. هەروەها ئەو ڕۆحە پێکەوەژیانەى گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاکان و ناو و شوناسى کوردستانى لەسەر ئاستى ناوچەکە و نێودەوڵەتى دراوشاوەتەر و پێناسەکردووە

بە شێوەیەکى گشتى ، دەتوانین بڵێن ، مەسروور بارزانى ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان، سەرکردایەتى قۆناغێکى ئەستەم و سەختى گڕتەدەست، توانى کوردستان بێنێتە سەر ڕێرەوى ئاوەدانى و گەشەپێکردنێکى بێ وێنە و مێژوویی خۆشکرد بۆ داهاتوویەکى پرشنگدار و کوردستانێکى بەهێزتر و ئاوەدانترو خۆشگوزەرانتر بۆ خەڵکى کوردستان

Top