کورد ستان لەچاوەڕوانی کاراکردنەوەی پەرلەماندا
هەموو کوردێکی دڵسۆزو باوەڕی تەواوی بەوەیە کە سەرجەم کێشەکانی گەلی کورد یەکێتی نیشتمانیە چونکە لە سەرەتای دروست بوونیەوە دژی دۆزی کورد بوو.
هەموو کات هەوڵی ئەوەی داوە کورد بە ئامانجەکانی خۆی نەکات چونکە لە ڕاستیدا خەونی یەکێتی ئەوەبووە کورد لە نەهامەتی دا بژی، و هەمیشە ژێر دەستە بێت.
ئەگەرنا هەڵبژاردن ئەنجام درا و هەموو لایەنەکان بەشدار بوون و هەر لایەنێک بە پێی قەبارە و سەنگی جەماوەری خۆی کورسی بەدەست هێنا، پارتی دیمو کراتی کوردستان 39 کورسی بەدەست هێنا یەکێتی 23 کورسی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی هەرێمی کوردستان.
چەندین کۆبونەوە ئەنجام درا لە نێوان یەکێتی پارتی زۆر جار پارتی سازشی لەسەر هەندێک بابەت کردووە، تەنها بۆ ئەوەی کورد نەگاتە ڕێگایەکی چەق بەستوو وەک ئەوەی ئێستا کوردستان تێدایە.
یەکێتی بۆ ئەوەی کابینە و حکومەتی هەرێم پێک بهێنرێت کێشە بەدوای کێشە دروست دەکەن، کێشە بۆ قەوارەی هەرێم و دروستکردنی بەربەست بۆ نەناردنی مووچە بۆ هەرێم کێشەی کەرکوک هەر لە شانزەی ئۆکتۆبەر خراپتر بوو بۆ ئەوەی پارتی سەرقاڵ بکەن.
ویەکێتی داوای پۆستی سەرۆکی حکومەت و یان سەرۆک هەرێم دەکات ئێستاش داوای وەزارەتی ناوەخۆ دەکات، هەنگاوی زیاتر و گەورەتر لەخۆیان دەهاوێن بە پێی بەڕەی خۆیان قاچ درێژ ناکەن.
بۆیە ئێستاش هەر خەریکی خیانەت و خۆفروشی و جاشایەتین، ئەگەر نا چۆن کونجاوە لە کوێی دونیا هەبووە لەگەڵ نەوەی نوێ ژێر بەژێر پیلانیان داناوە نەوەی نوێ هەڵبوەشێنێتەوە کورسیەکان لەگەڵ یەکێت تێکەڵ بکات بڵێ ئێمەش 38 کورسیمان هەیە بۆ ئەوەی داوای پەنجا بەپەنجا بکات.ئەی کەواتە هەڵبژاردن بۆچی کرا بۆ چی خەڵک بێزار کرا ئەی نابێت ڕێز لە دەنگدەران بگیرێت.
دڵنیابن پارتی جارێکی تر کوڕی خۆی بەقوربانی کچی کەس ناکات بۆیە یەکێتی دەبێت ئەوەبزانێت فیفتی بە فیفتی بەسەرچوە و هەڵەیەک بووکرا دوبارە نابێتەوە، بۆیە تا کات درنگ نەبووە وەرنەوە ڕێزی کوردایە چیتر جاشایەتی بۆ دوژمن مەکەن با پارتیش لەگەلتان سازان بکات..

نەجمەدین محەمەد قەراجی