ڕاكردن لە ئازار
هەستی ئازار بەهۆی چەند ڕێڕەوێكی ئاڵۆزی كۆئەندامی دەمار بۆ مێشك دەگوازرێتەوە و لەوێدا ڕێك دەخرێتەوە و مێشك هەوڵی بەرگەگرتنی دەدات لە ڕێگەی: كۆنتڕۆڵكردنی خۆویستانەی شێوە و ڕیتمی هەناسە، جوڵاندنەوەی نەرمی فیزیكیی لەش، لەگەڵ بەلاڕێدابردنی تەركیز لەسەر ئازار. بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرگەگرتنی ئازار یان (ڕاكردن) لە ئازار Escaping pain، چەند میكانیزمێك پەیڕەو بكە وەكو: بەلاڕێدابردنی هەستی ئازار Distraction بە ئاراستەی شتە پەسەندكراوەكان یان گفتوگۆ لەگەڵ كەسانی دەوروبەردا، هەناسەی لەسەرخۆ و قووڵ، ئەنجامدانی چالاكیی فیزیكیی سادەی وەكو پیادەڕۆیی،خۆ سەرقاڵكردن بە كار یان زیاد كاركردن، هەروەها سڕكردنی ئازار Numbing بە ئەندێشەكردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەستی قورسی فیزیكی و دەروونیی ئازار.
