بۆ زانیاریت، ژیریی دەستكرد و پرۆسەی پەرەسەندن

بۆ زانیاریت، ژیریی دەستكرد و پرۆسەی پەرەسەندن

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ لەسەر پەرەسەندن گەیشتووەتە سەر ئەنجامێكی مەترسیدار، لە ئێستادا چەند سیستمێكی وەك Avida، Biogenesis، Grovolve، Tierra، Framsticks هەیە كە شێوازە ئڤلوشنێكیان تێدا داڕێژراوە. دوو شێوازە ئڤلوشن هەیە: یەكەم شێواز ئەوەیە كە بەرنامەی ژیریی دەستكرد، وەك ئەوانەی سەرەوە، لە كۆدی تایبەتی پێك هاتوون كە-دەتوانی وەك codon ی DNA بیری لێ بكەیتەوە-، كە یەكەی هێنانەكایەوەی گۆڕانكاریەكانن. ئەو كۆودانە كێشمەكێش دەكەن لەسەر سەرچاوە كۆمپیتەرییەكان بۆ تەواوكردنی فەرمانەكان. ئەو كۆدانە فەرمانی دیكە (كۆدی دیكە) دروست دەكەن و لەو پرۆسەیەشدا بە ڕێكەوت هەڵەیان تێدا ڕو دەدا (واتە میوتەیشن)، ئەو كۆدانەش بە هەڵەكانیانەوە، جیاوازی دەهێنن كایەوە و بەو جیاوازییەوە بەشداری دەكەن لە كێشمەكێشەكاندا و بەو شێوەیە ئەو كۆدەی كە باشترین نەكات لە ناو ئەو سیستەمەدا -لێرەدا مرۆڤەكان بڕیار دەدەن لەسەر ئەوەی ئەو باشترین كردنە چییە-، سنووردار دەكرێت و سەرئەنجام لەناودەبرێت. ئەو پرۆگرامەی كە بۆ ژیریی دەستكرد داڕێژراوە بۆ ئەو مەبەستەی مرۆڤەكان دەیانەوێت، بەڵام شێوازێكیتری ئڤلوشنی ژیریی دەستكرد هەیە كە توانای داهێنانی سەربەخۆیانەی هەیە، واتە داهێنانێكی نائاراستەكراو. لەم لێكۆڵینەوە نوێیەدا باس لەم شێوازە ئڤلوشنە كراوە كە بەشەكانی ژیریی دەستكرد فێری ئەو یاسا و شێوازە كاركردنانە دەبن كە دەیانخاتە ناو پەرەسەندنی داروینییەوە.

 

Top