دووگە گەورەكانی مەڕی دومبا

دووگە گەورەكانی مەڕی دومبا

 نەژادی مەڕی «دومبا» نژادێكی كۆن و ڕەسەنە، بە دووگە چەورییە گەورەكەی ناسراوە، كێشی ئەم دووگە (دونگ) هەندێك جار دەگاتە زیاتر لە دە كیلۆگرام، ئەم مەڕانە بەتایبەتی لە ناوچەكانی ئاسیای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەژین، بە توانای بەرزیان لە بەرگەگرتنی وشكەساڵی و كەمیی خۆراكدا ناسراون، چونكە چەوری لە كلك (دووگ) یاندا پاشەكەوت دەكەن بۆ ئەوەی لە كاتی پێویستدا وەك سەرچاوەی وزە بەكاری بهێنن، هەر وەك چۆن وشتر لە كوێزەكەیاندا ئەم كارە دەكەن. مەڕی دومبا بە مەبەستی بەرهەمهێنانی گۆشت بەخێو دەكرێت، هەروەها شێوە سەرنجڕاكێشەكەی وای كردووە ببێتە جێی سەرنجی زۆرێك لە ئاژەڵدۆستان لە سەرانسەری جیهاندا.

Top