یاقووتی سوور نهێنیی درەوشانەوە و شكۆمەندی لە جیهانی خشڵدا

یاقووتی سوور نهێنیی درەوشانەوە و شكۆمەندی لە جیهانی خشڵدا

یاقووت بەردێكە هاوشێوەی نییە، بە بریقەیەكی شاهانە دەدرەوشێتەوە كە لە یەكەم نیگاوە سەرنجەكان ڕادەكێشێت و لە ڕەنگە ئاڵەكەیدا واتای خولیا، دەسەڵات و ڕەسەنایەتی كورت دەكاتەوە.

بازنی پاسكال برۆنی: بازنەكە لە زێڕی سپیی عەیاری١٨ دروست كراوە، لە ناوەڕاستیدا بەردێكی (یاقووت)ی هێلكەیی بە قەبارەی ٦×٨ ملم جێگیر كراوە، كە بە ئەڵماسی سپیی درەوشاوە دەورە دراوە و شكۆمەندی و ڕووناكییەكی تایبەت بە دیزاینەكە دەبەخشێت.

ملوانكەی جێرارد : یاقووتی سوور لەم دیزاینەدا كە هەناسەیەكی مێژوویی پێوەیە، شكۆمەندییە شاهانەییەكەی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە. ئەمە یەكێكە لە دیزاینە هەرە بەناوبانگەكان لە مێژووی خشڵدا، بەڵام لێرەدا بە شێوازێكی بوێرانەتر و گەرمتر داڕێژراوەتەوە لە ڕێگەی هالەیەك لە بەردی یاقووتی ئاڵ، كە دەوری بەردە سەرەكییەكە دەدەن، لەگەڵ چوارچێوەیەكی ورد لە مایكرۆ ئەڵماس گونجێندراوە.

گوارەی هاری وینستن: گوارەی یاقووتی سوور ئامادەییەكی كلاسیكی و هەتاهەتایی دەبەخشێت، كە شایستەی ئەو خانمەیە بڕوایان وایە ڕەسەنایەتیی ڕاستەقینە بە كاتەوە پەیوەست نییە. گوارەكان لە دوو بەردی یاقووتی هێلكەیی پێك هاتوون، كە بە ١٨ بەردی ئەڵماسی هێلكەیی و بازنەیی درەوشاوە دەورە دراون، لە ڕێكخستنێكی هاوسەنگ لە نێوان زێڕی زەردی عەیار ی ١٨ و پلاتینیۆمدا.

 

Top