كاریگەریی سەهۆڵ لەسەر ڕوخسار
١- گەشانەوەی خێراتری بەیانیان: دەموچاو چیتر كاتی زۆری ناوێت بۆ ئەوەی بەئاگا بێتەوە. ڕاستەوخۆ دوای بەكارهێنانی سەهۆڵ، زیندوێتی و گەشانەوەیەكی سرووشتی دەردەكەوێت.
٢- كەمبوونەوەی ئاوساویی كاتی: بەتایبەت لەژێر چاو و سەر كوڵمەكان، ئەمەش سیمایەكی ئارامتر بە ڕوخسار دەبەخشێت.
٣- دیاریكردنی زیاتری كۆنتووری دەموچاو بە شێوەیەكی كاتی: بەهۆی ساردییەكەوە، پێستی دەموچاو توندتر دەردەكەوێت، بەتایبەت ناوچەی چەناگە و كوڵمەكان.
٤- هەستێكی دەروونی بە گرنگیدان: هەندێك جار سوودەكە تەنیا جوانكاری نییە، بەڵكو هەستكردنە بەوەی ڕۆژەكەت بە هەنگاوێك دەست پێكردووە كە تێیدا گرنگی بە خۆت دەدەیت.
ڕێگەی دروستی بەكارهێنانی سەهۆڵ بۆ دەموچاو:
سەرەتا دەموچاوت بە باشی بشۆ، پارچە سەهۆڵەكە بپێچەرەوە بە قوماشێكی نەرم و بە هێواشی و بەبێ پەستانی زۆر بەسەر پێستدا بیهێنە، بە بەردەوامی بیجوڵێنە و لە یەك شوێندا جێگیری مەكە، تەنیا یەك تا سێ خولەك بەسە.
ڕاستەوخۆ دوای ئەوە سیرۆم یان كرێمی شێداركەرەوە بەكاربهێنە.
