بۆ یەكەمجار..كیژان ئیبراهیم خەیات گۆرانییەكی بەشێوەی شاد بڵاوكردەوە

بۆ یەكەمجار..كیژان ئیبراهیم خەیات گۆرانییەكی بەشێوەی شاد بڵاوكردەوە

سەرەڕای تەواوبوونی كارەكان بەڵام بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكەوە بەرهەمەكەی دواخست,لە ئێستادا خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (كیژان ئیبراهیم خەیات)گۆرانییەكەی لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە.

دوای نزیكەی سێ مانگ و چاوەڕوانییەكی زۆر,كیژان بەرهەمی (خۆش مژدە)ی بڵاوكردەوە كە خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو بۆ یەكەمجارە ئەم خانمە بەشێوەی شاد گۆرانی تۆمار بكات,شاعیری دیاری كورد (ساڵح بێچار) تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوەو موسیزیان (بژار دیلان)لەگەڵ ئامادەكردنی موزیكی بەرهەمەكە كاری دابەشكرنی ئەنجامداوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top