پەرستۆ كارزان گۆرانییەكی نوێی بەناوی (سەد مەرحەبا) بڵاوكردەوە
خانمە گۆرانیبێژی كورد (پەرستۆ كارزان) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە كە ئەم بەرهەمە بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندی دیاری كورد (عوسمان هەورامی) بەشێوەی میكس بەرهەم هاتووە.
گۆرانی (سەد مەرحەبا) كە نوێترین بەرهەمی پەرستۆ كارزانە بە پاڵپشتی كوردماكس موزیك و بە بەشداری گروپی هەڵپەڕكێی لاوان(بۆكان) بەرهەمهاتووە,هونەرمەند (حەمید كەڕەمی) تێكستی ئەم گۆرانییەی نووسیوەو (پەرویز سەحەری)مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە,هەروەها موسیزیان(داوید نیازی)كاری دابەشكردن و میكس و ماستەرینگی كردووەو(موحسین ئەریوان)كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
