جوینی بنێشت سەدان وردە پلاستیكـی لێ دەبێتەوە

جوینی بنێشت سەدان وردە پلاستیكـی لێ دەبێتەوە

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كردووە كە لەكاتی جوینی بنێشتدا، سەدان بگرە هەزاران وردە پلاستیك Microplastics كە درێژییان لە پێنج ملم كەمترە بەناو لیكی دەمدا بڵاو دەبنەوە و هەڵدەمژرێنە ناو لەش، تەنانەت بنێشتی سرووستییش لەم مەسەلەیە بەدەر نییە. وردە پلاستیك لە لەشدا كۆ دەبنەوە و كاریگەریی نەرێنی دەكەنە سەر تەندروستی، بۆنموونە زیادبوونی ئەگەری شێرپەنجەی سییەكان، نەزۆكی، هەروەها كەمبوونەوەی كێشی لەش. بنێشت لە ماددەیەكی لاستیكی، ماددەی شیرینكار، ماددەی چێژبەخش لەگەڵ پێكهاتەی دیكەدا دروست دەكرێت، بنێشتی سرووشتی ڕووەكی ماددەیەكی پۆلیمەری پلاستیكی تێدایە كە پێی دەگوترێت بایۆپلاستیك Bioplastic، بە مانایەكیتر، بنێشت پلاستیكی تێدایە، بەڵام بنێشتی دەستكرد ڕێژەیەكی زیاتری وردە پلاستیك لەخۆدەگرێت بەراورد بە بنێشتی سرووشتی. بەگشتی یەك گرام بنێشت 100 وردە پلاستیك لەخۆدەگرێت، هەندێك جۆری بنێشت زیاتر لە 600 وردە پلاستیك لە هەر گرامێكدا لەخۆدەگرن. زۆربەی وردە پلاستیكەكان لەماوەی تەنیا دوو خولەك جوینی بنێشت بە لیكی دەمدا بڵاو دەبنەوە.

Top