فیلمی سینەمایی كوردی(باوڵ) نمایش دەكرێت
فیلمێكی نوێی كوردی بەناونیشانی(باوڵ) ڕاگەیەندرا و بڕیارە لە جەژنی قوربان و ڕۆژانی دواتر لە سیتی سینەما لە شاری سلێمانی نمایش بكرێت,كە سینەماكار (دیاكۆ بایز) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوەو هونەرمەند (زانا عەبدوڵاهی) موزیكی فیلمەكەی ئامادەكردووە.
ئەم فیلمە سینەماییە بەرهەمی دامەزراوەی (كەریمی عەلەكە)یە و فیلمێكی كۆمیدی و كۆمەڵایەتییە و ژمارەیەك ئەكتەر و هونەرمەندی بەئەزموونی تێدا بەشدارن,لەم كارە سینەماییەدا هەریەك لە ئاكۆ سەنگاوی و زاهیر جەلال و یاسین عومەر و زاهیر غەریب و ژیان ئیبراهیم خەیات و زانست بەرزنجی و نبراس جاف و كەیوان سەلاحەدین و ئیدریس شەوكەوت و ئاری قادر و شانیا كەیوان و ژمارەیەك ئەكتەری دیكە لە فیلمەكەدا ڕۆڵدەگێڕن.
بڕیارە فیلمی سینەمایی (باوڵ) لە ڕێكەوتی 27/5/2026 و ڕۆژانی دواتر,لە سیتی سینەما لە شاری سلێمانی نمایش بكرێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
