ئەگەر رۆژانە تەنیا یەك ژەم بخۆیت!

ئەگەر رۆژانە تەنیا   یەك ژەم بخۆیت!

ریجیمی خواردنی یەك ژەم لە رۆژیكدا OMAD diet و هیچ نەخواردن بۆ ماوەی 23 كاتژمێر بە مەبەستی دابەزاندنی كێشی لەش یان چارەسەركردنی نەخۆشیی شەكرە، ئەگەرچی هاندەرە بۆ دابەزاندنی كێش، بەڵام لەوانەیە كە هەنگاوێكی ناتەندروست بێت و گرفتی تەندروستی لێبكەوێتەوە، بۆنموونە پەیڕەوكردنی ئەم ریجیمە ئاسان نییە، چونكە رۆژانە چەندین جار دەبێتە ئەگەری هەستكردنی توند بە برسیبوون و حەزی خواردن لەگەڵ هەستكردن بە ماندووبوون، سەرسووڕان، سەرئێشە، كەمبوونەوە یان ونكردنی بارستایی ماسوڵكە و ئێسك، هەروەها تووشبوون بە كەمی ماددەی خۆاكییەكان لە پرۆتین، ریشاڵ، ڤیتامین یان كانزاكان. لە لایەكی تر، ریجیمی یەك ژەم رۆژانە هەرگیز گونجاو نییە بۆ كەسانی قەڵەو كە نەحۆشیی شەكرە یان نەخۆشیی كۆئەندامی دڵ و سووڕانیان هەیە. بەگشتی، پسپۆڕان لەسەر ئەوە كۆكن كە خواردنی 3 ژەمی خۆراك لە رۆژێكدا هاندەرێكی باشترە بۆ سووتاندنی چەوری بە مەرجێك ماوەی نێوانیان لە 4 كاتژمێر كەمتر نەبێت.

 

Top