هێرشە کوشندەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بەردەوامە

هێرشە کوشندەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بەردەوامە

 

 

سوپای ئیسرائیل هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر پێگەکانی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند و میدیاکانیش باسیان لە زیادبوونی ژمارەی کوژراوانی ئەو پێکدادانانە کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە دەیان ئەندامی حزبوڵڵای لوبنان بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی باشووری لوبنان کوژراون و نزیکەی 40 پێگە و دامەزراوەی ئەو گرووپە بۆردوومان كراون، لەوانەش کۆگای چەک و شوێنی هەڵدانی مووشەک، کراونەتە ئامانج.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان هەروەها ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی ڕۆژی شەممە لانیکەم ٢٤ کەس کوژراون.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کۆی گشتیی کوژراوان لەو کاتەوەی سوپای ئیسرائیل لە ٢ی ئادار دەستی بە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان کردووە، گەیشتووەتە زیاترلە دوو هەزار و ٧٥٩ کەس.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top