هەزاران کرێکاری پاکستانی لە ئیماراتەوە دەستگیرکران و دیپۆرتکرانەوە
ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هەزاران کرێکاری پاکستانی دەستبەسەر کردووە و دواتر دیپۆرتیان کردووەتەوە، کە دەوترێت بەشێکی زۆریان موسڵمانی شیعەن.
بەشێک لە دیپۆرتکراوەکان دەڵێن: دەستگیرکردنەکان لەناکاو بووە و ئەوانەی دەستبەسەرکراون ڕووبەڕووی مەرجی توندی دەستبەسەرکردن بوونەتەوە، هەژماری بانکیشیان بەستراوە و دیپۆرتکردنەوەی خێرا بەبێ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی.
ئەم هەواڵانە لە کاتێکدایە کە پاکستان لەم دواییانەدا ڕۆڵی هەبووە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ نێوەندگیری نێوان ئەمریکا و ئێران.
گوڵان: سەردار خەلیل
