سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی و هیوایەک بۆ ئایندە …

سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی و هیوایەک بۆ ئایندە …


سەردانی ئەمجارەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا جیاوازە لە سەردانەکانی تر ، چونکە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە لە چەندین ڕەهەندەوە. نێوان هەرێم و بەغدا چەندین پرسی گرنگ و کێشەی ئاڵۆز بونیان هەیە جگە لەمەش بەغدا لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتێکی نوێیە .


ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم دەشێت خوێندنەوەی جیاوازی بۆ بکرێت ، بەڵام ئەوەی بۆ داهاتووی هەرێم و پێگەی کورد گرنگە دەکرێت سەرەتایەکی نوێ بێت لە دروستبونی پەیوەندی باش لەنێوان هەرێم و بەغدا . جگەلەمەش چونی سەرۆکی هەرێم لەم قۆناغەدا بۆ یەکلایکردنەوەی چەندین کێشەو چارەسەری بوو بۆ لێکتێگەشتنی نێوان هەرێم و بەغدا ، چونکە بەپێی سەرچاوەکان ئەم سەردانە ئاسایی نەبوو لەنێوان هەرێم و بەغدا بەڵکو خاڵی یەکلاکردنەوەی کێشەکان بوو .
گەیاندبی پەیام و داواکاری کورد بوو بۆ عێراقی داهاتوو سەرەڕای نیاز پاکی کورد لە هەمبەر هێزە پێکهێنەرەکانی عێراق ئەوەی لەم سەردانەدا زیاتر گرنگی پێدرا کە لەلای سەرجەم هێزە سیاسیەکانی عێراق بە گرنگەوە باس لە هاتنی نێچیرڤان بارزانی کرا بۆ بەغدا و چەندین گومانی پوچەڵکردەوە کە لای هەندێک هێزی عێراقی باسدەکرا .
ئەم سەردانە دەکرێت سەرەتایەک بێت بۆ یەکلایکردنەوەی چەندین پرسی ئاڵۆز و بوونی کێشە لەنێوان هەرێم و بەغدا ، چونکە نێچیرڤان بارزانی بە ڕوونی بەسەرکردە عێراقیەکانی گوتووە ئەمە داواکاری کورد و بۆچوونی کوردە لەسەر یەکلایکردنەوە و چارەسەری کێشەکان و داواشی لە سەرکردە عێراقیەکان کرد کە هاوکار بن بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکان و لە ڕێگەی گفتوگۆ کار بۆ چارەسەری کێشەکان بکەن لە بەشێکی تری سەردانەکە دروستکردنی پەیوەندی نوێ و تازە بوو لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسیە عێراقیەکان بۆ ئەوەی پەیامی هەرێم تێبگەن و پاڵپشتی بکەن لە چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بەتایبەت لە پرسی موچە و نەوت و خاک و بەشداری سەرەکی کورد لە عێراقی داهاتوو .
بۆیە ئەم سەردانە بۆ عێراق گرنگی زۆری هەبوو چونکە ڕاستەوخۆ لە داواکاری کورد تێگەشت و بۆ عێراقی داهاتووش باشترە کێشەکان چارەسەر بکات .
ئەوەی بۆ هەرێم گرنگە گەیاندنی داواکاری کورد و هەرێمی کوردستان لە عێراق بۆئەوەی داواکریەکان جێبەجێ بکات و کۆتایی بە کێشە بەردەوامەکان بهێنێت ، هەر ئەمەش وایکرد لەسەر ئاشتی عێراق و هێزە سیاسیەکانەوە زۆر بەبایەخەوە گرنگی بەم سەردانەبدەن و سوپاسی هاتنی سەرۆکی هەرێم بکەن و لە کەناڵەکانەوە ڕاستەوخۆ سوپاسی سەرۆکی هەرێم کرا کە بەردەوام لە هەوڵی چارەسەری گشت کێشەکاندایە و هەمیشە کاریکردووە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی گفتوگۆ و تێگەشتن و لەسەر بنەمای دەستووری عێراقەوە چارەسەری بۆ کێشەکان بکرێت و ڕا و بۆچوونی شەقامی عێراق و هێزە سیاسیەکان بگۆڕێت لە تێروانیان بەرامبەر کورد.
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بووە هیوایەک بۆ چارەسەری و کۆتایی هێنان بە کێشەکان لەگەڵ عێراق ، خەلکی هەرێمی کوردستانیش دلخۆش بوون بەم سەردانە بۆ چارەسەری کێشەکان کە گرنگترینیان بۆ پرسی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم .
ئەم سەردانە تا ڕاددەیەکی زۆر جۆرێک لە ئارامی لە شەقامی کوردی دروستکرد کە دەکرێت هیوایەکی ڕوونی لەسەر بنیات بنرێت. لای جەماوەری هەرێمیش بە کۆی هێز و لایەنەکانەوە پاڵپشتی جەماوەریی لێکرا و بە سەردانێکی سەرکەوتوو باسکرا وە هەموو لایەنەکان لەگەڵ بوونی ئەم جۆرە سەردانانەن بە تایبەت بوونی سەرۆکی هەرێم لە دانیشتن و کۆبوونەوەکان گرنگی زیاتری هەیە ، چونکە هەم خودی نێچیرڤان بارزانی وەک کەسێکی دیبلۆماسی و خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەم پەیوەندی باشی لەگەڵ هێزە عێراقیەکانەوە هەیە و دەتوانێت کاریگەریان لەسەر دروستبکات بۆ هەنگاونان لە چارەسەری کێشەکان، بۆیە ئەم سەردانە هیوایەکە بۆ ئایندەیەکی باشتر بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و کرانەوەی دەرگاکان بە ڕووی چارەسەری و کۆتایهێنان بە کێشەکان.
دەبێت هەموومان وەک هاوڵاتیێکی دلسۆز بۆ بەرژەوەندی خەڵک و گەلەکەمان پاڵپشت بین بۆ ئەم هەنگاوانەی سەرۆکی هەرێم لە پێناو خۆشگوزەرانی و مانەوەی هەرێم بە شێوەیەکی بەهێز و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی کوردستان و بە دڵخۆشیەوە بڕوانینە داهاتووی هەرێم لەسەر بنەمای بوونی هەرێم لە دەستی بەهێزی سەرکردایەتی کوردستان کە خاوەنی ئیرادە و خۆڕاگرین بۆ هەنگاونان بەرەو ئاسۆیەکی باشتر بۆ خەڵکی کوردستان .
ئەم سەردانە لای هەموو خەڵکی کوردستان هیوایەکە بۆ ئایندەیەکی باشتر بۆ کۆی خەڵکی کوردستان .

Top