پابەندنەبوونی چین بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کڕیارانی نەوتی ئێران
وەزارەتی بازرگانی چین ڕۆژی شەممە، 2ـی ئایاری 2026، ڕایگەیاند: کە پابەند نابن بەو سزایانەی کە ئەمریکا بەسەر پێنج کۆمپانیادا سەپاندوویەنی بەهۆی کڕینی نەوت لە ئێرانەوە .
ڕێنماییەکە کە ئاماژەیە بۆ زنجیرەیەک سزا کە لە ساڵی ڕابردووەوە ڕاگەیەندراوە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە نابێ دان بە کارەکانی ئەمەریکادا بنرێت، جێبەجێ بکرێن و پەیڕەو بکرێن.
ئەم هەڵوێستە لە کاتێکدایە کە گرژییە ئابووری و بازرگانییە بەردەوامەکانی نێوان چین و ئەمریکا و ڕەنگدانەوەی دژایەتی پەکینە بەرامبەر بە سزا تاکلایەنە و دەرەوەی خاکەکان کە لەلایەن واشنتۆنەوە سەپێنراون .
گوڵان: سەردار خەلیل
