لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە درێژەی گەمارۆی دەریایی ئێران

لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە درێژەی گەمارۆی دەریایی ئێران

 

 

دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی نیسان ڕایگەیاند: کە گەمارۆی دەریایی دژی ئێران بەردەوام دەبێت تا ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەکسیۆس جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێوشوێنە بە کاریگەرتر لە بژاردەی سەربازی دەزانێت و ئامانجی سەرەکی ڕێگریکردنە لە دەستکەوتنی ئێران بۆ چەکی ئەتۆمی.

ترەمپ ئەو پێشنیازەی ئێرانی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز لە بەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆکە و دواخستنی دانوستانە ئەتۆمییەکانیش ڕەتکردۆتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئێران لەڕێگەی پاکستانەوە ئەم پێشنیازەی خستبووەڕوو، بەڵام لەهەمان کاتدا گەشتی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتەهەڵوەشایەوە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران بەدوای ڕێککەوتنێکدا دەگەڕێت، بەڵام واشنتۆن فشارەکان کەم ناکاتەوە تاوەکو نیگەرانییە ئەتۆمییەکان چارەسەر نەکرێن.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top