کاریگەری شەڕ لەسەر پیشەسازی شووشەی هیندستان و توندبوونەوەی قەیرانی بژێوی ژیان
لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پچڕانی ڕێگاکانی گواستنەوەی وزە، پیشەسازی شووشەی هیندستان ڕووبەڕووی قەیرانێکی جیددی بووەتەوە، کە کاریگەری لەسەر بژێوی هەزاران کرێکاری ئەو کەرتە هەیە.
ناوچەی فیرۆزاباد لە ئۆتار پرادێش کە نزیکەی لەسەدا ٧٠ی شووشەی کیشوەری لاوەکی دابین دەکات، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بەهۆی دابەزینی بەرهەمهێنان و پچڕانی وۆرک شۆپەکانەوە بووە.
ئەم قەیرانە دوای پچڕانی هەناردەکردنی غازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داخستنی گەرووی هورمز هات کە بەشێکی بەرچاو لە غازی هاوردەی هیندستان تێیدا تێدەپەڕێت.
کەمبوونەوەی دابینکردنی غاز کە سووتەمەنی سەرەکییە بۆ کورەی شووشەیی، بووەتە هۆی زیادبوونی تێچوونەکان و کەمبوونەوەی توانای بەرهەمهێنان.
پیشەسازی شووشە لە فیرۆزاباد نزیکەی ٢٠٠ هەزار کرێکاری تێدایە، کە پێشتر بە مووچەی ڕۆژانەی نزیکەی ٥ دۆلار لە دۆخێکی خراپدا دەژین.
ئێستا لەگەڵ دابەزینی بەرهەمهێنان، زۆرێک لە وۆرک شۆپەکان ناچار بوون کاتەکانی کارکردن و کرێ و تەنانەت لە کارەکانیان دووربخەنەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
