پیشەسازی چاوی لە مانەوەیە لە خولی نایابی كوردستان
پیشەسازی چاوی لە مانەوەیە لە خولی نایابی كوردستان
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی پیشەسازی ئەم وەرزە لە یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان نەیتوانیوە ببێتە ژمارەیەكی گەورە لە خولەكە، جگە لەوەش یانەكە بەردەوام لە یارییەكانی ئاستی باشی پێشكەش كردوە، لەگەڵ ئەوەش یانەكە كێشە داراییەكانی بەردەوام و چارەسەر نەبووە بۆ ئەوەی بتوانن تیپەكە بگەرێنەوە قۆناغێكی باشتر. لە ئێستادا یانەكە چەند یارییەكی كەمی ماوە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێ و مانەوەی خۆی لە خولەكە مسۆگەر بكات دەبێت بە ئەنجامی باش لەم یارییانە بێتە دەرەوە، جگە لەوەش یانەكە باوردۆخێكی جیاوازی هەیەو تا ئێستا مووچەی چەند مانگێكی یاریزانانی تیپەكەیان نەداوە، لەم بارەشەوە كاپتن مەولود ڕەمەزان ڕاهێنەری یانەی وەرزشیی پیشەسازی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: گرفتە داراییەكانمان بەردەوامە و تاكو ئێستا نەمانتوانیوە چارەسەری پێویست بدۆزینەوە بۆ كێشە داراییەكانمان و موچەی دوو مانگی یاریزانانی تیپەكمان نەداوە، جگە لەوەش هەموو هەولێك دەدەین لەم یارییانەی ماومانە بتوانین بە روحیەتێكی بەرز ئاست و ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنین،هەوڵبدەین بە هەموومان یانەكە لە خولی نایابی كوردستان بهێڵینەوە، دەستەوەستان ناوەستین بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكەمان، ئێستا مەشقەكانمان بەردەوامە بۆ ئەوەی بتوانین كەموكوڕییەكانمان چارەسەر بكەین و بۆ یارییەكانی داهاتوو ئامادە بین.
