گرفتی دارایی چەنگی بە یانەی خاك هەڵچنیەوە

گرفتی دارایی چەنگی بە یانەی خاك هەڵچنیەوە

گرفتی دارایی چەنگی بە یانەی خاك هەڵچنیەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی خاكی شاری كەركووك ساڵانە لەگەڵ دەستپێكی یارییەكانی وەرزشی نوێی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان وەكو نوێنەری پارێزگای كەركووك شارن بە شانی یانەی شوریجە بەشدار دەبێت لە یارییەكانی خولەكە. ئەم وەرزەش یانەی خاك نەیتوانیوە دڵی هاندەرانی یانەكەی لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان خۆش بكات و ئەنجامەكانی لە یارییەكانی ڕابردوو وەكو پپێویست نەبووە،یانەی خاك خاوەنی 15خاڵە لە پلەی سێزدەهەم دێت، ساڵانە تیپەكە گرفتی دارایی دێتە بەردەم بۆ تەواو كردنی یارییەكانی و دابین كردنی مووچەی یاریزانان لەم بارەشەوە مامۆستا عەبدوللا سلێمان سەرپەرشتیاری یانەی خاك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەم وەرزە تیپەكەمان ئاستی وەكو پێویستە و یاریزانەكانمان لە ئاستی پێویستدان لە یارییەكانی خولەكە، بەڵام ئەنجامەكانمان وەكو پێویست نەبووە، هەر چەندە خولەكە تەنیا یارییەكانی بە یەك قۆناغ بەرێوەدەچێت، ئامانجی ئێمە ئەم وەرزە تەنیا مانەوەیە لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، لە بارەی گرفتەكانی یانەكەش گوتی" ئێمە وەكو یانەی خاك هەموو سالێك گرفتی داراییمان هەیە و، وەكو پێویست كەس هاوكاری دارایمان ناكات، مووچەی مانگانەی تیپەكەمان دەگاتە دە ملیۆن دینار كە زۆرجار دوا دەكەوێت، داواكارین هاوكاری یانەكەمان بكرێ بۆ ئەوەی بتوانین لە ساڵانی داهاتوو ئاست و ئەنجامی تیپەكە بەرز بكەینەوە، جگە لەوەش هەندێك گرفتی ناوخۆیمان هەبووە بۆیە ئەنجامەكان زۆر باش نەبووە، هەوڵدەدەین ئەنجامەكانمان لە یارییەكانی داهاتوو باشتر بكەین و مانەوەمان لە خولەكە مسۆگەر بكەین.

Top