ئارارات ئەنجامەكانی خراپە
ئارارات ئەنجامەكانی خراپە
تیپی تۆپی پێی یانەی ئاراراتی هاوینەهەواری پیرمام ئەم وەرزە لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بەشدارە، بەڵام ئاست و ئەنجامی تیپەكە وەكو پێویست نییە و لە دواین ڕیزبەندی یانەكان دێت لە خولی پلە یەكی كوردستان. یانەكە لە كۆی ئەنجامدانی 11 یاری لە خولەكە خاوەنی تەنیا نۆ خاڵە، لە كۆی ئەنجامدانی 11 یاری تەنیا لە دوو یاری براوە بووە و شەش یاری دۆڕاندوە و لە سێ یاریش یەكسان بووە، یارییەكانی خولەكە تەنیا چوار هەفتەی ماوە و یانەكەی پیرمام یارییەكی دواخراوی هەیە لە خولەكە، بەڵام كارگێڕیی یانەكە هەموو هەولێكی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن لەم چەند یارییەی ماوە ئاستی یانەكە ببەنە قۆناغێكی باشتر و دەربازی بكەن لە دابەزین بۆ ڕیزی یانە پلە دووەكانی كوردستان، یانەكە پلانی تۆكمەی داناوە بۆ ئەوەی لەم یارییانە بتوانێ ئەنجامی تیپەكە ببەنە پێشەوە و هەر چی نەبێت بتوانن یانەكە لەم قەیرانەی تێكەوتووە ڕزگاری بكەن و تیپەكە لە خولی پلە یەكی كوردستان بهێڵنەوە و ڕكابەری تیپەكانی تری كوردستان بكەن.
