دهۆك ڕیزەكانی ڕێكدەخاتەوە

دهۆك ڕیزەكانی ڕێكدەخاتەوە

دهۆك ڕیزەكانی ڕێكدەخاتەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆك ئەم وەرزە تاكو ئێستا نەیتوانیوە ئەنجامێكی شایستە پێشكەش بكات و لە خانەكانی پێشەوەی ڕیزبەندی یانەكانی عێراقی خۆی جێگیر بكات، لەگەڵ ئەوەش یانەكە عەبدولغەنی شەهدی بە ڕاهێنەری یانەكە دەستنیشان كرد بۆ ئەوەی تیپەكە ببەنە قۆناغێكی باشتر، بەڵام ئاست و ئەنجامی تیپەكە لەگەڵ ئەم ڕاهێنەرە عەرەبە وەكو پێویست نەبووە كە ئەنجامەكانی بەدڵی هاندەران و كارگێڕیی تیپەكە بێت، لە دواین یاری یانەكە لە بەرامبەر یانەی هەولێر دووچاری شكست بوو، هەر بۆیە لە دوای یارییەكە ڕاهێنەری ناوبراو دەستی لە مەشقی یانەكە كێشاییەوە و كارگێڕیی یانەكەش دەست لەكاركێشانەوەی عەبدولغەنی شەهدی پەسند كرد، دهۆك لە 23یاری خاوەنی 33خاڵە و لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی یانەكانی خولی پیشەگەری عێراقی دێت لەم وەرزە تەنیا نۆ یاری براوە بووە و هەشت یاریشی دۆڕاندوە، بۆیە كارگێڕیی تیپەكە هەر بە زوویی شوێنی ئەم ڕاهێنەرەیان بە هێنانی ڕاهێنەری عێراقی ئەحمەد خەلەف پڕ كردەوە و بۆ یارییەكانی داهاتوو سەرپەرشتی مەشقی یانەكە دەكات و دەیانەوێ بە هێنانی ئەم ڕاهێنەرە گرفتەكانیان چارەسەر بكەن و یانەكە بگەڕێنەوە نێو خانەی كێبڕكێیەكان و بتوانن ئەنجامەكان باشتر بكەن.

Top