نەورۆز دەچێتە قۆناغێكی باشتر

نەورۆز دەچێتە قۆناغێكی باشتر

نەورۆز دەچێتە قۆناغێكی باشتر
تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆزی بەشدار لە یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراقی و نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە خولە گەورەكەی عێراقی لە ئێستادا لە سەر دەستی ڕاهێنەری كوردی عێراقی وەلی كریم ئاست و ئەنجامی تیپەكە بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە و دۆخی یانەی نەورۆز چۆتە قۆناغێكی باشتر، ڕاهێەری یانەی ناوبراو لە گواستنەوەی زاستانە كۆمەلێك گۆڕانكاری لە ڕیزی یاریزانانی یانەكەی ئەنجامدا بۆ ئەوەی ئاستی تیپەكە بەرەوپێش بچێت و توانی سەركەوتوو بێت لەم هەوڵی ، لە ئێستادا یانەكە سەرقاڵی ئامادەكارییەكانن بۆ یارییەكانی داهاتووی خولی ئەستێرەكانی عێراقی بۆ ئەوەی بتوانن لە خانەكانی پێشەوەی ڕیزبەندی بچێتە پێشەوە، كارگێڕیی یانەكەش هەوڵەكانی چڕ كردۆتەوە بۆ ئەوەی یانەكە ببەنە ئاستێكی باشتر و بتوانن شەڕی ئەنجامی شایستە لەگەڵ یانەكانی خوارەوەی خۆیان ئەنجام بدەن، یانەكە لە كۆی ئەنجامدانی 23یاری خاوەن 31خاڵە و لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی یانەكان دێت و یاری بۆ یاریش دەیەوێت جیاوازی خاڵەكانی زیاتر بكات و لەگەڵ یانەكانی دواوەی خۆی، ڕاهێنەری یانەكەش مەشقی چڕ و پڕ ئەنجام دەدەن بۆ بۆئەوەی ئاستی تیپەكە باشتر بكەن، تا ڕادەیەك یانەكەش كەم و كوڕی تیپەكەیان چارەسەر كردوە و گرفتەكانیان چارەسەر كردوە، خەونی یانەی نەورۆز لەم وەرزە تەنیا ئەوەیە بتوانن ئەنجامەكانی یارییەكانی داهاتوویان بەدڵی هاندەرانیان بێت، بۆیە ئەوەی چاوەڕوان دەكرێ لە یانەكە چوونە پێشەوەیە بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە، لە گواستنەوەی زستانە یانەی نەورۆز ژمارەیەك یاریزانی پیشەگەری گواستەوە بەم یاریزانانە ئەنجامی تیپەكە چۆتە قۆناغێكی باشتر لە كۆی 23 یاری دە یاری براوە بووە.

Top