هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانے ئێران ناتوانن لە کوردبوون دامانبماڵن
کاتێک خەڵکی بێتاوان دەبن بە قوربانی.
لە ماوەی چەندمانگے ڕابردوودا، هێرشە دووبارەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە تایبەتی بە بەکارهێنانی مووشەک و درۆن، بوونەتە هۆی دروستبوونی بارودۆخێکی ترسناک و ناخۆش بۆ هاوڵاتیانی هە رێمی کوردستان . لە کاتێکدا کە ئەم هێرشانە بە ناوی ئامانجگرتنی باڵوێزی ئەمەریکاو هێزەکانی ئەمریکی دەکرێن، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە زۆرجار قوربانییە سەرەکییەکان خەڵکی بێتاوانن بەداخەوە چەندین شەهید و برینداری لێکەوتۆتەوە .
هەموو هێرشێک کە دەکەوێتە سەر ناوچەیەکے نیشتەجێبوون، تەنها ژمارەیەکی گیان لەدەستدان و بریندار بەدوای خۆیدا ناهێنێت، بەڵکو چیرۆکەکانی ژیانێک وێران دەکات . منداڵێک کە خەونەکانی لە داهاتوودا هەیە، ئافرەت و ، یان پیاوێک کە بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی ڕۆژانەی خێزانەکەی تێ دەکۆشێت ، لە ساتێکی کەمدا دەبن بە قوربانیی بێدەنگ.
بەداخەوە، ئەم قوربانیانە زۆرجار ناویان ناوترێت ، و چیرۆکەکانیان لە ژێر دەنگی تەقە و هەواڵە سیاسییەکاندا بزر دەبن. ئەوان مرۆڤ بوون خەونیان هەبوو، دڵیان بە ژیانیانخۆش بوو بەڵام لەوانەیە بەهۆی بڕیارێکی سەربازییەوە ژیانیان وێران دەبێت و بریندارەکان له ئازارێکی بەردەوامدادەبن
زۆرجار بە بریندارییەکی جەستەیی و دەروونی دەژین. برینداربوون تەنها واتای ئازاری جەستە نییە، بەڵکو
لەدەستدانی ئەندامێکی جەستە
نەگونجانی دەروونی و ترس
دابەزینی ئاستی ژیان
و پێویستی بە چارەسەری درێژخایەن
منداڵان بە تایبەتی کاریگەریی زۆرو ترس لە دەنگی درۆن و یان تەقە، دەبێتە بەشێک لە یادەوەریی منداڵییان.
هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان تەنها مرۆڤ ناکوژن بەڵکو ژیانیش وێران دەکەن وخەڵکی بەردەوام لەترس و دڵەڕاوکێدادەژین
بە داخەوە چەندین ماڵ زیانیان بەرکەوت وڕووخان و
ئەم ڕووداوانە
کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر تەندروستی دەروونیی کۆمەڵگا هەیە، و دەبێتە هۆی زیادبوونی دڵەڕاوکێ و ناڕەحەتی.
پرسیاری ماف و دادپەروەری
لەم نێوانەدا، پرسیارێکی گەورە هەڵدەستێت
تا چەند دروستە کە خەڵکی بێتاوان ببن بە قوربانیی کێشە سیاسی و سەربازییەکان
یاساکانی نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ جەخت دەکەنە سەر پاراستنی هاوڵاتیانی ئاسایی لە کاتی ملمڵانێدا. بەڵام، لە زۆر حاڵەتدا ئەم یاسایانە بە کردار جێبەجێ ناکرێن، و خەڵکی بێتاوان هەر دەبن بە قوربانی
پێویستە
میدیا و ڕاگەیاندن چیرۆکەکانیان بڵاو بکەنەوە
ڕێکخراوە مرۆییەکان فشاری زیاتر دروست بکەن
و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەنگاو بگرێتەبەربۆ پاراستنیان
بێدەنگی لەم بارودۆخەدا، واتای قبووڵکردنی ئەم کارەساتەیە
لە کۆتاییدا، هێرشە مووشەکی و درۆنیەکان بە ئامانجی زیان گەیاندن بەکونسوڵخانەی امریکاو سەربازانی ئەمریکی دەکرێت دەکرێن، بەڵام خەڵکی بێتاوانی ئه م نیشتیمانە دەبن بە قوربانیی سەرەکی خەڵکی بێتاوان نابێت ببن بە بەهای هیچ کێشەیەک.
ئاشتی و سەقامگیری تەنها بە هێرش و توندوتیژی نابیت
، بەڵکو بە گفتوگۆ، تێگەیشتن و ڕێزگرتن لە ژیانی مرۆڤ دەست دەکەوێت.

بێلان عاسی ڕۆژبەیانی