كیژان ئیبراهیم خەیات: بەداخەوە ئەم کاتە بە گونجاو نازانم بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەكەم

كیژان ئیبراهیم خەیات: بەداخەوە ئەم کاتە بە گونجاو نازانم بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەكەم

لە ڕۆژی لەدایكبوونیدا لە ڕێكەوتی 31/10/2025 سوپرایزێكی بۆ هەوادارەكانی كرد و لە بەشی ستۆری چەند وێنەو ڤیدیۆیەكی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژەی بە كارێكی نوێی هونەرییدا كە بەرهەمێكی شاد و هەڵپەڕكێ بوو و بڕیاربوو بۆ ئەم بەهارە بڵاوی بكاتەوە,بەڵام لە ئێستادا سەرەڕای تەواوبوونی كارەكان و ئامادەكردنی گۆرانییەكە,خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (كیژان ئیبراهیم خەیات) لە نوێترین پۆستیدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاماژەی بە دواخستنی گۆرانییەكەدا بۆ كاتێكی تر.

كیژان ئیبراهیم خەیات: بەداخەوە ئەم کاتە بە گونجاو نازانم بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەكەم

كیژان لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی نەورۆز لە هەوادارانی دەكات و چەند وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە كاتی وێنەگرتنی بەرهەمە نوێیەكەیەتی و لەگەڵ گروپێكی هەڵپەڕكێ سەرقاڵی تۆماركردنی ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكەیە بەناوی (خۆش مژدە) كە بۆ یەكەمجارە گۆرانییەك بەشێوەی شاد بەرهەمبهێنێت,هەروەها كیژان لەسەر بڵاوكراوەكەی نووسیویەتی:بەرهەمێکی شادم بە ناوی (خۆش مژدە) ئامادەیە لە هۆنراوەی شاعیری بەتوانا مامۆستا (ساڵح بێچار),هەروەها موزیکەکەی هونەرمەندی ئازیزو شارەزا کاك (بژار دیلان) ئامادەی کردووە و ئاوازەکە خۆم دامناوە.

كیژان ئیبراهیم خەیات: بەداخەوە ئەم کاتە بە گونجاو نازانم بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەكەم

هەروەها لە درێژەی بڵاوكراوەكەیدا كیژان دەڵێت:ئەم بەرهەمە کلیپ کراوەو ئامادەیە بۆ ئەم بەهارە,بەڵام بەداخەوە ئەم کاتە بە گونجاو نازانم بۆ بڵاوکردنەوەی لەبەر باردۆخی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵات بە تایبەتی,ئێستا کاتی گۆرانی و سروودی نیشیمانی و بەرهەمەکانی نەورۆزە,هیوادارم ئاشتی و سەقامگیری بگەڕێتەوە بۆ کوردستان و ناوچەکە و هەمووان سەلامەتبن و منیش لە زووترین کاتدا پێشکەشتان بکەم.

گوڵان/ئاسۆ كاكەیی

Top