مەشقی وەرزشیی لەڕادەبەدەر خڕۆكە سوورەكان تێك دەشكێنێت!
مەشقی وەرزشیی توند و لەڕادەبەدەر دەبێتە هۆی تێكشكانی خڕۆكە سوورەكانی خوێن هاوكات لەگەڵ تاودانی پیربوون. مەشقی فیزیكیی توند دەبێتە هۆی دروستبوونی فشاری ئۆكسان Oxidative stress و هەوكردن لە لەشدا كە هاندەرن بۆ تێكشكانی خڕۆكە سوورەكانی خوێن، ئەمەش هۆكارە بۆ كەمبوونی توانای گەیشتنی ئۆكسجین بە شانە و ئەندامەكانی لەش. لە لایەكی دیكەوە مەشقی زۆر هۆكارە بۆ سترێسی فیزیكی لەسەر خانەكانی لەشدا، واتە زیانی میكانیكی كە هاوكاتە لەگەڵ فشاری ئۆكسان و هەوكردندا، هەروەها هانی زوو (پیربوونی) خڕۆكە سوورەكانی خوێن دەدات، واتە تێكشكانیان پێش تەواوبوونی تەمەنی ئاسایی كە 120 ڕۆژە، دەرەنجام حاڵەتەكە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ژمارەی خڕۆكە سوورەكانی خوێن، واتە كەمخوێنییەكی كاتی. خۆشبەختانە، پاش وازهێنان لە مەشقی وەرزشیی توند و لەڕادەبەدەر، حاڵەتەكە بەبێ هیچ چارەسەرێك ئاسایی دەبێتەوە.
