رێنمایی بۆ ئافرەتی دووگیان لە مانگی ڕەمەزاندا

رێنمایی بۆ ئافرەتی دووگیان لە مانگی ڕەمەزاندا

بەگشتی سێ مانگی دووەمی دووگیانی كاتێكی گونجاوە بۆ ڕۆژووگرتن، بەڵام وا باشترە كە هەر ئافرەتێكی دووگیان بە ڕێنمایی دكتۆر بڕیار لەسەر ڕۆژووگرتن بدات. ڕێنمایی: پێویستە ژەمی پارشێو تا دوا ساتەكان دوابخرێت و ژەمی بەربانگ ژەمێكی گەورە و جۆراوجۆر بێت، ئینجا پاش چوار كاتژمێر ژەمێكیتر بخورێت، هەروەها خواردنەوەی 8-12 پەرداخ ئاو لە كاتەكانی نێوان بەربانگ و پارشێودا، گرنگیدان بە خواردنی پرۆتین ( گۆشت، هێلكە، شیرەمەنی) و كاربۆهیدراتە ئاڵۆزەكان (نانی گەنمی تەواو، دانەوێڵەی تەواو)، بڕێكی باشی ماست، لەگەڵ سەوزە و میوەی جۆراوجۆر لە هەردوو ژەمەكاندا و دووركەوتنەوە لە خۆراكی گەرم و شۆر، كەم خواردنی شیرینی بە مەبەستی كەمكردنەوەی هەستكردن بە تێنبووبوون و دڵەكزێ لە ساتەكانی ڕۆژوودا، تەرخانكردنی كاتێكی باش بۆ خەو و دووركەوتنەوە لە كار و چالاكیی زیادی ناوماڵ، بەتایبەتی لە ساتەكانی ڕۆژوودا، هەروەها پێویستە كە ئافرەتی دووگیان ڕۆژووەكەی بكاتەوە لەكاتی هەستكردن بەم نیشانانەی خوارەوە: سەرسووڕان، زیاد ڕشانەوە، كەمبوونەوەی جووڵەی كۆرپە، هەروەها ئازاری هاوشێوەی ئازارەركانی منداڵبوون.

Top